ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە جێژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشیو بەهاتەوە بەبۆنەی هاتنی ساڵی تازەو نەورۆزی پیرۆز پڕ بە دڵ پیرۆزبایی لە سەرجەم گەلی کورد و بە تایبەتی خۆشک و براوخزم
و کەس و هاواڵ و هاوڕێیانم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم و ئاواتی سلامەتی و سەرکەوتن و گەیشتن بەئامانجیان بۆ دەخوازم.
بەپێی سروشتی ئەم جیهانە ساڵ بە چوار وەرز دابەشکراوە : بەهار ، هاوین، پاییز ، زستان. هەر کامەیان تایبەتمەندی خۆی هەیە دەستی تێوەر نادرێی و بەو تایبەتمەبدیانەوە دەناسرێنەوە.
هەوەڵین ڕۆژی وەرزی بەهار نەورۆزی ناو نراوە. خودی وەرزی بەهار مزگێنی دەری ژیانەوە و سەر هەڵدانەوەیە. هەمو گیاوگۆڵ و دارو دەوەن کە نیوە مردو بون و زەرد هەڵگەڕابون و گەڵایان وەراندبو سەر لە نوێی دەژێنەوەو چرۆ دەردەکەنو گەڵاولکو پۆپ دەردەکەنەوە . لەو ڕۆژە دا دەکرێی هەر نەتەوەیەک خۆی شتێکی بۆ ئەو ڕۆژە هەبێو بە جۆرێک یادی بکاتەوەو تەفسیرو تەعبیری لێبداتەوە .تائیرە ئاساییەو نابێی کەس قبوڵی نەبێی. بەڵام مخابن ئەورۆژە جوانو پڕناوەرۆکە کراوەتە ئامرازی مشتو مڕو ململانەی هێندێک لە کەسانو گەلان، هەر کامەیان بەئیخۆی دەزانێو تەنانەت باسکردنیشی بـۆ کەسانیتر بەتاوان دەزانێی! بەدڵنیایەوە نەورۆز مڵکی هێچ نەتەوەو ئایینێک نیە مڵکی سەرجەم مرۆڤایەتیەوهەرکامەیان بە پێوەرو هەڵسەنگاندنی خۆی باسیدەکاو لێکیدەداتەوە. لەو رۆژەوە کە دنیا دروستبوە ئەو ڕۆژەو وەرزەکانی ساڵ هەر هەبونو کەس بەتایبەتی داینەهێناوە. ئەوە سروشتە کە ژیانەوە لەو ڕۆژەوە دەست پیدەکاتەوە. هەر نەتەوەیەک لەو ڕۆژەدا بەجۆرێک هاتنی ئەم ئاڵوگۆڕە نیشان دەدا. ئێمەی کوردیش کە بەشێکین لە مرۆڤایەتی ئەو ڕۆژەمان ناو ناوە نەورۆزو بڕوامان وایە لەو ڕۆژەدا کاوەی کورد بە دژی زوحاکی خوێنمژ ڕاساوەو شۆڕشێکی ڕزگاری خوازانەی بۆ گەلەکەی بنیات ناوە. لەبەرانبەر زاڵمی غەدارڕاوەستاوە.
بۆیە بۆ ئێمەی کورد جیا لەنوێی بـونەوەی ساڵ یـادو بـیـرەوەری ڕاپەڕینو سەرهەڵدانە، جا خەڵکیتر کەیفی خۆیانە چۆنی تەعبیر دەکەن و لێکی دەدەنەوە ، بەڵام کەس بۆی نیە پاوانی بکاوهەر بە ئیخۆی بزانێی. پیرۆزی نەورۆز بۆئێمە لەوەدایە کە دژی داگیرکەرانو خوێنخۆران ڕاوەستاوینوڕادەوەستینو بە سەرەتای سەرهەڵدانـو بـەرخودانی دەزانین ، وەک چۆن دارو دەوەن گیانی تـازەیـان دێتەوەبەر، ئێمەش ڕوحی شۆڕش بـۆ رزگاریمان نـوێی دەبێتەوە. جێی داخە ئەوتاکە ڕۆژە دەگمەنەی ساڵ کەوەک ڕۆژی خۆشیو شادی دیاریکراوەهێندێک مەلای خراپ تێگەیشتو یان بەلاڕیدا بردراو هەڵکردنی ئاگری نەورۆز بە کردەوەیەکی دژە دینی دەزاننو سوکوهاسان ئەوانەی ئەو ئاگرەهەڵدەکەن بەکافرو لەدین دەرچو ناو دەبەن . لەپێشدا دەبێی بڵێم ئەوانە تائێستاش لە مانای پەرستنو خۆشەویستی تێنەگەیشتونونازانن دوو وشەی جیانو واچۆتە مێشیکیانەوە کە دۆو دۆشاویان لێی تێکەڵبوە، وا دەزانن نابێ لە خوا زیاترهێچیترت خۆشبوێی ، کە ئەوە نەک فڕی بەدینەوە نیە بەڵکو دژایەتی تەواویشی دەگەڵی هەیە ، بەلای دینەوە ژیانی بێخۆشەویستی بـەمانای نـەمانە. مـرۆڤ زۆر شتی خۆش دەوێن بەڵام نایان پەرستیێ . باسی جیاوازی ئەو دووانە کاتی زۆری دەوێو لێرەدا مەبەست نیە. بۆیە لەکورت وتەدا دەڵێم : نـەورۆز بـۆ کورد وەبیر هێنەرەوەو ڕیزگرتنی خەباتو تێکۆشانە ، سەرەتای نوێکردنەوەی هەوڵو تەقەلا بۆ ژیانە، بۆکورد بەمانای زیندو کردنەوەو خۆ ئامادەکردن بـۆ بەرەنگاری داگیرکەرانو زۆر دارانە . لـە روانگەی منەوە ئـاگرەکەی سوتێنەری هەمـو خرتـو خـاڵـو هەرزەگیایەکە کە نەیاران لەناوماندا بڵاویان کردۆتەوە لەو کوردستانە . ئەوەنیە خوای مەزن بەڵێنی دەدا هەمو جینایەتکارو تاوانبارو مافخۆرانی گەلان بەئاگری جەهەندەم دەسوتێنێو پاکیان دەکاتەوەو هەقی مەزڵومانیان لێدەستێنێ. کەوابو ئاگرخۆشی پیرۆزە، وەک چۆن ئامرازێکی پیداویستی ژیانی مرۆڤەکانە ئەو سوتاندنی ناڕەواییو پـاک کردنەوەی گەندەڵکاران ، بۆ گەلانی چەوساوەو بەشخوراو مافێکی شەرعـی و ڕەوایە . دەبا ئەوساڵەمان بە ورەو ئیمانێکی پتەو بۆ ڕزگاری نیشتمان و گەل نوێی کەینەوە ،بەڵین بدەین تا گەیشتن بـەئامانج نەورۆزەکان ساڵ بـەساڵ بـەگوڕو تینو بـەڕێزەوە بـگرین. نـەورۆزیش لـە سەرهەڵدانو بەرخودانڕا بـگەێینە جێژنـو ئـاهەنگ گێڕان بـە بۆنەی رزگاری گەل و نیشتمان.
بەهیوای ئەو ڕۆژە .
براتان مەلابرایمی مەجیدپور ١٨ / ٣ / ٢٠١٧