Hoppa till innehåll
Hem » زەرورەتی گۆڕانکاری لە کۆنگرەی 16 دا، محمد سالح قادری

زەرورەتی گۆڕانکاری لە کۆنگرەی 16 دا، محمد سالح قادری

شانازی حیزبی دێموکرات و جیاوازیەکەی لەگەل زۆر لایەنی دوگماتیسم و داخراو لەمەدایە کە لە سەروبەندی کونگرەکانیدا ھەوڵی ئەوە نادات کە کەم و کۆری و کێشەکانی بشارێتەوە،muhama-saleh-qaderi-00

بەڵکوو ھەوڵ دەدات کونگرەکە بە گیانێکی بەرپرسانە و شورشگێرانە بکاتە دەرفەت و ئامرازێکی لەبار بۆ گواستنەوە لە رابردووە بەرەو داهاتوویەک کە بتوانێ بە روانگەیکی رەخنەگرانە، خسارناسانە و مەنتیقی کەموکۆریەکانی دیاری و گفتوگۆیان لەبارەوە بکات، بۆئەوەی چارەسەریان بۆ بدۆزێتەوەو بتوانێت هاوتەریب لەگەل راستیەکانی سەردەم و پێویستیەکانی خەبات، گۆرانکاری پێویست لە سیاسەتەکانی، سیستم و شێوازی رێکخستنی خۆیدا بکات و بە ساخکردنەوەی ساختارێکی نوێی دێموکراتیکی چەند رەهەندی، خۆی بۆ ڕاسانی رۆژهەلات و شوێندانەری لە هاوکێشە سیاسیەکانی ناوچەدا تەیارتر بکات و خەباتی شاخ و شار لەسەر بنەمای رێکخستنێکی فرە رەهەندی دێموکراتیک و شۆرشگێری بە مەبەستی رزگاری نیشتمان و وەدیهێنانی سەروەری نەتەوەیی، بکاتە ئادرەس و هەوێنی رووبەروو بوونەوەی قۆناخێکی نوێی خەباتی پێشمەرگە و جەماوەری کوردستان دژی رێژیمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی.

حیزبی دێموکرات لەم بروایەدایە کە ئەندامەکانی بە دڵسۆزی خۆیان و بە پرەنسیپەکانی وەک ئازادی ڕادەربرین و بریاردان لەسەر داهاتووی حیزبەکەیان لە کونگرەی شازدەیەمدا، دەتوانن بە گیانێکی نەتەوەیی و نیشتمانی یارمەتیدەربن بۆئەوەی حیزبەکەیان بتوانێ بەهێزتر بێت و جارێکی دیکە رۆلی پێشەنگایەتی خۆی لە جوولانەوەی رۆژهەلاتدا باشتر لە رابردوو بگێرێ. هەر بۆیە ھەرکارێک کە ئێمە لەم پێناوەدا ئەنجامی دەدەین پێویستە سەرچاوەگرتوو لە بەھا دێموکراتیکەکان و بە دیالۆگێکی هێمنانە و سازەندە بن و دوور لە هەرچەشنە چەواشەکاری و بەلارێدابردنێکی نابەرپرسانە و ناتەندروست ئەنجام بدرێن. ئەو بەھایانەی کە پێویستیان بە خەڵکانی دەروەست و بەجەرگ ھەیە تا ئازایانە و مەنتقی بۆی خەبات بکەن و ئەرکی خۆیان لە شانازی بەهێز بوون و یەکگرتوویی حیزبکەیاندا بە باشی بخەنە خزمەت رزگاری کومەلگەی رۆژهەلاتی کوردستان.

muhama-saleh-qaderi-02

محمد سالح قادری

2017/03/19