"an independent online kurdish website

پێشمەرگەکان: تا ئیستا لە کردەوە تێرۆریستیەکەی ستۆکهۆڵم 4 کەس گیانیان لە دەست داوە و 15 کەس بریندار بوونە، پۆلیس رایگەیاندوە کە کەسێکی گرتووە .teror-stockholm-20170407-0

دەوری سەعات 3 ی پاش نیوەرۆی ئەمرۆ هەینی 2017/04/07، کەسێک ماشێنێکی باری شیرکەتی Spendrups رفاند لە کاتێکدا کە شۆفیرکەی خەریک بوو بارەکەی خاڵی دەکرد، چەند سانیە دواتر بە شەقامی شاژن Drottninggatan دا وەنێو خەڵک کەوت و خۆی بە یەکێک لە بە ناوبانگترین فروشگاکانی ناوەندی شاری ستۆکهۆڵم بە ناوی Åhléns دا کێشا و ماشێنەکە ئاگری گرت. کەسی تێرۆریست لە شوێنەکە هەڵات و ئێستا باس دەکرێ پۆلیس کەسێکی گرتووە.

ئەم کردەوەیە دڵەراوکێی زۆری خستۆتە ناو خەڵک. ماوەیەکی زۆرە خەڵک نیگەرانی روداوێکی وا بوو. لە 11 ی سپتامبری 2010 شدا کەسێکی عەڕەب بە ناوی Taimour Abdulawahab هەوڵی دا خۆی لە نێوە خەڵک دا بتەقێنێتەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوو و پێش ئەوەی بگاتە شوێنی مەبەست بۆمبەکە بە خۆیدا تەقیەوە و خۆی تێدا چوو.

دەبێ بگوترێ کە زیادتر لە 100 کەس لە سویدەوە چوونەتە ناو داعش و ماوەیەکی زۆرە لە مێدیاکانی سوید باس لەوە دەکرێ، وەزعی سوید چۆن دەبێ؟ ئەگەر دوای شکستی گروپی تێرۆریستی داعش ئەم رادە زۆرە بگەڕێننەوە سوید.

 

ئەو کەسەی گیراوە، کەسێکی 39 ساڵەی ئوزبەکی یە  خەڵکی ئوزبەکستان کە وێنەکەی لە خوارەوە دەبینرێ،  رەسمەن رایاگەیاندوە کە ئەو ئەو کردەوەیەی ئەنجام داوە و  لە ژێر لێکۆڵینەوە دایە و ساڵێک دەگرێ, مێدیاکان دەلێن کابرا بریندار بووە و لە چەندی شوێنی خوێنی لێ رژاوە و دەبێ ساکێکی بۆمبیشی پێ بوو بێ کە نەیتوانیوە بێ بیتەقێنێتەوە.

وێنەی تێرۆریستەکە

نەفەری تێرۆریست گیراو و زیندانی کرا، کەسێکی ئوزبەکی بوو ، کە ئیقامەی سویدیشی نەبوو.  بۆ کار کردن هاتبووە سوید.

  

 3 کەس لە قوربانیەکان


4 کەس گیانیان لە دەست دا کە یەکیان مناڵی 11 ساڵە و ژنێکی سوید ی، ژنێکی 31 ساڵەی بلژیکی و کەسێک بریتانیایی بوون.

 

بەم وێنەیە کابرایان ناسیەوە.

 

رۆژی  20170408 خەڵکێکی زۆر و سەرۆکوەزیران و کچی شای سوید و دەیان سیاسەتمەداری  سوید چوونە شوێنی روداوەکە و وەک رێز لێنان شوێنەکەیان پڕ لە گوڵ کرد.


 

سەرچاوە ئافتون بڵادێت

ڤیدیۆ

ڤیدیۆ

ڤیدیۆ

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی