بە قەد ئەو مێرمناڵەی لە زەوی بەدەس فەرمانی جیهاد دژی کوردستان و کورد دران دا کوژێندرایەوە مۆمی
تەمەنی .
هێندەی ئەو باوکەی بەدەس جەللادەکان کوژرا
بەقەد ئەو دایکەی کە هاواری دەکرد ، وەی کۆرپەم
ڕۆ وەی ڕۆڵە ڕۆ
هەژاو و بەژانم
بەقەد ئازاری لەک و بەختیاری و ڵووڕ وکرماشان و هەورامان و سۆران وگۆران و زازا و ئەوەی
ماوە پڕ بە باڵای کوردستانم بۆ یادی ناخۆشی هەڵەبجە
بە تاسەم و
بەهاوارم بە سکاڵام لە بارەگای مرۆڤایەتی ئەگەر هەبی
و مابی لە دەس خواکانی شەڕ و زوڵم بە سکاڵام بەهاوارم.
حەمە حەریری
13.03.2017
