کوردستان میدیا: کوێخا “بارام ئەلیاسی” کەسایەتی ناسراوی ناوچەی سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان کۆچی دوایی کرد. کوێخا بارام ئەلیاسی کەسایەتی کاریگەر و ناسراوی ناوچەی سەرپێڵی زەهاو
و داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان، چەند ڕۆژ پێش ئێستا ماڵئاوایی لە ژیان کرد. کوێخا بارام ئەلیاسی کەسێکی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی ناوچەکە بوو و لە نێو خەڵكدا جێگای ڕێز و متمانە بوو. ناوبراو هەردەم بەئاواتەوە بوو کە بگەڕێتەوە زێدی باب و باپیرانی و بۆ گوندی “ئەلیاسی ئەحمەد”، واتە شوێنی لەدایکبوونی.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.
