یەکێ ڕووحی لێم دەوێ ، ڕوح کێشی ناردۆتە سەرم
یەکێ لاشەمی دەوێ، ژێر گڵی کا پاشە بەرم 
ژین کە ڕاکرنی دەوێ لێم، بچم و دوا نەکەوم
تاڵ بووە لێم ئاو و نان، ڕام دەدەن ڕۆژ و شەوم
شەکەت و چاوان کزم، وەک بڵێی شێتی خەوم
چیم نەما داینێم، دەڵێم بۆی لێ کەوم
سەر و خوار، من بۆ ژیان دەر بەدەرم
کە نەمام، ڕاکێشن بۆ وە، دەر و ژووری پەیکەرم
م.حەریری 05.02.2017