Hoppa till innehåll
Hem » جمهووریی ئیسلامی دایکی تیرۆرە. ڕاسان جاف

جمهووریی ئیسلامی دایکی تیرۆرە. ڕاسان جاف

لەوەتەی جمهووری ئیسلامی درووست بووە جێگە و پێگەی شۆڕشی لەسەر تۆقاندن کووشتن ترساندن ئیعدام دەستدرێژی سێکسی سووتاندن زیندەبەچاڵ کردن و ..هتد بونیاد ناوە و بێجگە ئەوەی دیکە ژێراوژێر کردوێتی و ڕاگەیاندن و ئوپۆزیسیونی ئێران پێی نەزانی بێت.hamay_jaff

ناساندنی جمهووری ئیسلامی بۆ ئەوەی وڵاتانی دنیا بزانن تیرۆریستە و دەستی هەیە لە پەروەردە کردنی تیرۆریست و خودی خۆی ئەتوانین وەکوو دایک و هێمای تیرۆر پێناسە بکەین پێویستە ئاماژە بە چەن هێمایەکی دیار و ڕوون بکرێت

یەکەم ــ جمهووری ئیسلامی دەستی لە تیرۆری(دکتۆر قاسملوو ــ دکتۆر سادق شەرەفکەندی) دوو سەرکردەی بەرجەستە و ناسراووی گەلی کورد دا هەبووە کە شتێکی ناڕوون و شاراوە نیە، گوومان لەوەش دا نیە کە هەموو وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە ڕاشکاوی ئەو کردەوە قێزەوونانەیان بینی و ئاگادار بوون!بەڵام مەخابن هیچکام لەو وڵاتانەی کە دەستپێشخەرن لە ناساندن و لەناوبردنی تیرۆر و ئێستا دەیانهەوێ سپای پاسدارانی جمهووری ئیسلامی تیرۆریست بخنە نێو لیستەی تیرۆر هیچ دژکردە و هڵوێستێکی مرۆڤانەیان نەنووان

دووەم ــ جمهووری ئیسلامی لەساڵی 1994 میلادی کەنیسەی یەهوودیەکانی لە ئارژانتین تەقاندەوە و لەئاکامدا هەشتاوپێنج نەفەر بوونە قووربانی پتر لە چوارسەد کەس بریاندار بوون،ئەو کردەوەیەش هەر لەسەر جمهووری ئیسلامی ساغ کرایەوە بەڵام بەهۆی بەرتیل وەرگرتنی ئەوکاتی سەرۆککۆمار و دادپەروی دادگا پەردەپۆش کرا و هیچ هەڵوێستێکی شوێندانەر نەنرا!

سێیەم ــ جمهووری ئیسلامی دەستی لە تیرۆرکردنی چەندین کاربەدەستی ڕەزاشای پەهلەوی هەبووە کە زۆربەیان لە وڵاتانی دەروە ئەوکاتی جمهووری ئیسلامی هاتە سەرکار لەترسی ئیعدام و تیرۆر هەڵاتن بەڵام تیرۆر کراوون هەر لە شاپوور بەختیار عەبدووڕەحمان بروومەند کازم ڕەجەوی شەهریار شەفیق عەلیئەکبەر تەباتەبایی تا ڕەزا مەزڵوومان هەموو ئەمانە لە دەرەوەی وڵاتانی مافخواز و مافویست تیرۆر کراوون!

چوارەم ــ هەر لەدامەزانی جوندلااسلام تا قاعیدە و تاڵەبان و ئەنسارالاسونە انسارالسلام تا داعشی دواین لەدایک بووی جمهووری ئیسامی هەموو ئەمانە دانەدانە جمهووری ئیسلامی بەدەستی خۆیی ناوکی بڕیوون و هەمووشیان هەر بە منداڵی جوانەمەرگ ئەبن و تەمەنێکی سرووشتی ناکەن!

شەڕی سووریە ئێران سەرەکی تیرن وڵات و هێز بوو دەستی لە ڕمان و ماڵوێرانی خاڵک دا هەبوو بە خەروار تیرۆری دەکرد و خەڵکی بەکووشت دەدا هەر لە سوریەش دا هاوکاری داعشی دەکرد بۆئەوەی لە کورد بدەن و لە عێراقیش دا بەهەمان شێوە،

پێنجەم ــ حیزبواللە و فەلەستین کە دوو گرووپی تیرۆریستین و چەندین کردەوەی تیرۆریان هەبووە، یەکیان کە زۆر زۆر بەرچاوە تیۆر کردنی دکتۆر سەعید شەرەفکەندی سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو، ئەو کردەوە قێزەوونە بە میکونوس ناسراوە لە پێتەختی وڵاتی ئاڵمانیا ”برلین”لەوێ کرا بەدەستی چەن ئەندامێکی حیزبواللەی لوبنان، هەروەها تەقاندنەوەی کنیسای یەهوودیەکانی ئەرژەنتین هەر لەلایەن ئەو گرووپی تیرۆریستیە کرا

بۆ ناساندنی جمهووری ئیسلامی بە تیرۆریست و سەرچاوەی تیرۆر پێویستە خەڵکی ئێران بەتایبەت ڕۆژنامەنووسان ڕێکخراوەی بەرهەڵێستکار،حیزبە ئۆپۆزیسیۆنی خاوەن هێزەکان وەکوو حیزبی دێموکرات کە بۆ هەشت دەیە دەچێ لەنزیکەوە شاخ بە شاخی جمهووری ئیسلامی بووەتەوە و جمهووری ئیسلامی دەستی لە تیرۆری زۆربەی ئەندامان و پێشمەرگە و سەرکردە مەزنەکانی دا بووە! ڕاستە ئەو وڵاتانەی ئێران بە تیرۆریست دەناسن؛ ئسرائیل، ئاڵمان بریتانیا، ئارژانتین، هەوڵیش دەدەن و بۆشیان بکرێ بەهەر شێوەیک بووبێ زەربەی گەورە لە سەرچاوەی تیرۆر کە ”تارانە”دەدەن بەڵام چوونکە لەنزیکەوە نین و نابین وەکوو خەڵکی ئێران و حیزبەکانی، هەڵەبەت بیرمان نەچێ نەک ئەو حیزبانەی باوەڕیان بە سازش و ئیسلاحاتی سەرەتایی هەیە! دەتوانن بە پێوەندیکرن لەڕێگای دپلۆماسییەوە لەگەڵ ڕژئاوا زۆرتر جەخت لەسەر ناساندنی ئێران وەکوو تیرۆریست بکەن تا ئەوەی داوای هاوکاری مادی یان مەعنەوی بکەن!هەرکات توانیان وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەوە ڕازیکەن ئەوکاتیش بەدڵنیاییەوە دەتوانن هەموو هاوکارییەک وەرگرن؛هەر لە هاوکاری لوجستی تا پشتی جبهە و …هتد بۆ ئەوەی لێدانی گورچکبڕ لە دایکی تیرور بدەن کە جمهووری ئیسلامیە

لێرەدا دەتوانین کاک مستەفا هیجری وەکوو نموونە باس بکەین کە تا چ ڕادەیەک دەتوانێ شوێندانەر بێت لەسەر ئەوەی کە ئێران چەندە دڕندەیە!؟ کاک مستەفا بە سەرەتایی ترین شێوە لە پارلمانی ئەورووپا دانیشتن و کۆبوونەوەش دەکا بۆ پارلمانتاران و زۆربەی کاربەدەستانی ئەوروپی،گەر حیزبەکانی دیکەش بتوانن چەندین لەو دانیشتنانە بکەن یان لەهەر ڕێگایەکی دیکەوە کەبۆیان دەکرێ وەکوو ئەو هەڵمەتی هەشتەکە ئێسە وەڕێخراوە یان هەرشتێکی دیکە کە بتوانێ زەرەر لە کۆماری ئیسلامی بدا

لەهەموو گرینگتر لە ئێستاش دا کە سەرۆککۆماری ئەمەریکا گۆڕاوە و کەسێکی کۆماریخواز هاتۆتە سەرکار و هەر لە ئێستاوە هامۆشۆکردن و سەفەرێک کەسەرەتایی ترین شتی نێوان وڵاتانە (لەزۆربەوڵاتانی دیکتاتۆریشدا ڕێگەپێدراوە) دۆناڵد ترامپ لەیەکم ڕۆژی کاری دا ڕێگری لێکردو و باس لەوە دەکا ئێران دەبێت سپاسی ئۆباما بکات من وەکوو ئەو نیەم!!!

هنگاوی سێیەمی ناساندنی سپای پاسداران وەکوو تیرۆریست بوو!لێرەدا دەردەکەوێ دۆناڵد ترامپ بەتەمایە ئەو بەڵایەی جۆرج بۆش بەسەر عێراقی دا هێنا لە تاران دووپاتی کاتەوە!

بۆیە دەبێت هەر لەتاکێکی سەرەتایی خەڵکەوە تا ڕۆژنامەنووسان و حیزبە سیاسییە گۆڕانخوازەکان هەوڵبدرێت تا وەکوو دەسەڵاتی تاران لە ئێران هەمووی بەتەواوی لاوازبکرێ تا ئەوکات دەستەڵات تووشی شێرپەنجە دەکەن!