لە ماوەی ڕابردوو بە دەیان وتار و نوسین هەروەها زۆر ڕێگای تر هەوڵمان داوە بسەلمێنین کە هەڵبژاردن لە کۆماری ئیسلامی ئێران دا سناریۆیە دێموکراتیک نیە شەفاف نیە تەنیا بۆ فریوی خەڵک و دونیایە.
هەروەها زۆر گوتمان کە بەشداری لە هەڵبژاردن تەنیا ئاو لە ئاشی دیکتاتۆر دا دەکات ڕێژیم لەو بەشداریە وەک ڕیکلام و بەڵگە بۆمەشروعیەت کۆماری تیرۆریست کەڵک وەردەگرن تەنانەت لە هەموو هەڵبژاردنەکان دا دوای تەواو بوونی دەگوترێ کە گەل فەرمانی ئیمامیان بە جێ هێنا و بە ڕێبەریان گوت لەبیک.
بە قانونی هەڵبژاردنی کۆماری ئیسلامی چاودێری و ڕاگەیاندنی دەنگەکان لە ئەستۆی شۆڕای نیگەهبانە ئەو شۆڕایەش ڕاستەوخۆ لە ژێر فەرمانی ڕێبەرە هەر بۆیەش هەم بەربژێرەکان و هەم دەرچوەکانیش و براوەکان نە بە دەنگی خەڵک بەڵکو لە چوارچێوەی داخوازی تاقمی دەسهەڵات دار دایە.
سەڕەڕای هەمووی ئەوانە ئەسلی ۱۱٥ ی قانونی ئەساسی کۆماری ئیسلامی باشترین بەڵگەیە بۆ ئەوەی بایکۆتی هەڵبژاردن بکرێت تەنانەت هەر مرۆڤێکی ئازادیخواز کە بڕوای بە کەمترین مافەکانی مرۆڤ بێت یا ڕێز لە دەنگ و کەرامەتی مرۆڤەکان بگرێت دەبێ بەشداری نەکات و کار بکات بۆ ئەوەی بایکۆتی هەڵبژاردن بکرێت. جا بۆ کوردی ماف خوراو هیچ بیانویەک بۆ بەشداری نامێنێت ئەگەر بۆ خزمەتی ڕێژیم نەبێ یا لە ژێر گوشاری ڕاستەوخۆ کە فرسەتی خۆ دزینەوەی نەبێت.
ئەسلى ١١٥ ى قانونى ئەساسی دەڵێت دەبێ سەرۆک کۆمار لە نێوان پیاوى مەزهەبیو سیاسی کە ئەو مەرجانەى هەبێ هەڵدەبژێردرێت.
بەو گوێرەى یاسایە هەموو ئافرەتانى لەو پۆستە مەحروم کردوە واتە بەو شێوەیە دواکەوتووترین یاساى دونیای ئێستاى ڕەچاو دەکرێت هەر پیاوێک یا بە تایبەتى ئافرەتێک کە بەشدار لەو هەڵبژاردنە دەکات ڕاستەوخۆ مەشروعیەت دەدات بەو قانونە دواکەوتویە کە دەبێت وەک مرۆڤێکى ئازاد نە تەنیا نەبێت بەشێک لەو بەربەریتە بەڵکو دەبێت بەرهەڵەستکاریشی بێت واتە کار بکات بۆ نەمانى.
هەروەها ئەوەى دەڵێت مەزهەبی بێت و لە مەرجەکان دا ئاماژە دەکات کە دەبێ باوەڕى بە مەزهەبی ڕەسمى وڵات بێت واتە هەموو سونى مەزهەیەکان و هەروەها کەمایەتیە ئاینیەکان و ئەوانەى باوەڕیان بە دین و ئاینێکیان نیە مەحروم دەکات لەو پۆستە واتە بەو شێوەیە ژمارەی ئەوانەى کە ناتوانن ببن بە سەرۆک کۆمار زیاتر نەبێ لەوانەى دەتوانن کەمتر نیە .
هەر بۆیەش پێویستە هەر بەشداربووەک ئەو پرسیارە لە خۆى بکات ئەگەر پۆستێک لە ئێمە مەحروم بکرێت چۆن دەبێت بچین دەنگ بدەین بە خەڵکى تر ئایا ئەوە بێ ڕێزی نیە.
کەواتە ئەو ئەسلە خۆى لە خۆى دا گەورەترین بەڵگەیە بۆ ئەوەی بایکۆتى هەڵبژاردن بکرێت.
لەوانەیە بپرسن ئەى بەشدارى لە هەڵبژاردنى شوڕاى شارو و پەڕلەمانى ئێران کە ئەو مەرجانەى سەرەوەى تێدا نیە ئاساییە ؟؟
نەخێر ئاسایی نیە لە چونکە بۆ شوراى شارو پەرلەمانیش ئەوە شوڕاى نیگەهبانە کە بەربژێرەکان دیارى دەکات و بەربژێرەکان لە سەر ئەساسی باوەڕیان بە سیستمى کۆمارى ئیسلامى باوەڕیان بە
وەلایەتى فەقی و قانونى ئەساسی کۆمارى ئیسلامى کە ئەسلى ١١٥ یەکێک لە بڕگەکانێتى دیار دەکات کە واتە لەوێش ئەوەى بەربژێر بێت مەشروعیەت دەدات بە ئەسلى ١١٥ کە پێشل کردنى بنەمایترین مافى مرۆڤ و نەتەوەى کوردە.
بەربژژێرێک کە باوەرى بەئەسلى ١١٥ و قانونى ئەساسی کۆمارى ئیسلامى بێت ناتوانێت هیچ کات لە بەرژەوەندى خەڵک دا کار بکات تەنانەت لە ئاستى شار و گوند و خزمەتگوزاریەکان چونکە ئەو لە سەر بنەماى خزمەت کردنى سیستم نەک خەڵک مافى ئەوەى پیداروە کە دەنگ وەربگرێت.
هەر بۆیەش ڕیگەیەکى تر جیا لە بایکۆت نامێنێت هەر بۆیەش بایکۆت باشترین بژاردەیە نابێت خەڵک تەنیا وەک ئەبزارێک بە کار بهنرێت لێرە دا ئەرکى سەرەکى دەکەوێتە سەر شانى ئەو هێزانەى کە بۆ ئازادى و یەکسانى تێدەکۆشن ئەگەر بڕیارى بەشدارى بدەن ئەوکات دەبێ بپرسین چۆن بۆ ئازادى و یەکسانى تێدەکۆشی بەلام بڕیارى بەشدارى لە هەڵبژاردنێکى وەها دەدەى کە بە فانون کار بۆ پێشل کردنى ئازادى و یەکسانى دەدات.
ئەلبورز ڕۆئین تەن