داکۆکی له کولتووری نه‌ته‌وه‌یی له دووتوێ پاراستنی نه‌ریته پیرۆزه‌کاندا؛
ڕێ‌و ڕه‌سمی دێرینی ڕێز گرتن له که‌سایه‌تی پـیر ، شا، یـار = پیر شالیار وه‌ک هێـمای باوه‌ڕێکی کۆنی کوردان .
وێده‌چێ ئه‌م ڕێوڕه‌سمه که هاوکات له گه‌ڵ جێژنی سه‌ده (جێژنی مهرگان ـ) سه‌رده‌می باوه‌ڕ به مێر (میتراییزم) له‌م مه‌ڵبه‌نده به‌ڕێوه ده‌چێت هه‌مان ڕێ‌و ڕه سم بێ که له‌ودا خوای مێر دابه‌شکاری به‌ره‌که‌ت له چله‌مین ڕۆژی په‌یدابوونی له‌وکاته دا که زه‌وی ده‌س به نه‌فه‌س کێشان ده‌کا (به‌هار) و مه‌ڕوماڵات زاوزێ ده‌کا یه‌سنه ده‌که‌ن و به به‌جێهێنانی قوربای بیرۆکه‌ی خواله‌ی پاڵپشتی فه‌لا( وه‌به‌ر هێنه‌ران)، که به کوشتنی گا هۆکاری به‌ره‌که‌تی ده‌غلودان بڕۆسانی به که‌ڵک و سه‌وزه‌لانی و شادی له سه‌ر زه‌وی ده‌خوڵقێنێ حورمه‌ت ده‌گرن. باوه‌ڕمه‌ندان و پیرانی ئه‌و له مێراوه‌ی مێژوویی ،ئاسه‌واره متبه‌ڕکه‌کان له مۆمدان و سه‌ر سه‌کۆکان ڕێزده‌گرن . له‌م کاته دا جێگرانی ئه‌و پێرگه‌لێکن خاوه‌ن کراماتی هاوشێوه.(1)
زۆرێک له شرۆفه‌کاران پیر وه‌ک پێناسه‌ی شا و یار ناوده‌به‌ن. ئایه‌توڵا مه‌ردوخی کوردستانی پیر ته‌نێ له یه‌ک یا دوو نه‌فه‌ر کۆ ناکاته‌وه . گه‌وره‌ی هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ک به پیر که ئه‌رکدار یا خاوه‌ن به‌ڵێن بوه ناو ده‌بات. پیر له جیاتی خه‌ڵکی تر ئه‌رکی ئایینی به جێ هێناوه.(2)
وشه‌ی پیـر زۆرجار تێکه‌لی پاشگری ڕازاندنه‌وه یا ناسێنه‌ری وه‌ک ؛ پیری ته‌رێقه‌ت، پیری زاهێد، پیری یارسان و پیری بنه‌ماله و… گۆ کراوه.
هه‌ڵبه‌ت له هۆرامان له ته‌نیشت وشه‌ی پیر ژماره‌ی 99 ئاماژه‌یه‌کی فره ڕه‌هه‌نده که به‌شێک بۆ یارانی پیر شالیار و به‌شێک گرێدراوو یاری سان سه‌هاک یا به وته‌ی دکتر قادری (3) سان زۆحاکی سه‌رژمێر ده‌که‌ن.
به گشتی وشه‌ی 99 یان ژماره‌ی نۆ(9) زۆر کۆنتر له‌وه و بۆ سه‌رده‌می سۆمێریه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه .(4)
پیرۆزی وشه‌ی 9 و 99 هه‌م له ته‌ورات هه‌م له قۆرئان و هه‌م له نه‌ریتی کۆنی هۆراماندا وێرای پاشگربۆ پیر پارێزراوه . تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ژماره وه‌ک بوونی ماوه‌ی نۆ مانگ و نۆ ڕۆژ منداڵ له زگی دایکیدا زێده‌تر سرنجی مرۆ ڕاده‌کێشێ. له شاری پاوه تا ئێستاشی له گه‌ڵ بێ خه‌ڵک سوێند به نۆ مزگی [هورمزگا] وه‌ک وشه‌ی پیرۆز به‌کار دێنن.
پیر هێما یا سه‌نبۆڵی مێترایه له حه‌وتخوانی میترادا دوایین قۆناغ پیره.[ ده‌لیل، سڕ پۆش، خۆبه‌خش، به بڕشت(شێر)، پارێزگار، خۆر، باب یا پیر) .
پیرۆزی وشه‌ی پیری میترایی لای یارسانه‌کان به ڕاده‌یه‌ک جێگیره که به‌شی هه‌رزۆری ڕێبه‌رانیان شه‌ره‌فی نازناوی بابه یا پیریان پێبه‌خشراوه. بابه سه‌رهه‌نگ ده‌ودانی .بابه ناووس . بابه نجووم. بابه یادگار، بابه‌قه‌یسه‌ر هۆرامی،بابه گه‌رچک هۆرامی و…. پیر ئه‌حمه‌دی که‌رکووکی، پیر بنیامین شاهۆیی، پیر داودی ده‌ودانی ، پیر مووسا شامی، پیر قۆبادی دێوانه پیر مه‌نسوری شوشته‌ری و…ت ..د له‌وانه‌نه‌ن .
جیاوازی پیری میترایی و پیری عێرفانی مه‌عنه‌ویه‌ت و نزیکی له خودا نیه به‌ڵکوو دابران له ڕۆحانیه‌ت ، متافیزیک و پاک کردنی جه‌سته له نێوه‌رۆکی ڕۆح له په‌نا خواردنه‌وه‌ی ” هوم ” ، شه‌راب ، سه‌ما ، شاییگێڕان وه‌ک خۆ و خده‌ی زه‌مینی (چێژ وه‌رگرتن له ژیان) قه‌رارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به بێ باوه‌ڕ به دۆزه‌خ و جه‌زای دوا ڕۆژه.
زانایانی فه‌لسه‌فه له‌وانه (فۆکۆ) ڕۆح و دین ئامرازی ده‌سه‌ڵاتداری ، سه‌ره‌ڕۆیی و زۆڵم و خۆسه‌پاندن ده‌زانن. خۆسه‌پاندنی ئێسلام (ئه‌لقاعێده، داعش، و سیستمه سه‌ره‌ڕۆکان له ژێر نازناوی ئێسلام و بگره ئایینه‌کانی تر له‌وێرا سه‌رچاوه ده‌گرێ که به ناوی دین و یاسای ئاسمانی ( نه‌گۆڕ) هه‌روه‌ها شه‌رێعه‌ت خه‌ڵکی گۆڕه‌وشوار ده‌ده‌ن .
له یاسای ئایینه ئاسمانیه‌کاندا گرێبه‌ستی ئیراده‌ی سه‌ربه خۆ و خزمه‌تکارانه هه‌مبه‌ر کۆمه‌ڵگا هه‌ڵقوڵاوی پێگه‌یشتن و خزمه‌تکاری پاڵدراو به ئێراده‌ی مرۆڤه‌وه نیه به‌ڵکوو یاسای خودایی و مل که‌چی به بێ ئه‌مما و ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه بردنی فه‌رمانه نه‌گۆڕه‌کان بوونی هه‌یه ” وه‌سجد وه‌قته‌رێب” ، سجده ببه تا نزیک ببیته‌وه.
پیر به جیاوازی زه‌ق له‌م تێڕوانینه له ئایینی هه‌ره‌کۆنی کوردان‌دا سه‌یر ده‌کرێت. له‌م تێڕوانینه‌جیاوازه‌دا پیر به واتای په‌یمان و به‌ڵێن (گرێبه‌ست) و به‌تاڵ (به‌ری) له یاسای ئه‌ودیوی سرۆشت ( فه‌رمانبه‌ری مرۆڤ و مل که‌چی به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتێکی سه‌روو یا هه‌ر تاکیک)، ڵه ژێر هه‌ر ناویک له گه‌ڵ وه‌ک هه‌ڤی ناته‌با و نه‌سه‌لمێندراو سه‌رحساب ده‌کرێ.
فره ئیزه‌دی ئه‌وه که فارسه‌کان “فه‌ڕه ئیزه‌دی” پێ ده‌ڵێن لای میتراییه‌کان له وێنه‌ی ئه‌ستێره‌کان ، وه‌ک هه‌ڤی و هاوته‌ریب بوون به‌رانبه‌ر تاک خودایی و به‌رزکردنه‌وه‌ی تاکی بێ ڕکه‌به‌ر یا تاکی خاوه‌ن فه‌رمان پێناسه ده‌کرێت.
ئایینی هه‌ڵقوڵاو له کۆمه‌ڵگه‌ی دێرینی کورده‌واری له‌م پێوه‌ندیه‌دا تاریکی وه‌ک هێمای یه‌کڕه‌نگی به‌رزتر ده‌نرخێنی . ئه‌مه پاشتر له ئایینی زه‌رده‌شت و ئایینه‌کانی پاش ئه‌ودا تووشی به‌رئه‌نگاری توند ده‌بێته‌وه. هێماگه‌لی میترایی به دێ‌و، شه‌یتان ، منافق و… ده‌شۆبهێندرێن . سه‌رهه‌ڵدان و سه‌ربزێوی به‌رانبه‌ر فه‌رمانی تاکی ئه‌ودێوی سرۆشت شه‌یتانی لێ شین ده‌بێ که دژی کۆڕنۆش بردن ، زه‌بوونی و ملکه‌ج کردنی مرۆڤ ده‌وه‌ستێت.
هه‌خامه‌نشه‌کان بۆ ده‌وام و به‌قای ده‌سه‌ڵاتێک که به شکستی ماده‌کان ده‌ستیان به سه‌ریدا گرتبوو تێده‌کۆشان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودێوی سرۆشت واته خودا بکه‌ن به یاریده‌ر و پشتیوانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان . ئه‌مه واتای ئه‌وه‌ی هه‌بوو که هه‌رلاینێک درژبه‌ریان ڕابوه‌ستێ هاوکات دوژمنی خوا ده‌کا و پێجه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خواپێداوی ئه‌وان ده‌وه‌ستێت . ئه‌م ڕێچکه تا ڕۆژگاری ئێمڕۆ درێژه‌ی هه‌یه. له به‌رده‌نووسی بێستووندا داریوش شا له کۆتایی دێڕه‌کاندا دووپاتیده‌کاته‌وه هه‌مووکرداره‌کانی به پشتیوانی و خواستی خودا به ئه‌نجام گه‌یاندوه . له سه‌رده‌می ئێمه‌دا وه‌لی فه‌قێ درێژه‌ده‌ری ڕێچکه‌ی ئه‌وان خۆی به نوێنه‌ری خودا و به‌دیهێنه‌ری فه‌رمانه‌کانی ئه‌و پێناسه ده‌کات !
له شانامه‌ی فێرده‌وسی دا نێوان تاریکی و ڕووناکی سنوورێکی دیار پێداگری ده‌کرێ واته دوو پێکهاته له هه‌مبه‌ر هه‌ڤدوودان به‌ڵام له شانامه‌ی کوردی(هۆرامی ـ گۆرانی ) دا به شیوازی گشتی چاکه و خراپه ( خێر و شه‌ڕ) له هه‌مبه‌ر یه‌کدا نین و قه‌ده‌ریان لێ زیاد ده‌بێ و ده‌بن به سێ تایبه‌تمه‌ندی .
له وێنه‌ی پێوه‌ندی که‌سایه‌تی ئه‌فراسیاو و که‌یخۆسره‌ودا ئاماژه به ئه‌وه ده‌کرێ قه‌ده‌ر ئه‌وانی به خوێن ڕشتنی یه‌کتر هانداوه .
ئه‌یا ، خۆسره‌و ،شای نه‌ڕه‌شێران ………………….. باش باڵا ده‌س شاهان ئێران
سێوای جه خوێشی من و تۆ وه‌هه‌م …………………. پێوه‌ندی داریم جه شاهان جه‌م
چونکه ته‌قدیر بێ نه‌ی دونیای غه‌دار ………………….. خوێش و ئه‌قره‌با ببان و خونخوار
وه‌ر نه تۆ جه کۆ دوشمه‌نی که‌رده‌ن …………………. چه‌نی جه‌دو وێت تا سه‌ر نه‌به‌رده‌ن
په‌وسه به‌ی ته‌قدیر گه‌ردوون ئای گه‌ردوون ………… بابۆت سه‌ر بڕیۆ نه ته‌شت پڕ هوون(5)
له شانامه‌ی فیرده‌وسیدا دیو هێمای ئه‌هریمه‌ن (شه‌یتان) و تاریکی ده‌ژمێردرێ. له شانامه‌ی کوردی به پێچه‌وانه‌ی فێرده‌وسی دێ‌و هێمای شه‌یتانی نادرێتێ و وێرای پاڵه‌وانان دژبه دێوانی راسته‌قینه به شه‌ردێ. لێره دیو و پاڵه‌وان وه‌ک شانامه‌ی فێرده‌وسی به‌رانبه‌ر یه‌کتر ناوه‌ستن .
ڕێبه‌ری دوژمنان ئه‌فراسیاو له تۆره‌مه‌ی کیانی واته کورده‌کانه. هه‌موو شه‌ر و پێکدادانه‌کان بۆ ده‌ست به سه‌ردا گرتنی ده‌سه‌لاتی کوردی کیانیه‌کانه له به‌ر ئه‌وه هیمه‌ت و ئیراده‌ی زۆحاک ده‌بێته یارمه‌تیده‌ری دێوه‌کان.
واتش پاتشا وه عه‌ون یه‌زدان …………………… وه یۆمن ئێقباڵ نه‌وه‌ی که‌ی کیان
سه‌ر به‌ور به‌د ماوه‌روم په‌رێت ……………………. وه عه‌ون یه‌زدان وه ئێقباڵ وێت.(6)
له ته‌ورات ، بابی سێهه‌م (7) مار حه‌وا به‌ره‌و لای خواردنی مێوه‌ی مه‌عریفه‌ت (سێ‌و) هان ده‌دا ، له به‌ر ئه‌وه مرۆ (ئینسان) وه‌ک تاوانباری لاده‌ر له یاسای ئاسمانی سزاده‌درێت و بۆ سه‌ر زه‌وی دوورده‌خرێته‌وه . وه‌ک ڕاسا و ڕێسا له سه‌ر هه‌موان فه‌رز ده‌کرێ ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی ئاسمانی بجووڵێنه‌وه چاوپۆشی ناکرێ .
له به‌رانبه‌ر ته‌سلیم بوون و ڕه‌زادان به مل که‌چی ، فێرده‌وس ـ پارادیس یان به‌هه‌شت له پاش مه‌رگ مزانی ده‌درێت به‌هه‌شتێک که مرۆڤی خاوه‌ن به‌ڵێن (پیر) پێوایه له هه‌رکات و ساتێکی ژیاندا ده‌بێت جێژی لێ وه‌رگری نه ته‌نێ پاش مردن.
شا : هێما یا هه‌ڵگری نازناوی که‌سایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی خاوه‌ن گرێبه‌ست (به‌ڵێن) به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵگا ده‌ژمێردری که تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی پیر بۆ پڕ بار کردنی به‌خته‌وه‌ری له ژیاندا به سه‌مه‌ردێنی و به به‌خته‌وه‌ری مرڤ حه‌قانیه‌ت ده‌به‌خشێ. ئه‌وه له ئایینی یاری (یارسان) هه‌نووکه‌ش وه‌ک بڕوا له جێدایه.
“هه‌قه‌ن هه‌قه‌ن شام هه‌قه‌ن ” . باوه‌ڕمه‌ندانی یارسان زۆر جار نازناوی شا بۆ پیره‌کانیان هه‌ڵده‌بژێرن . له ئاهه‌نگ و ملۆدیه ئایینیه‌کاندا په‌سنی شای هۆرامان ( سولتان سه‌هاک) تێکه‌ڵ به ژه‌نینی ته‌موره‌ی پیرۆز ده‌کرێ. به‌کار هێنانی ئه‌م نازناوه نه ته‌نێ بۆ مرۆڤ به‌ڵکوو له کۆی بوونه‌وه‌ره‌کانیتریشدا ڕه‌نگدانه‌وه و نێودێرکردنی پێوه دیاره .
شا : یا مه‌لێکه له بوونه‌وه‌ری هه‌نگ ، مێرووله، ئاژه‌ڵی کێوی و بگره شاخ ، کێو و کانیئاو ، چۆمی به هێز و خاوه‌ن ته‌وژم له‌وانه‌یه. وێنه‌گه‌لی زۆرتر له‌م پێوه‌ندیه‌دا وه‌ک شاهۆ ، شاکه‌ل ، شاقه‌لا، شا ڕێگا ، شاده‌مار له به‌رده‌ست دان.
له ڕۆژگارانی پێشتردا وه‌ک له داستانی سینگ به سینگی کورد ده‌رده‌که‌وێت بۆ هه‌ڵبژاردنی شا یا سه‌رۆک و ڕێبه‌ر زۆر جار کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی به‌رین گیراوه تا به‌ئه‌م شێوه بتوانن که‌سایه‌تی شیاو و په‌سه‌ندی هه‌موان هه‌ڵبژێرن به‌راده‌یه‌ک گرنگی به هه‌ڵبژاردنه‌که دراوه که ئه‌گه‌ر هاوده‌نگی گشتی سه‌ری نه‌گرتوه باز ـ یان هه‌ڵداوه تا به نیشتنه‌وه له سه‌ر سه‌ری که‌سێک به بێ ده‌س تێوه‌ردان واته ڕه‌چاو کردنی جیاوازی له نێو خه‌ڵکدا متمانه ی پێ ببه‌خشرێت.
یار : هاوسۆز ، هاریکار ، باوه‌ڕمه‌ند یان یاریده‌ده‌ری خۆڵقاندنی به‌خته‌وه‌ری ، ڕاستی و داد په‌روه‌ری و پارێزگاری له به‌ها مرۆڤیه‌کان دژ به بێڕێزی و کۆیله‌کردن و داسیگه‌ری(سه‌رلێشێوان) به واتای گشتی بوه. له وێژی ئایینی یاری دا په‌سنی ڕێبازه‌که به ئه‌م شێوه ئاشکرا ده‌کرێت.” ڕا هه‌ر راسیه‌ن ، ڕا هه‌ر راسیه‌ن……. ” .له ئایینی یاریدا پێشوتاری هه‌ر ئاخاوتنێک گۆکردنی ڕه‌سته‌ی” ئه‌وه‌ڵ و ئاخر یار ” پێداگری له سه‌ر پله‌ی یار ده‌سه‌لمێنێ.
هۆرامان له‌م پێناوه‌دا به گوێره‌ی زۆرێک هێما وئاماژه‌ی تۆمار کراو له مێژوی دێرینی خۆیدا ئه‌گه‌ر مه‌کۆی داهێنانی ئه‌م رێچکه‌یه نه‌بووبێت لانیکه‌م پشکی شێری له پارێزگاری ، هێشتنه‌وه‌و به‌رز ڕاگرتنی پله‌ی پێرۆزی به‌ڵێنده‌ره‌کان له ڕێژه‌ی باوه‌ڕ به ئاسووده‌یی ، وه‌ک هه‌ڤی و حورمه‌ت پارێزی مرۆڤ له ژیان بوه.
ڕێ‌و ڕه‌سمه‌کانی ناسراو به جێژنی پیر شالیار له هۆرامان ، به ناوه‌ند بوونی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده وه‌ک کابه‌ی یاری باوه‌ران هه‌روه‌ها هه‌لکه‌وتی سه‌دان که‌سایه‌تی خاوه‌ن جی په‌نجه له بۆ پێداگری که‌رامه‌ت و ئازادی به ئازاد ژیانی مرۆڤ سه‌لمێنه‌ری رابردووی ده‌ڤه‌ره‌که و پێداگری بێ وچان سه‌ره‌ڕاێ کۆشینگا ىۆ هێشته‌وه‌ی ئه‌م نه‌ریته پێرۆزگه‌له و به‌رگری له فه‌وتان و ئاسیمیله کردن ماوه‌ته‌وه.
مرۆڤی گۆران (هۆرامی) وێرای کارتێکه‌ری ئایینه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی خاوه‌ن ده‌ور بگره فره جار به داری زۆری سه‌پێندراو له ناوچه‌که هاوشانی به‌رئه‌نگار بوونی داپڵۆسێنه‌رانه‌ی ئایینه‌نوێ کان هه‌روه‌تر پێناسه‌کران به دێوو درنج ، شه‌یتان په‌رست ، کافر و بێ دین ، سپڵۆت و منافق و ده‌یان تانه‌و توانجی قیزه‌ونانه‌ی له‌م چه‌شنه توانێویه‌تی به‌شێک له مێژووی خۆی ناسراو به که‌له‌پووری دێرین ، هێمای پیرۆز له دوو توێ ئایینی به زۆر سه‌پێندراوی نوێ‌دا وه‌ک نرخ و به‌های نه‌گۆڕی به‌ڵێن وگرێبه‌ستی مێژوویی نه‌سڵ بۆ نه‌سڵی پاش خۆی پارێزگاری بکات .
هۆرامان له گه‌ڵ ته‌سلیم نه‌بوون به پشتگوێ خران و پاکتاوی یه‌کجاری نه‌ریتی خۆماڵی ، کاریگه‌ری دژبه‌رانه‌ی نه‌یارانی باوه‌ڕی ڕه‌سه‌نی کوردی سه‌ره ڕای گوشاره دژواره‌کان به ڕێژه‌یه‌ک ناسه‌رکه‌وتوو کردوه.
هۆرامان ئه‌گه‌رچی دواتر به تایبه‌تمه‌ندی ناوچه‌یی خۆیه‌وه بوو به ناوه‌ندێکی تری ئیسلام باوه‌ڕی به‌ڵام هیچکات نه‌دیتراوه له نێوان باوه‌ڕمه‌ندانی یارسانی و موسڵمانی ناوچه‌که‌دا که زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵکه‌که له خۆ ده‌گرێ له دوور و نزیکی مێژووی ژیانی هاوبه‌ش و تێکه‌ڵاویاندا نێوان ناخۆشی و بێ حورمه‌تی له چ ئاستێک‌دا ڕوبدات .
کورد به گشتی ئه‌گه‌ر نه‌یتوانیوه وه‌ک ده‌رو جیرانی فارس ، تورک و عه‌ره‌ب ئایینی له لاوه هاتوو و سه‌پێندراو بگره کاتیک بۆ پاراستنی ئه‌و ئایینه خۆی کردوه به قه‌ڵغان ( شه‌ڕی سه‌لیبی و داکۆکی سه‌لاحه‌دین )،جل‌و به‌رگ و ڕوومه‌تی کوردی پێ بپۆشێ لانی که‌م له هۆرامان ناوچه گۆران نشینه‌کان له پاراستنی باوه‌ڕی دێرین پیرۆز و هه‌ره‌کۆنی خۆماڵی خۆی نه‌ک هه‌ر کۆتا نه‌هاتوه به‌ڵکوو هۆرامان توانیویه‌تی ڕێبه‌ری ڕێچکه‌یه‌کی تێکه‌ڵ به نه‌ریتی خۆماڵی له ژێر نێوی ” ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی” دا جۆرێک نه‌ریت پارێزی و جێپه‌نجه‌ی کوردی به سه‌ر ئایینی زاڵکراودا له هێندوستان تا مێسر، تورکیه و شام په‌لهاوێژی بکات. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای داکۆکی له پاراستنی نه‌ریته دێرینه کانی تر که ئێمڕۆ له چوارچێوه‌ی ڕێوره‌سمی ناسراو به جێژنی پێر شالیار که ساڵ به ساڵ شکۆدارتر به‌ڕیوه‌ی ده‌به‌ن شیاوی ئاماژه‌یه.(8)
له جێدایه سرنجی خوێنه‌ر بۆ لای ئه‌م ڕاستیه مێژوویه ڕابکێشم که نه به ناوه‌ند هه‌ڵبژاردنی هۆرامان و زمانی هۆرامی یا گۆرانی وه‌ک زمانی پیرۆزی یارسانی باوه‌ڕان به هه‌ڵکه‌وت ته‌رخان کراوه و نه جیرانه‌تی ژینگه‌ی پیر(پیرشالیار) له نزیکایه‌تی ناوه‌ندی (شێخان)، واته شوێنی ئاشکراکردنی ئایینی یارسان . زۆر هێما و ئاماژه‌ی هاوبه‌ش له دوو توێ ئه‌م راز و ڕه‌مزه دا هه‌ن که گرێدراوی و یه‌ک ڕیشه بوونی ئه‌م باوه‌ڕه دێرینه ده‌سه‌لمێنن .
نزیک به کۆتایی نیوه‌ی یه‌که‌می وه‌رزی زستانی هه‌مووساڵێک له هۆرامان (شاری هۆرامان) یاد و بیره‌وه‌ری که‌سایه‌تیه‌ک له چوارچێوه‌ی جێژن یان زه‌ماوه‌ندی پیرشالیار به ڕێوه ده‌برێت .
ئه‌مه وێرای ئه‌وه که به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری داکۆکی له پاراستنی نه‌ریتگه‌لێکی هه‌ره‌کۆن، خۆماڵی پیرۆز و باوه‌ڕ به خۆبوونی ئه‌م خه‌لکه‌یه ، دیسان بانگه‌وازی ئه‌و ڕاستیه به درێژایی چه‌ند هه‌زار ساڵ له پێناو په‌یمان پارێزی بڕوامه‌ندانه بۆ به‌رگری له ئاسیمیله بوونی یه‌کجاری ژیانی سه‌رفرازانه له سه‌ر ڕه‌گ وڕیشه‌ی نه‌ریته ڕه‌سه‌ن و تایبه‌ته‌کان سه‌ڵا ده‌دات.
ڕێوڕه‌سمی پـیر شالیار وه‌ک ناو و ناوه‌رۆکی وه‌سیه‌ت و به جێماوه سینگ به سینگه کان سه‌ره رای تێکه‌ڵکرانی هه‌ندێ نه‌ریتی نوێ و له لاوه هاتووی ئایینه‌کانی دواتر زاڵکراو هه‌ڵگر و په‌یمان پارێزی باوه‌ڕی ئایینی هه‌ر کۆنی ناوچه کوردنشینه‌کانی هه‌نووکه له سه‌ر ده‌مانی هه‌ره‌دێرین له ژێر ناو و ناوبانگی میتراییزم و زه‌روانیزم ده‌ژمێردرێت.
بابه نجوومی لۆڕستانی له پیرانی یارسان قه‌ڕنی دووهه‌می هێجری فه‌رموویه‌تی:
زه‌روان بیانێ ، زه‌روان بیانێ…………………… له ده‌وره‌ی وه‌رین ، زه‌روان بیانی
ئه‌هه‌ری و ورمز ، یاران دیانێ ………………. کاڵای خاس یار ، ئه‌و ده‌م شیانێ(9)
له دوو توێ ڕێوڕه‌سمه‌کانی ناسراو بۆ ڕێز گرتن له پیر شالیار له هۆرامان سه‌ره‌ڕای کار تێکه‌ری ئایینه یه‌ک له دوای یه‌که‌کان و هه‌وڵی توند ئاژۆیانه‌ی دوایینترینیان به یارمه‌تی ده‌سه‌ڵاته ناوه‌ندیه‌کان بۆ که‌مڕه‌نگ کردن و نه‌هێشتنی ڕه‌گه به قه‌وه‌ته‌کانی باوه‌ڕ و و پشتبه‌ستن به مێژووی دێرینی خۆماڵی کوردان چه‌ند ڕه‌گێکی به‌هێزی زیندوو ڕاگیراوی نه‌ریت پارێزی کوردی ئه‌م ده‌ڤه‌ره و نه‌زۆک هێشتنی هه‌ر هه‌وڵێک ئاشکرایه .
1 ـ پیر و پیرۆزی مێژوو و نێوه رۆکی ئه‌م ڕه‌سته یه له هۆرامان.
2 ـ ئه‌شکه‌وت وه‌ک ماوا و مه‌سکه‌نی پیر و پیرۆزیه گرێدراوه کانی.[ئه‌شکه‌وتی شانشین ، عه‌ودالان ، پیرخدرو…]. (12)
3 ـ فره ئیزه‌دی یا دابه‌شینی ده‌سه‌لات و دووره په‌رێزی له ده‌سه‌لاتی تاک که هه‌م له نێوئاخنی گه‌نجینه‌ی یارسان و هه‌م ڕێنماییه‌کانی پیر شالیاردا خۆی ئاشکرا ده‌کا. باوه‌ڕ به کاری شورایی که ئاسه‌واری زۆری له ژێر ناوی مه‌رێ له ناوچه‌که‌دا هه‌یه.
4 ـ خۆ گرێدان به عه‌قڵ و مه‌عریفه‌تی مرۆڤی نه‌ک هیچ ده‌سه‌ڵاتیكێ گرێ‌دراو به ئه‌ودیوی سرۆشت. پیر له‌م چه‌ند دووبه‌یتیه‌دا شیکاری وردتر به‌ده‌سته‌وه ده‌دات.
وه‌روێـوه وارۆ ، وه‌روه وه‌رێـنه…………………….. وه‌رێسه بڕی‌و ، چوار سه‌رێنه
داران: گیان داران جه‌رگ و دڵ به‌رگه‌ن …………………….. گاهی پڕ به‌رگه‌ن گاهێ بێ به‌رگه‌ن
که‌رگه جه هێڵه‌ن هێڵه جه که‌رگه‌ن …………………….. ڕواس جه ڕواس ، وه‌رگ جه وه‌رگه‌ن
که‌رگه سیاوه و، هێڵه‌ش چه‌رمێنه……………………… گۆشڵێ مه‌مێڕیۆ ، دوه به‌رێــنه
کۆتایی زستان وه به‌ره به‌ری به‌هار له هۆرامان به‌فرێکی ئاودار(شڵێوه)، ده‌بارێت که به‌فری پێشوو ده‌توێنێته‌وه. به ئه‌م به‌فره ده‌ڵێن ” وه‌روه وه‌رێ “. واته ئه‌وه که به‌فری پێشوو ده‌توێنیته‌وه. پیرشالیار یه‌کیه‌تی و هاوپشتی کوردانی باوه‌ڕمه‌ند به گوریسێک ده‌شوبهێنی که ئه‌گه‌ر تووشی پسان و لێک دابڕان ببێت هه‌بوونیان وه‌ک “وه‌روه وه‌رێ ” تووشی توانه‌وه ده‌کات.
ته‌نانه‌ت دار و درخت بزاڤ و جموجۆڵی خۆیان هه‌یه که له پرۆسه‌ی ژیاندا به نواندنی گه‌ڵا و لق‌و پۆپ ده‌ری دخه‌ن. ژیان سیکڵێکی ده‌وه‌رانی و نه‌سره‌وتووی هه‌یه ئه‌مه وه‌ک مریشک له هێلکه و پێچه‌وانه‌که‌ی یان ڕێوی له ڕێوی و گورگ له گورگ هه‌ر کامه له سه‌ر ڕیشه و بنمای خۆیان درێژه به ڕه‌وتی ژیان ده‌ده‌ن. نوور له دڵی تاریکی له دایک ده‌بێت وه‌ک چلۆن مریشکی ڕه‌ش هێلکه‌ی سپی به‌رهه‌م دێنێ ( ئاماژه به میترا که له دڵی ئه‌شکه‌وت و تاریکی سه‌رده‌ردةهێێێت .ئه‌مه ئه‌و ڕاستیه حاشا هه‌ڵنه‌گرانه‌ن که مرۆ ده‌توانێ له پاش شکانی گڵینه‌یێک دا ته‌جروبه‌ی بکات و نه‌هێڵێ تووشی که‌لێن و درز تێ که‌وتن له ڕه‌وتی ژیاندا ببێت.[وه‌رگێڕانی چه‌ند به‌یتی پیر له سه‌ره‌وه‌هاتوو]
له ڕێوڕه‌سمی پیردا ئێواره‌ی چووارشه‌مه‌ی کۆتایی یه‌که‌م چله‌ی زستان پاش ئاوا بوونی خۆر مه‌شخه‌ڵ دا ده‌گرسێنن و کۆڵان به کۆڵان سه‌ردانی مالان ده‌که‌ن .هه‌ڵ کردنی مه‌شخه‌ل به واتای ڕه‌نگی سووری شایی و زه‌ماوه‌ند هه‌روه‌ها له به‌ره به‌ری نه‌ورۆز دا بازدان به سه‌ر کڵی ئاوری گڕدار به نیه‌تی پێگه‌یشتنی ڕه‌نگی سووری شه‌به‌ق و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ڕه‌نگی زه‌رد له مرۆف به ده‌نگی شایی و چه‌پڵه ڕێزان و سه‌ما ، [که ئێستا حاڵه‌تی ده‌روێشانه‌ی ئێسلامی پێوه دیاره]، ناکرێ مۆرکی ئاهه‌نگ گێڕانه‌کانی نێو مێراوه‌ی ئه‌شکه‌وت له سه‌رده‌می مێتراییه‌کاندا پێوه دیار نه‌بێت. هه‌ڵبه‌ت سواخدانی ڕوومه‌تی گه‌نجان به ڕه‌نگی ڕه‌ش (ڕژی) له‌هۆرامان له ساڵانی پێشووتردا وه‌ک ڕه‌ش کردنی ده‌م و چاوی شایی گێڕێکی نه‌ورۆزی که دواتر نێوی حاجی فیرۆز(حاجی پیرۆز) دیسان هێمایێکیتر له پاراستنی نه‌ریته مێتراییه‌کان نمایش ده‌کات.
جیا له‌وه ڕه‌نگی سووری مه‌شخه‌ڵ واتای ڕه‌نگی سووری ئاسۆ و ئاوابوونی خۆر له پیرۆزیه‌کانی میترا خودای شه‌و و ئه‌ستێره یه که له گه‌ڵ هه‌لاتن و ئاوابوونی خۆر پێچه‌وانه‌یه (مێسه‌ره) ، له ڕۆژئاوا بۆ ڕۆژهه‌لات .
به‌شێک له پسپۆڕ و شرۆفه‌کارانی مێژوو تێبینی ئه‌وه‌یان هه‌یه هه‌ڵاتنی خۆر ئاوابوونی مێترایه وه‌ک به ده‌سه‌لات گه‌یشتنی هه‌خامه‌نشیه‌کان و له نێو چوونی ماده‌کان که پاشتر ئه‌مه له ده‌سه‌ڵات گرتنی شێعه و کۆتایی ده‌سه‌لاتی عه‌ره‌بدا دیسان خۆی نواند جیاواز له‌وه که میترا و ماده‌کان ده‌سه‌لات و سه‌ربه‌ستی ئازاد و ڕه‌ها له فه‌رمان بردن و کۆیله‌تیی ـ یان به ئامانج کردبوو. (11)
زه‌رده‌شت له گاتاکاندا میتراییکان به بکوژی مانگا ، به‌زێنه‌ری خۆر ، خاوه‌نانی کرده‌وه‌ی ناپاک له گه‌ل ئه‌نگره مین‌و (ئه‌هریمه‌ن ـ شه‌یتان)گرێ ده‌دات ئه‌هریمه‌ن دوژمنی یه‌که‌می ئه‌هورامه‌زدا و ئایینی زه‌رده‌شت ده‌ناسێنی. بۆیی پاشتر کوشتنی گا که لای میتراییه‌کان هێمای ئاسمان واته ئه‌ودیوی سرۆشت و ڕۆحانیت پێناسه ده‌کرا به نه‌زر کردن ده‌گۆڕدرێت. که تا سه‌رده‌می ئێمه له هۆرامان جێژنی پیر و بگره لای ئێسلام باوه‌ڕانیش پارێزراوه.
که‌ڕسان ، که‌ڕسانی ، ئه‌هریمه‌ن ، دێ‌و یا شه‌یتان ئاسه‌واری له چه‌ند شوێنی هۆرامان وه‌ک ناوی ئه‌شکه‌وت و کانیئاو گرێدراوی ئایینی میترایی پارێزراوه.
له هۆرامان شاخی شاهۆ ڕووکار‌ی به‌نده‌نی سه‌رده‌ره ،شاخی ده‌ربه‌ند (ده‌روه‌ن) کانیاوێک به ناوی که‌ڕسان ـ که‌ڕسانی هێمای دێ‌و له ئه‌وێستا که به میتراییکان ده‌وترا پارێزراوه . له ئاوایی (دێوه‌زناو ـ دێویه‌سنا) تاڤگه‌یه‌ک هه‌ر به ئه‌م ناوه له شێعری شاعێرانی هۆرامان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه. له لای سه‌رووی شاری پاوه قه‌ڵایێک به ناوی ” مه‌سناو” مه‌زدیه‌سنه له شێعری شاعران[میرزا ئه‌ولقادر پاوه‌یی]، ئاماژه‌ی پێده‌کرێت.
به‌ڵێ په‌ی سه‌نگه‌ر شاهۆش نه‌زاوه‌ن …………………………… شارش نه‌پای ته‌خت قه‌لای (مه‌سناوه‌ن)
له هۆرامان به به‌ردی سه‌خت هه‌سان ده‌وترێ وه‌ک تاقه‌وسان یا تاق و سان[ کرماشان]، که له به‌ردی سه‌خت و تاشه‌به‌رد هه‌ڵکه‌ندراوه .ئه‌م وشه له ئه‌وێستاش هه‌ر به‌م ناوه پارێزراوه. له ته‌نیشت مه‌زاری پیر له هۆرامان به‌ردێکی پیرۆز هه‌یه که کۆمسای پێده‌ترێت سه‌ره‌تای به‌هار له جێژنی دووهه‌می پیردا که خه‌ڵک به‌ره‌و هه‌وارده‌چن بڕێک له‌م به‌رده ده‌شکێنن و بۆ متفه‌ڕک و زیاد کردنی به‌ره‌که‌تی مه‌ڕومالاتیان له گه‌ل خۆیان ده‌یبه‌ن . خه‌ڵک پێیان وایه ئه‌م به‌رده سه‌رله نوێ هه‌مووساڵێک ده‌ڕوێته‌وه و زیاد ده‌کا.
پێشینیان له‌وبڕوایه‌دابوون ئاسمان، هاسمان یا ئه‌سمه‌ن ئه‌و شیناییه له سه‌ر سه‌ری ئێمه له حه‌وا دیاره له به‌رد ساز کراوه هه‌ر به‌م بۆنه‌وه هاسمان ، ئه‌سمه‌ن ـ یان پێ وتوه. له لایێکی‌تر خواله‌ی مێر(مێهر) به پێ باوه‌ڕی مێر په‌رستان له دڵی به‌ردی ره‌ق سه‌ری هه‌ڵداوه .
له سه‌ر ئه‌م بنه‌ما پازده‌ی بانه‌مه‌ڕ جێژنی کۆمسا له هۆرامان نیشانه‌یه‌ک له ژیانه‌وه‌و بار هێنه‌ری سرۆشت ،ژیانه‌وه‌ی مێر ، کۆمسا ، په‌یدا بوونی ئاسمان و هێز و گوڕ وتین گرتنه‌وه‌ی زه‌وی و ژیان له نێو ئاخنی باوه‌ڕی دێرینی خه‌ڵکه‌که‌ی له وه‌رزی به‌هاردا لێ ده‌رده‌که‌وێت.(13)
به ئاوڕدانه‌وه له زۆر ئاسه‌واریتر له دوو توێ وه‌سیه‌ته‌به جێماوه‌کانی پیر و تۆمارکراوه له به‌رده‌سته‌کانی باوه‌ڕمه‌ندانی ئایینی یاری مرۆ ده‌توانێ به ئه‌و ئاکامه بگات که سه‌رپاکی هه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه و ده‌ورگێڕانێک که له باوه‌ری خه‌ڵکدا به درێژایی هه‌زاران ساڵ به دی هاتوه هیشتار زۆر ڕه‌گی به قه‌وه‌ت و حاشا هه‌ڵنگر له نه‌ریت پارێزی له دوو توی ویه‌رده و ڕه‌چه‌له‌کی دێرینمان هه‌ن که توێژه‌ران ده‌توانن له بۆ پێناسه‌ی سه‌رله نوێ ئه‌م ده‌ڤه‌ره و خه‌ڵکه‌که‌ی که‌ڵکیان لێ وه‌رگرن . ئه‌وه نه ته‌نیا دوژمنایه‌تی له گه‌ڵ چ ئایین و باوه‌ڕێک سه‌رحساب ناکرێت به‌ڵکوو تیشک هاوێشتن له سه‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌ک و بیر هێنانه‌وه‌ی به‌ها مرۆییه پێرۆزه‌کانمان له ڕابردوو وه‌ک مێژووی ئێمه به حساب دێت.
تێبینێ و سه‌رچاوه‌کان:
1 ـculture/ www.seemorgh.com ـ گروه فرهنگ و هنر سیمرغ ـ ئایینی میترا و ..
2 ـ مشاهیر کرد.
3 ـ پەیوەندیی ئایینی میترا لەتەک ئیزەدی و یارسان و پیرشالیار. دکتۆر شۆڕش قادری.
4ـ هۆرامان گلێرگه‌ی هێما و ڕه‌مزو ڕازه پیرۆزه‌کان ـ سدێق بابایی
5 ـ نامه‌ی ئه‌فراسیاو بۆ که‌یخۆسره‌و شانامه‌ی کوردی حه‌وت له‌شکر 285
6 ـ ئێران و تووران ـ پاڵه‌وان و دێ‌و .شانامه‌ی هۆرامی
7 ـ گێرانه‌وه‌ی (مسکوب) 14 ـ 1358
8 ـ مه‌شايخی ڕێچکه‌ی نه‌قشبه‌ندی : 1- مه‌ولانا خالد شاره‌زووری (دامه‌زرێنه‌ری ته‌رێقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له کوردستان)2- شيخ عوسمان سراج الدين 3- شيخ عۆمه‌ر زياالدين 4- شيخ عه‌لي حسام الدين 5–شيخ عۆسمان سراج الدين سانی. بۆ پێداگری ده‌بێت که شێخانی هۆرامان ڕێبه‌ری ڕێچکه‌ی مه‌زنی نه‌قشبه‌ندی له سه‌رجه‌م وڵاته مۆسڵمان ئایینه‌کانی جێهانن. ئه‌مه بۆ خۆی تایبه‌تمه‌ندیتری ناوچه‌ی هۆرامان ده‌ژمێردرێتکه گرێدراوی نه‌ریتی دێرینیانه.
9 ـ نامه‌ی سه‌رئه‌نجام .
10 ـ شیرین و خۆسره‌و ـ محه‌مه‌دی مه‌لاکه‌ریم ـ کۆڕی زانیاری کورد به‌غدا
11 ـدکتر هێرش قادری
12 ـ
چون کوی عودالان،چون کوی عودالان کون؟کوی دلگیر چون کـــــوی عودالان
کابه ی مقصوده ن په ری نه و هالان پــه ی وایه ی مراد وه نه ش مه لالان
جــای شه و بیداران،سحرلانـــــانه ن تکیـه گای خاسان ، هفت عودالانه ن
هر هفت عودالان قطبـــی روی زمین چــــون اصحاب الکهف دایم غارنشین
مسکن شا گرته ن،بـــــه و بلند کووه «یــا مــن هو»شانه ن،هر رو جه نووه
هـا نه پای ئه و کو،رندان چون پــــری گشت آماده ی حوسن،شوخی و دلبری
یا هفت عــودالان ، کوی به رز و بلند دیده ی بـــــه د پیتان نـــه یـــاونو گزند
صیدی تاسه ی سخت دوری یارشه ن نـــه آرام،نـــه صـــبر،نـــه قـــرارشـه ن
یا عودال صیدی،هـــاوار وه تــوشـه ن دیده ش به دیدار،یار که ری ره وشه ن
13 ـ http://iranshahr.org/
ـ ئاڵــمان سدێق بابایی Sadigh Babaee