"an independent online kurdish website

100 ملیار دۆلاری تەنها لە سووریا خەرج كردووە ، لێكۆڵینەوەیەكی نێودەوڵەتی كە لەلایەن دوو ڕێكخراوی ناسراوی جیهانییەوە لەبارەی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ئەنجام دراوە،spah-pasdan-iran-logo

زانیاریی سەیر لەبارەی رادەی دەستێوەردانەكانی ئەو سوپایە لە كاروباری 14 وڵاتی ناوچەكە و تێوەگلانیان لە قوڵایی رووداوەكانی عێراق و سووریا و لبنان و یەمەن ئاشكرا دەكات.

هەردوو ڕێكخراوی یەكێتیی ئەوروپا بۆ ئازادییەكانی عێراق EIFA بە سەرۆكایەتی ستروان ستیڤنسۆن پەرلەمانتاری پێشووی یەكێتی ئەوروپا لەسەر دەوڵەتی سكۆتلاند، هەروەها ڕێكخراوی لیژنەی نێودەوڵەتی لە پێناو دادوەری ISJ، كە بارەگاكانیان لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكایە، لێكۆڵینەوەیەكی هاوبەش و گشتگیرییان لەبارەی تاوانەكانی سوپای پاسداران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكە ئەنجام داوە.

بەگوێرەی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە، سوپای پاسداران ماوەی 30 ساڵە، دەستێوەردانێكی لەنێوبەرانە لە كاروباری ناوەخۆی 14 وڵاتی ئیسلامیی ناوچەكەدا دەكەن، لە ئەنجامی ئەو دەستێوەردانانەشدا ماڵوێرانییەكی نەبڕاوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هاتووەتە ئاراوە.

ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە دەڵێ سوپای پاسداران بە شێوەیەكی پیلان بۆ داڕێژراو و ڕێكخراو و دامەزراوەییەوە، لەسەر دەستی گەورە ئەفسەرەكانیدا ڕێڕەوێكی چڕی گرتووەتەوە بەر بۆ نانەوەی ئاژەوە لە ناوچەكەدا، بەتایبەتیش لە دوای ساڵی 2013 و ڕێكەوتنی ئەتۆمیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی 5+1دا ئەو دەستێوەردانانەی سوپای پاسداران چڕتر بووەتەوە لە كاروبارەكانی ناوچەكەدا.

سوپای پاسدارانی ئێران، وەك ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی پێكردووە، بەشێوەیەكی راستەوخۆ بەشداری لە پرۆسەی داگیركاریی هەر چوار وڵاتی عێراق و سووریا و یەمەن و لبناندا كردووە و هێزێكی گەورەی ئێرانیش لەو چوار وڵاتانەدا بە شێوەیەكی بەردەوام هەن.

لە هاوینی ساڵی 2016دا سوپای پاسداران نزیكەی 70 هەزار سەربازی لەنێو خاكی سووریادا هەبوو، كە بەشێوەیەكی تایبەت كاریان بۆ بەرژەوەندی تاران كردووە.

لێكۆڵینەوەكە دەڵێ سوپای پاسداران بەچڕی دەستێوەردان لە كاروبارەكانی وڵاتانی میسر و فەڵەستین و بەحرەین و ئوردنیش دەكات، بەشێوەیەكی گشتییش باڵی هەواڵگری لە 12 وڵاتی ئیسلامییدا چاندووە. لە زۆربەی ئەو وڵاتانەشدا لە ساڵانی رابردوودا چەندین كەس وەك بەكرێگیراو و سیخووڕی ئێرانی گیراون و تاوانبار دەرچوون.

لێكۆڵینەوەكە دەڵێ سوپای پاسداران بەتەواوی دەستی بەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێراندا گرتووە و هەر باڵوێزێكیش لەو ناوچەیە جێگیر بكرێت، دەبێ سەرچاوەكەی لە سوپای پاسدارانەوە هاتبێ. سوپای پاسداران سەرپەرشتی ڕاهێنانی سەربازی و هەواڵگری لەو 14 وڵاتەدا دەكات و شانەی تیرۆریستی دروست دەكات و لە كاتی پێویستی تاراندا، كردەوە تیرۆریستییەكان بەئارەزووی خۆیان ئاراستە دەكەن.

ئەو لێكۆڵینەوە نێودەوڵەتییە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەش كە لە هێڵەكانی پێشەوەی شەڕەكانی هەریەك لە وڵاتانی ئەفغانستان، عێراق، سووریا، یەمەن و لبنان هێزی سەر بە سوپای پاسداران هەن، جگە لەوەش كردەوە توندوتیژییەكانی سوپای پاسداران، كە بەنێوی پاراستنی تایفەی شیعە ئەنجامیان دەدات، بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی چەندین ڕێكخراوی تیرۆریستی، لەوانەش داعش وەك گەورەترین پەرچەكرداری دەستدرێژییەكانی سوپای پاسدارانی ئێران سەری هەڵدا، دوای ئەوەی سوپای پاسداران هێرشی نامرۆڤانەی زۆری لە عێراق بەنێوی پاراستنی شیعە ئەنجام دا.

سەرچاوەی هەواڵ: باس نیوز

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی