باسی (بانێک و دوو هه‌وا) ژن و مێردێ که خاوه‌نی کچێک و کوڕێکن، مناڵه‌کانیان گه‌وره ئه‌بن، کوڕه‌که ژن ئێنێ و کچه‌که‌یش شوو ئه‌کات. شه‌وێکی گه‌رمی هاوین ئه‌و چوار که‌سه له سه‌ربان ئه‌خه‌ون،
ده‌مه‌وبه‌یان ژنه‌که ئه‌چێته سه‌ربان و ئه‌ڕواته شوێنی خه‌وی کوڕه‌که‌ی ژه‌نه‌که‌ی و ئه‌ڵێ به بووکه‌ی به(وه‌وییه‌که‌ی) هه‌سته، هه‌سته وه‌ره‌ده‌ر له ژێر لێفه‌که کوڕه‌که‌م پڕووکا له گه‌رما. پاشان ئه‌ڕواته شوێنی نووستنی کچه‌که‌ی و مێرده‌که‌ی و لێفه‌که‌یان جوان رێکوپێک ئه‌کا و ئێژێ به زاوه‌که‌ی رۆڵه گیان هه‌وا سارده باوش که‌ن به یه‌کدا با سه‌رماتان نه‌بێ. مێردی ژنه‌که واته باوکی کور و کچه‌که گوێی له‌و باسه ئه‌بێ و بانگه ئه‌کا له ژنه‌که‌ی و ئه‌ڵێ: بانێک دوو هه‌وا؟
باسی (ماڵپه‌ڕی مێژووی کورد) له بانێک و دوو هه‌وا)دا:
*{ (دزی به ڕۆژی ڕووناک
ماڵپه‌ڕێک که ناوی خۆی ناوه ” مێژووی کورد” وه‌ک له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بینین هه‌شت بابه‌تی وێنووسی ڕوانگه‌ی که بریتین له نامه، وێنه و لێکدانه‌وه و له ساڵی 2008 له ڕوانگه‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه له ماڵپه‌ڕه‌که‌دا بڵاو کردووه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی که‌مترین ئاماژه‌یه‌ک به سه‌رچاوه بکا. ئه‌من له 29-ی دیسامبری 2016 له‌و دزییه ئاگادار کرام و ده‌سبه‌جێ ئه‌م کورته تیچنه‌م له ژێر بابه‌ته دزراوه‌کان دا نووسی.*
بۆ به‌رپرسانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه
له سه‌رده‌مه‌دا دزی و گزی ناشار درێته‌وه. ئێوه ئه‌و بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی ” ڕوانگه”تان بێ ئێوه‌ی واوێکی لێ بقرتێنن به‌ناو خۆتانه‌وه بڵاوتان کردووه‌ته‌وه وه‌ک نه بای بێ و نه بۆران. تکایه یان له سه‌ره‌وه و خواره‌وه‌ی بابه‌ته‌که به ئاشکرایی ناوی سه‌رچاوه‌که بنووسن یان گشت ئه‌و بابه‌تانه‌ی له وێنووسی ”ڕوانگه”تان وه‌گرتووه لابه‌رن. دیاره ئه‌گه‌ر ئه‌وه ناکه‌ن خوێنه‌ره‌وانی کورد به ڕێگای جۆربه‌جۆر له‌و بێ ئه‌مانه‌تییه ئاگادار ده‌کرێته‌وه.
وێنووسی ڕوانگه
حه‌سه‌ن قازی
29-ی دیسامبری 2016
له‌و ده‌مه‌وه نه بابه‌ته‌کانیان لابردووه و نه تێچنه‌که‌شیان سڕیوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه مێشیشیان لێ میوان نه‌بووه به‌و ئاگادار کردنه‌وه‌یه، دیاره هه‌تا با‌به‌ته‌کان لا نه‌به‌ن یان روونکردنه‌وه‌یه‌ک نه‌ده‌ن خوێنه‌ره‌وان به چاوی دزی ئه‌ده‌بی لێیان ده‌ڕوانن).
(فه‌یسبووکی حه‌سه‌ن قازی)}*
**
به‌ڕێز حه‌سه‌ن قازی له‌و نووسراوه‌دا ئاماژه‌ی به کارێکی به‌د و ناشایستی (ماڵپه‌ڕی مێژووی کورد) کردووه، ئه‌و کاره‌ی ئه‌وان سه‌باره‌ت به‌و ماڵپه‌ره ئه‌گه‌ر (ئه‌و کاره‌یان کردبێ) دورست و به‌جێیه، چوون ئه‌و کارانه زیان به کۆمه‌ڵگا ئه‌گه‌ێنت!
باسی (هاوکاره‌که‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی نه‌ورۆز) له (بانێک و دوو هه‌وا)دا :
{(رۆژی (31/7/2016) له ده‌زگای {راوێژ (RAWEJ)} به‌ڕێز (حه‌سه‌ن قازی) وتووێژێک له‌گه‌ل به‌ڕێز (بێهروز چه‌مه‌نئارا) ئه‌کات. ئه‌و وتووێژه سه‌باره‌ت به تێزی دوکتۆرا‌نامه‌ی میوانه‌که‌یان بوو له کتێبێک‌دا به‌ناوی:
{(شانامه‌ی کوردی و کاردانه‌وه ئه‌ده‌بی و دینییه‌کانی) –
(The Kurdish Sahnama and its literary and Religi)}.
له‌گه‌ڵ ناساندنی کتێبی دوکتۆرانامه‌که‌ی به‌ڕیز چه‌مه‌نئارا به بینه‌رانی به‌رنامه‌ی راوێژ- کتێبێکی دیکه‌ی به‌ناوی:
{(شانامه‌ی کوردی چیڕۆکی ڕۆسته‌م و زۆراب)
(چوار ده‌قی جیاواز و یه‌ک چیڕۆک:
ئاماده‌کردنی (سیاوه‌ش گۆده‌رزی)}
پیشاندا و به‌و جۆره‌یش باسی کرد:
(دیاره لێریشدا ئه‌مه شانامه‌یه‌کی کوردییه که ده‌بینن که کاک سیاوه‌ش گۆده‌رزی که هاوکارێکمانه له (ته‌له‌ویزیۆنی نه‌ورۆز) کۆمه‌ڵناسێکه و له‌گه‌ڵ جه‌نابتان ناسیاوی هه‌یه وا بزانم له به‌رنامه‌یه‌کیشدا به‌شداریتان کردووه، ئه‌و کتێبه چوار نوسخه‌ی چاپی و ده‌ستی تیدایه}.
**
لاپه‌ڕه (7)ی کتێبی {(داستانی رۆسته‌م و زۆراب) ئاماده‌کردنی سیاوه‌ش گۆده‌رزی)} پێرستی ئه‌و کتێبه‌ی له‌خۆ گرتووه و به‌شی کۆتای ئه‌و لاپه‌ڕه به‌و جۆره‌یه:
{- ده‌قی داستانه‌کانی ڕۆسته‌م و زۆراب له چوار ده‌قی کوردی‌دا
1 – ده‌قی نووسخه‌ی (سیاوه‌ش گۆده‌رزی) - (256)
2 – ده‌قی نووسخه‌ی (مه‌حمه‌د رشید ئه‌مینی) – (351)
3 – ده‌قی نووسخه‌ی (ئیره‌ج به‌هرامی) – (425)
4 – ده‌قێکی بڵاونه‌کراوه – (491)
– فه‌رهه‌نگۆک}.
**
ئه‌و (نووسخه‌ی سیاوه‌ش گوده‌رزی)یه (958) به‌یت هۆنراوه. بێگومان به‌ڕێز حه‌سه‌ن قازی وه‌ک (به‌رپرسی به‌رنامه‌ی راوێژ) ئه‌بێ ئه‌و کتێبه‌ی به‌وردی خوێندبێتیه‌وه بۆیه پیشان بینه‌رانی ئه‌دا، ئه‌شێ له خوێندنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه (7)دا ئه‌و پرسیاره‌ی له‌لا دورست بووبێ که به‌ڕێز {(گۆده‌رزی) هاوکاریان له ته‌له‌ویزیۆنی نه‌ورۆز} که‌ی ئه‌و داستانه‌ی رۆستم و زۆرابی نووسیوه؟
با لێره‌دا باسی نووسینی ئه‌و داستانه (958) به‌یت هۆنراوه‌ییه بخه‌ینه ئه‌ستۆی به‌ڕێز حه‌سه‌ن قازی وه‌ک به‌ڕێوبه‌ری به‌رنامه‌ی راوێژ تا بۆ بینه‌رانی ئه‌و به‌رنامه و خوێنه‌رانی فه‌یسبووکه‌یان روون بێته‌وه که ئه‌و هۆنراوانه هی خۆیانه یا هی که‌سێکی دیکه و به‌ناوی خۆیانه‌وه له‌و کتێبه‌دا بڵاویان کردوه‌ته‌وه. به‌و هیوایه باسی (بانێک دوو هه‌وا) لێره‌دا روو نه‌داته‌وه.
**
تێبینی: ساڵی (1998) بابه‌تێکی دیکه‌م به‌ناوی: (بانێک و دوو هه‌وا) نووسی و له ژماره (20 و 21) مانگنامه‌ی (هه‌تاو) که له به‌ریتانیا ده‌رئه‌چوو له هه‌مان ساڵدا چاپ‌کرا. سپاس بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی مانگنامه‌ی هه‌تاو!
**
ئه‌م چه‌ن دێڕه بۆ خودی به‌ڕێز حه‌سه‌ن قازی روانه کراوه.
سه‌عی سه‌قزی
21/3/2017
qayshi@yahoo.com
