"an independent online kurdish website

من کە پیرێکی هەتیو و پەرتەوازە و بێ خەڵاتم

لێم مەدەن

ڕەنگ پەڕیوی دیوی تاریک وخۆرنەدیوی ئەم دیارەم ، لێم مەدەن

من لە دووی کاروانی

ڕێ دووری وڵات سوچم چییە

گەر دەڵێم من شێتی گوند وشاری شانۆی شەختە و بەفر و کڕێوەم

وا گڕم تێبەرمەدەن

من لە لەگەڵ پاییز و هۆزی گەڵای زەرد و سوورو سەوز و پشتێن سپی بۆ هەڵگیرسان ئەبین و هەم شلێر و نێرگس و هەم گوڵئەندام

پێشڕەون

گەر دەڵێم من ئاوی کانی و ڕووباری ڕوونم لێ دەوێن

بۆ لێمدەدەن

من لە گەڵ شێعر وشیوەنی شمشاڵ وهاواری هیوا و هەوێنی

هەناسەم

من هاودەمی دڵی دڵداری

چاخی بیر و بینینم ،چی

بڵێم.

من کە شایی، چۆپی کێشانم بۆ جێژنی نەورۆز

لێو دەوێ ،توڕم مەدەن

من لە دوای ئەستان  لە گەڵ دۆستان لە سەرلوتکە،لە ناوکویستان

بۆ لاوەکان مەشخەڵ بەدەستانم دەوێ لۆمەم مەکەن

 خوێندنەوەی مێژووی ژیان و لە خاچ دانی ژیناکان و وەحی سێدارە و زیندان و هەزار کارەسات کاریتر پرسیارمن سووچم چییە.

باوەڕێکی سرووشتیمە و

لە ڕۆچوونی سینەی ویژدان و ڕابوونا  لێمەگرن

من بۆ مناڵانی ئەم دنیایە چی خۆشی و ئارامی و بزە و یاری و وەدی هاتنی خەونەکانیان حەزی منە

هەڵەم چییە.

سەر سوڕماوی تاڤگەی ئازادی و مان و بوون و زان و چوون و سوڕانم 

تاوانم چییە.

2023/12/14

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی