من بە ئاو و نانی خەڵکی شارەکەی خۆم گەورە بووم
بە جل و بەرگی ماڵی مام و نەنک و خزمان گەورە بووم 
بیری منداڵی چ تیژە کە چیم دێنەوە بیر
من بە دوو قڕان و بەسێ قڕانی ناسیاوان گەورە بووم
باسی لێدان و جنێو و سەر کۆنەم مەکەن
من بە زللە و مست و شەق و گوێ کێشان بە دەستی مامەکانم گەورە بووم
زارە خوارەم زۆر لەم و لەو کردووە سەختە هەژاری چت پێ دەکا
باب نەبوو دایک نەبوو وێڵ و بێ کەس گەورە بووم
ڕەنگە خوێنەر پێم بڵێن لەم شێت و گێلە چی دەڵێ
من دەڵێم کە ژانی ژین وەک هەرد هەژانە تووشی بووم
بۆیە پرسیارم گەلێ زۆرن لەوەی گەردوون و گەردوون گێڕە
نێوانی هەژاران و بژێران بە گەز نەبووە بە حەز بووە،مەغدوورم
وەک مرۆڤ و نەتەوە و خاک و کلتوور و زمان و مێژوو
بووم و هەم و هەر دەبم
تا کەنگێ وەدەنگ نەیەم ، ئەی نەوەشم وا بن کە وەکی من پێوە بووم؟
حەمە حەریری 01.01.2717 کوردی