بۆ به‌ڕێز دوکتوور گوڵموراد مورادی , ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه بابه‌ته‌کانی به‌ڕێز کاک گوڵموراد مورادی ده‌خوێنمه‌وه، له‌م ماوه‌دا شتێکی زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ر وه‌ربه‌ر چاو ده‌که‌وێت
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه جه‌نابیان ده‌یهه‌وێت ته‌نیا به یه‌ک به‌ڵگه‌ی بێ بنه‌ما که کتێبێکی حیکایه‌ته و له‌م چاخی ئێستای شیعه‌دا نووسراوه، ڕه‌خنه له ته‌واویه‌تی ئایینی ئیسلام و کرداری پێغه‌مبه‌ر د.خ لێبێت بگرێت. بۆیه لێره‌وه ڕووی نووسینه‌کانم ته‌نیا له به‌ڕێزیانه و هیوادارام ئه‌ونده زه‌حمه‌ت به خۆی بدات که ڕه‌خنه و سه‌رنج و تێبینی به‌نده بخوێنێته‌وه و دیدی خوێنه‌ری به‌ڕێزیش شاهیدێک بێت بۆ ئه‌م باسه‌مان.
به‌ڕێز جه‌نابی گوڵموراد مورادی وه‌ک خۆتان ئاگادارن نزیکه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ڕێگه‌ی ناردنی ئیمیله‌وه پێوه‌ندیم به جه‌نابتانه‌وه کرد و چه‌ند نامه‌شمان سه‌باره‌ت به مه‌وزووعی ئێستا ئاڵووگۆڕ کرد و له ئاڕشیفی به‌نده دا سه‌رجه‌میان ڕاگیراون و ئه‌گریش پێویست بکات وه‌ک به‌ڵگه‌ی قسه‌کانم له داهاتوودا ده‌یانخه‌مه ڕوو.
مه‌وزووعی نامه‌که بریتی بوو له:
خاڵێ یه‌که‌م: باسی ئه‌وه‌مان کرد که جه‌نابتان وه‌ک دوکتوور گوڵموراد مورادی ته‌نیا له نووسینی بابه‌ته‌کانتان سه‌باره‌ت به ئایینی ئیسلام و کردار و هه‌ڵسووکه‌وتی پێغمبه‌ر د.خ لێبێت پشت به یه‌ک کتێب و به‌ڵگه‌یه‌کی بێ بنه‌مای ڕافیزه‌ی ئێرانه‌وه ده‌به‌ستن به ناوی ” نهج الفصاحه ” که که‌سێک به ناوی ” ابوالقاسم پاینده” له ساڵی 1324 هه‌تاوی دا نووسیویه‌تی و بریتیه له کۆمه‌ڵێک حه‌دیس و وتی وتی درۆینه که ژوماره‌یان ده‌گاته 3227 حه‌دیس و له دوو به‌ش پێکاهاتووه که یه‌که‌م خوتبه‌کان و دووهه‌میان شوبهاندنی حیکایه‌ته‌کانن له سه‌رده‌می پێغمبه‌ر د.خ و ته‌نانه‌ت باسی لێکچوونی قسه‌کانی ئیمامی عه‌لی و پێغمبه‌ر د.خ ده‌کات.
هۆکاری ئه‌وه‌ی که کابرا ناوی کتێبه‌که‌شی ناوه ” نهج الفصاحه” ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌م حه‌دیسه که پێغمبه‌ر د.خ لێبێت فه‌رموویه‌تی: ” انا افصح العرب” ، واته من باشترین گوتن و ده‌ربڕینی عه‌ڕبم.
خاڵی دووهه‌م: به‌نده به باسکردنی نه‌بوونی بناخه‌ی مه‌نتقی و لاوازی ئه‌م سه‌نه‌ده و ئه‌و حه‌دیسانه‌ی له‌م کتێبه دا کابرایه‌ک هێناویه‌تی و ته‌نانه‌ت به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی خودی شیعه‌ش ڕه‌تیده‌که‌نه‌وه و پێیان به لاوازه له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه، به جه‌نابتانم عه‌رزکرد ئه‌گه‌ر زمانی عه‌ڕه‌بی ده‌زانن، ئه‌وه به‌نده چه‌ند کتێب و به‌ڵگه‌ی باوڕپێکراو و ناسراوی ئیسلامی بنێرمه خزمه‌تتان، دواتر ناونیشانی چه‌ند سایتی ناسراو و ئاکادیمی عه‌ڕه‌بیم له تۆڕی ئینترنێت دا بۆ ڕه‌وانه کردن و هه‌روه‌ه اناونیشانی سایتی ” عقیده” که به زمانی فارسیه و خاوه‌نی کتێبخانه‌یه‌کی گه‌وره و گرانه، هه‌ر هه‌موویم نارده خزمه‌تتان و ئێوه‌ش فه‌رمووتان زۆر باشه به دڵنیایی ده‌یانخوێنمه‌وه.!!
که‌چی سه‌یره‌که له‌وه‌دایه که ده‌بینم ئێستا دوای دوو ساڵ، ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی نووسینه‌کانتان که هه‌ر خۆتان له بابه‌ته‌کان دا ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن هه‌مان کتێبی حیکایه‌تی ” نهج الفصاحه ”یه!
یانی به بێ هیچ گومان و دوو دڵییه‌ک ده‌بێ عه‌رزتان بکه‌م ئێوه فکر و ئه‌ندێشه‌ی خۆتان ئاپده‌یت ناکه‌نه‌وه و ئه‌مش خه‌سارێکی له ڕاده‌به‌ده‌ره بۆ که‌سێک که ده‌یهه‌وێت لێکۆڵینه‌وه له بابه‌تێکی گشتگیر و قورس بکات و ته‌نیا به‌ڵگه‌یه‌کیشی پێ بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌گێڕنه‌وه کابرایه‌ک به مشتێک هه‌رزن ده‌چێته بازاڕی دانه‌وێڵه‌ی شام و مه‌زنده‌ی بازاڕی پێ ده‌کات!
به‌ڕێز جه‌نابی دوکتوور گوڵموراد مورادی، له ڕووی زانستی مێتۆدلۆژی و چۆنیه‌تی داڕشتنی لێکۆڵینه‌وه، ناکرێت نووسه‌ر ته‌نیا به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌ک ئه‌ویش له جۆری حه‌دیسی لاواز و حیکایه‌ت که نووسه‌ره‌که‌ی ڕێک 1400 ساڵی ده‌گه‌ڵ کاتی ڕووداو و باسه‌که دا جیاوازی کات و زه‌مان هه‌یه، ناوی بنرێت لێکۆڵینه‌وه یان خود بابه‌تێکی مه‌وزووعی و مه‌نتقی که شیکاری ده‌ربخات له سه‌ر هه‌ڵسووکه‌وت و ڕه‌فتاری که‌سێک.
پاشان ئه‌و خاڵانه‌ی که ده‌ریده‌خه‌ن سه‌رچاوه‌که‌ی جه‌نابتان که کتێبی ” نهج الفصاحه ” یه، هیچ حیسابێکی ته‌نانه‌ت لای مه‌لاو مه‌رجیعه‌کانی شیعه‌ش بۆ ناکرێت و ئه‌وانیش ناچارن بڵێن ئه‌م کتێبه به هیچ جۆرێک به‌ڵگه و سه‌نه‌دیب باوه‌ڕ پێکراو نیه له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی:
یه‌که‌م: نووسه‌ر ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حه‌دیسه‌کانی وه‌رگرتووه و وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی، به‌ڵام خۆی موحه‌دیس نیه و به پێی زانستی حه‌دیس ناسی ناکرێت باوه‌ڕ به هه‌ر که‌سێک بکریت له‌مباره‌یه‌وه و به پێی ئه یاساناسراوانه‌ی له ” علم رجال” هه‌یه که باسی سیفات و چۆنیه‌تی باوه‌ڕپێکردنی ئه‌و که‌سانه ده‌کات که له بواری حه‌دیس دا کار ده‌که‌ن ئه‌م جه‌نابی ” پاینده” ته‌نیا وه‌ک نووسه‌رێكی ئاسایی حیسابی بۆ ده‌کرێت نه‌وه‌ک وه‌ک موحه‌دیس و فه‌رمووده ناس و شتی تر.!
به پێی زانستی حه‌دیس و فه‌رمووده‌ناسی ناکرێت ته‌نیا به گێڕانه‌وه‌ی ڕیوایه‌تێک و به‌ده‌سته‌وه نه‌دانی حه‌دیسی دیکه له‌مباره‌یه‌وه باسی شتێک بکرێت، به‌ڵام له‌م کتێبه دا که سه‌رچاوی قسه‌کانی جه‌نابتانه زۆربه‌ی حه‌دیسه‌کان ته‌نیا ڕیوایه‌تێک باس ده‌کات و نازانرێت سه‌رچاوی ڕیوایه‌ته‌که تا چ ئاستێک ڕاسته یان خود له ڕاستی نزیکه.!
دووهه‌م: وه‌ک له سه‌ره‌وه باسمان کرد که له زانستی فه‌رمووده ناسی دا ئه‌گه‌ر نه‌تواندرا له ڕێگه‌ی یه‌که‌م و دووهه‌مه‌وه حه‌دیسێک ڕاست بکرێته‌وه، ده‌بێ ڕاسته‌وخۆ لێکۆڵێنه‌وه بکرێت، به‌ڵام جه‌نابتان پێمان نافه‌رموون که نووسه‌ر که جیاوازی زیاتر له هه‌زار ساڵی ده‌گه‌ڵ ئه‌و کات دا هه‌یه چلۆن لێكۆلینه‌وه‌یه‌ک ده‌توانێت بکات له حاڵێک دا سه‌رچاوه‌ی حه‌دیسه‌کانیش به جوانی نازانرێت.!
نووسه‌ری کتێبی ” نهج الفصاحه” سه‌نه‌د و به‌ڵگه‌ی بۆ هیچ حه‌دیسێک نه‌هێناوه‌ته و ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێت ڕاستی وه‌ها حه‌دیس و فه‌رمووده‌یه‌ک بزانین ده‌بێ به شوێن کتێب و سه‌رچاوه‌ی دیکه دا بگه‌ڕێین، هه‌روه‌ها هیچ جۆره دابه‌ش بوونێک بۆ ئه‌و فه‌رمووه و حه‌دیسانه‌ی نووسه‌ر هێناویه‌ته‌وه نه‌کراوه که کامیان حه‌دیسی به‌هێزه یان خود به پێچه‌وانه‌وه مه‌وزووع و هه‌ڵبه‌ستراوه.!
له کۆتایی دا به‌ڕێز دوکتوور گوڵموراد مورادی هیوادرام جه‌نابتان لێم دڵگران نه‌بن و وه‌ک پێشتریش له ڕێگه‌ی ئیمه‌یله‌وه باسمان کرد ناکرێت ته‌نیا به هه‌بوونی سه‌رچاوه‌یه‌کی لاواز و عا‌مه په‌سه‌ند سه‌باره‌ت به بابه‌تێکی گشتگیر و گرنگ حوکم بدرێت‌و ناوی بنێین لێکۆڵینه‌وه و ئه‌مه‌ش هۆکار ده‌بێت که که‌سایه‌تی نووسه‌ر جۆرێکی دیکه پێناسه بکرێت.
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا
عارف شێخ ئه‌حمه‌دی
ئەگەر لینکی سەرو نەکراوە لە بەشی نووسەران دەتوانن بابەتەکانی دکتر گلمراد بدوۆزنەوە