داواکارین لە ئێوە بەڕێزان کە دوور بکەونەوە لە لایەنگری کردن لە لایەنە سیاسییەکانی رۆژئاوای کوردستان
.
سیاسەتی حیزبی ئیمە، لایەنگری لە هیچ یەک لەو لایەنانەی رۆژئاوا بەدژی لایەنێکی تر نیە .
ئێمە داواکارین کە لایەنە سیاسییەکانی رۆژئاوا بتوانن کێشەکانی خۆیان لە ڕێگای وتۆوێژ و دیالۆگەوە چارەسەر بکەن و خۆیان دوور بگرن لە شەڕ و تێکهەڵچوونی چەکداری بە دژی یەکتر، تاکو خوێنی ڕۆڵەی کورد بەدەست یەکتر نەڕێژرێ.
ئیمە شەڕی کورد بە کورد و براکوژی بەتەواوی مەحکوم دەکەین و هەر لەو کاتەش دا بێلایەنین لە کێشە و ئیختیلافاتی نێوان ئەحزابی کورد. بۆیە داواکارین لە ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزب کە ڕەچاوی ئەو سیاسەتەی حیزب بکەن.
جارێکی تر ئاواتەخوازین کە دیالۆگ و لۆژیکی وتۆوێژ بە تاکە ڕێگاچارەی کێشەکان بزانرێت.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
کومیسیۆنی سیاسی نیزامیی
۱۳۹٥/۱۲/۱۳
2017/3/3
