"an independent online kurdish website

پێشمەرگەکان: بەداخەوە لەوەتی کورد هەیە ئەنفال دەکرێ و ئەنفالی کورد بەدەست نەتەوە دەسەڵاتدارەکانی ناوچەکەمان هەروا ئیدامەی هەیە و کۆتاییشی دیار نیە. نوێترین ئەنفال ئەنفالی شەنگال بوو کە هەزاران کوردی ئێزیدی ئەنفال کران،anfal-kurdistan-0

لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش کۆماری ئیسلامی و لە تورکیەش حکومەتی تورک دەست بۆ هەموو کردەوەیکی نائینسانی دەبەن بۆ لە بەین بردنی کورد و ماڵ و ژیانی خەڵکی کورد بە هی خۆیان دەزانن.

لە سەر رۆژهەڵاتی کوردستان و لە ناو بردنی کورد گوێ لە ئەم باسەی کاک خالید خەیاتی بگرن .

خالید خەیاتی 

” ئەنفال حەوتەم سورەتە لە قورئان وا لێک دەدرایەوە کە سەرکەون لە ٣١٣ کەس دوای کە موسڵمانی تازەبوون بەسەر ٩٠٠ بت پەرست لە جەنگی بەدر لە ساڵی ٦٢٤ ی کۆچی .ئەنفال دەقاو دەق مانای تاڵانکردنی دەدا لە جەنگ دا وە ئەمە بەکارهات بۆ هێرشێکی بەکۆمەڵی سەربازی بۆ فەتاندن و کوشتنیان وە علی حەسەن مجید فەرمانی تاڵان کردنی کوردەکانی دا. وە ئەم فەرمانەش جاشەکانی (جاش:کەسێکە کە سیخوڕی بۆ دوژمن دەکات) دەگرتەوە و ئەمانیش ئاژەڵەکانیان و ماڵ و سەروەت و سامانیان و ژنەکانیان دەبردن و لەسەر خۆیان یاسایی بوو .”

 

چەند هەواڵ و کتێب لەم بارەوە

داوای دەستگیرکردن و دادگاییکردنی تۆمەتبارانی ئەنفال دەکرێت

رووداو – هەولێر

ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە 29یەمین ساڵڕۆژی ئەنفالی ناوچەکانی باشووری کوردستان لەبەردەم وەزارەتی داد گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، یەکێک لە سەرەکیترین داواکانیشیان دەستگیرکردن و دادگاییکردنی تۆمەتبارانی ئەنفال بوو.

دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لە ساڵی 2007 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ زیاتر لە 400 تۆمەتبار دەکرد، کە دەستیان لە تاوانی ئەنفالدا هەبووە، بەڵام بەشێک لەوانە تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراون.

نەبەرد حوسێن، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ لەو بۆنەیەدا ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی چووونە بەردەم وەزارەتی داد و پێیانوایە، تۆمەتبارانی ئەنفال بەردەوام ژمارەیان لە کەمبوونەوەدایە، لێیان دەکوژرێت یان دەمرن، بەوەش زیانێکی گەورە لە دۆسیەی جینۆسایدی کورد دەکەوێت، چونکە ئەو تاوانبارانە لەڕووی دیاریکردنی حەقیقەتی تاوانەکە مانەوەیان بۆ دۆسییەکە گرنگە.

نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەڵێن “گوتەی تۆمەتبارانی ئەنفال گرنگە بۆ بە دۆکیۆمێنتکردنی تاوانەکە و بەبێ دادگاییکردنی ئەو تاوانبارانە هەموو قەرەبووییەک و بە جیهانناساندنێک بەتاڵدەبێتەوە”.

رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی داوادەکەن لیستی تاوانبارانی جینۆساید گەلی کورد بنێردرێتە پۆلیسی نێودەوڵەتی و بە پێویستیشی دەزانن “تاوانبارانی ئەنفال لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم وەک تاوانبار تەماشا بکرێن، بە تایبەت لە وەزارەتی داد و ئەنجوومەنی دادوەری”.

….

 

کارەساتی ئەنفال ، لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە ، وەرگیراوە

کارەساتی ئەنفال (al-Anfal Campaign) ،کە ئێستاکە ناسراوە بە جینۆسایدی کوردەکان وە بەسادەیی ئەنفال , ئەمە کۆمەڵکوژییەکە بە بەسەر کوردەکان دا هاتووە (نەوەك کەسە عەرەبەکان) لە باکوری ئێراق(باشوری کوردستان) ، کورد جینۆناسید دەکرا لەلەیەن کەسێك کەسەرۆکی (حزب البعث العراقی) بوو بە ناوی سەدام حوسێن کە لە هەمان کاتدا سەرۆکی ئێراقی ئەو کاتە بوو وە ئەم کۆمەڵ کوژیە سەرکردایەتی دەکرا لەلایە علی حسن مجید لە کۆتایی شەڕی ئێراق و ئێران ئەم حەملەیە لەسەر ناوی سورەتی ئەنفال بوو لە قورئان ، ئەمە وەکو کۆدێکی ناوی وابوو لە دەزگا بەعثیەکاندا بۆ زنجیرەیەك سیستەمی هێرشی خێرا دژ بە کوردەکانی باکوری ئێراق (باشوری کوردستان) بەکاردەهات ، بەڵام لەڕاستیدا ئەمە لێکدانەوەیەکی هەڵە بوو بۆ کوردەکان ، چونکە کوردەکان لە هەمیشە بە بەهێزییەوە و بە ماڵ و بە حاڵ بەرگرییان لە کوردستان دەکرد بۆیە حزبی بەعثی عراقیش هەمیشە بەدوای ڕێگای نوێ دەگەڕا بۆئەوەی کورد و زمانی کوردی نەمێنێت و عێراق هەمووی بە عەرەبی قسەبکات و ڕقی لە ئیرادەی گەلی کورد بووە و سەرەتایی ترین مافەکانی لێ بێ بەش کردوون و بۆ یەش ویستی لە ژێر ناوی ئەنفال کۆمەڵ کوژی بکات لەکاتێک دا %٩٥ ی کوردستان ئیسلامن . کوشتارەکان و زڵم و زۆری بعث زۆری کرد لە ساڵانی ١٩٨٩ و ١٩٨٦ وە لەساڵی ١٩٨٨ گەیشتە لوتکە . وە پەلاماری زۆری کەمینەکانی ئێراقی دەدا وەکو ئازەری (Assyrians) و شەبەك (Shabak) و تورکمانی ئێراقی (Iraqi Turkmens) و ئێزیدی ( Yazidis) و ماندیان (Mandeans) ، وە زۆربەی گوندەکان و کەلوپەلەکانیان ئەکردنە گرووپی جیاجیا و دوای ئەوە لە ناوی ئەبردن

سوید و نەرویج و بەریتانیا بەشێوەیەکی ڕەسمی کارەساتی ئەنفال (کۆمەڵکوژی ئەنفال) بە جینۆساید داناوە . لە ٥ کانونی یەکەمی ٢٠١٢ پەرلەمانی سوید ڕیکساداگ بڕیاری دا و لەلایەن پارتی سەوز بۆئەوەی جینۆسایدی کورد بناسێنێت . وە ئەو بڕیارە بە ٣٤٩ ئەندام لەپەرلەمانی ئەڵمانیا پەسەند کرا .لە ٢٨ شوباتی ٢٠١٣ خانووی بەریتانی جەماوەر (British House of Commons) بەشێوەیەکی یاسایی جینۆسایدی ئەنفالی ناساند و کە نەدیم زەهاوی ڕابەری دەکرد کە پارێزگار MP بوو

ئەنفال حەوتەم سورەتە لە قورئان وا لێک دەدرایەوە کە سەرکەون لە ٣١٣ کەس دوای کە موسڵمانی تازەبوون بەسەر ٩٠٠ بت پەرست لە جەنگی بەدر لە ساڵی ٦٢٤ ی کۆچی .ئەنفال دەقاو دەق مانای تاڵانکردنی دەدا لە جەنگ دا وە ئەمە بەکارهات بۆ هێرشێکی بەکۆمەڵی سەربازی بۆ فەتاندن و کوشتنیان وە علی حەسەن مجید فەرمانی تاڵان کردنی کوردەکانی دا. وە ئەم فەرمانەش جاشەکانی (جاش:کەسێکە کە سیخوڕی بۆ دوژمن دەکات) دەگرتەوە و ئەمانیش ئاژەڵەکانیان و ماڵ و سەروەت و سامانیان و ژنەکانیان دەبردن و لەسەر خۆیان یاسایی بوو .

هاوینەیی

کۆمەڵکوژی ئەنفال دەستی پێکرد لە ١٩٨٦ وە کۆتایی هات لە ١٩٨٩ بەسەرکردایەتی علی حەسەن مجید (خاڵۆزای سدام حسین بوو لە خانووەکەی دەژیا لە تکریت) وە بۆ کۆمەڵ کوژی ئەنفال سوودیان لە هێرشی سەر زەوی و موشەك و ڕێکخراوە وێرانکەرەکان و دەربەدەرکردنیان و دەستەی فیشەك هاوێژەکان و چەکی کیمیایی وە مەجید کە نازناوی علی کیمیای بوو ڕابەری چەکی کیمیای دەکرد.

هەزارەها پەنابەر کوژران لەکاتی هێرشی دژی شۆڕشگێڕەکان و ئەم هێرشە فراوانتر دەبوون لە پایزی ١٩٨٧ ئەگەر چی کۆمەڵ کوژیەکە زۆر تر بوو لە ١٩٨٨. وە ئەم هێرشانە بۆماوەیەکی زۆر بەردەوام بوو وە نزیکەی ٤٥٠٠ کورد شەهید کران و لە بەلایی کەمەوە ٣١ گوندی ئاشوری لە باکوری ئێراق تێک دران بێسەر وشوێن کران وە بەلایی کەمەوە ملیۆنێ لە کوردەکان ڕادەگوازران و ٣.٥ ملیۆن دانیشتوانی کورد شەهید بوو بن لە ماوەیەدا . لێخۆشبوونی جیهانی ئەو ناوانەی بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ١٧٠٠٠ کەس زیندە بەچاڵکراون لەساڵانی نزایکەی ١٩٨٨ . ئەم کۆمەڵ کوژییە تەرخان کرواوە بۆ لەناو بردنی کەمەنەتەوەیەك لەسروشتدا. چونکە هەندێك کەسیان دەویست کە تەنها ئامانجی سەرەتاییان بوو ، وە گونجا بوو لەگەڵ Human Rights Watch/Middle East لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وە گونجابوون لەگەڵ داواکاری گشتی ئێراق و دیوانی کوردی ، کە نزیکەی ١٨٢٠٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

قۆناغەکانی ئەنفالی کورد

ئەنفالی یەک : ئەنفالی دۆڵی جافایەتی ، (لە ۲۳شوبات تاکو ۱۹ئاداری ۱۹۸۸ی خایاند) ئەم شاڵاوە بە ەێرشکردن بۆ سەر گوندەکانی سەرگەڵووبەرگەڵویی دۆڵی جافایەتی لە ۲۳شوباتی ۱۹۸۸ دەستیپێکرد ، لە چەند قۆڵێکەوە بە درێژایی (۸۰)کم لە بنگردەوە بۆ لای ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی دوکان و شارۆچکەی دوکان ، لە وێشەوە بۆ شاری سلێمانی و شارۆچکەی ماوەت و چوارتای گرتەوە. ئامانجی ئەم هێرشە لەناوبردن و وێرانکردنی (۲٥-۳۰) گوندی دۆڵی جافایەتی و داگیرکردنی باراگاکانی سەرکردایەتی هێزی پێشمەرگە بوو لەم ناوچەیە . ئەم هێرشە باربڵاوە سنوری شارۆچکەکانی (سورداش،دوکان،سەرچنار،قەڵاچوالان،چوارتا)ی گرتەوە ، بەسەر پەرشتی وەزیری بەرگری (سوڵتان هاشم) بوو .هێزە بەشداربووەکانی ئەم شاڵاوە پێکهاتبوون لە (۲۰) لیوا شەست فەوج . لەم هێرشەدا نوێترین چەکی قوڕس بەکارهێنران کە بونە هۆی وێرنکارییەکی زۆۆر لەم ناوچانە ، لە ئەنجامدا بووە هۆی وێرانکردی گوندەکانی (قمچۆغە،شاخەڕەش،دۆڵەڕووت،قزلەر،قەرەسەرد،ئاسۆس،قەرەچەتان،شەدەڵە،پیرەمەگرون،زێوێ،گەڕەدێ،دابان،مەرگەوشارستێن) هەروەها چەندین گندی تر . بەشێوەیەک هیچ گوندێک لەم ناوچەیە ڕزگاری نەبوو ، وە ئەوانەی مابوونەوە توشی تاڵانکردن هاتن . سەرجەمی خەڵکی ئەو ناچەیە بەرەو ئێران هەڵاتن ، هەندێکیشیان بەرەو سلێمانی چوون .

ئەنفالی دوو : لە (۲۲ی ئادار تاکو ۱ی نیسانی ۱۹۸۸ کۆتایی هات ) ئەم هێرشە ناوچەی قەرەداغی گرتەوە لە (تەکیە،سێوسێنان،سەگرمە،دەربندباسەڕە،قۆپی قەڕاغ و چەند شوێنی تر ) گشت گوند و ئاوەدانییەکانی ئەم ناوچە جوگرافیایەی گرتەوە . سەرەتای هێرشەکە بە کیمیابارانکردنی چەند شوێنێکی ستراتیژی لە ناوچەکە بوو بەشێوەیەکی زۆۆر سەخت کیمیاباران کرا. وە ئەم کارەش بووە ۆی دوبارە ئاوارەبونی خەڵۆی ناوچەکە کە بەشێکیان بەرەو سلێمانی ڕایان کرد ،زیانیان کەم بوو بەڵام ئەو کۆمەڵەیەی بەرەو خوارووی گەرمیانرایانکرد ژمارەیەکی زۆریان دەستگیرکران کە دواتر شوێنبزرکران . لە ئەنفالی قەرەداغ ئەو هاوڵاتیە کوردانەی کە گیریان گیران یان خۆیان دا بە دەستەوە ، بۆ سەربازگەی (قۆڕەتوویان)گواسترانەوە ، کە نزیکەی هەشت هەزار کەس بوون لە ژن و منداڵ و پیر و گەنج ، پاشان گواسترانەوە بۆ سەربازگەی (تۆبزاوە) لە نزیک کەرکوک . ئینجا لەوێ گەنجەکان لەوانی تر جیاکرانەوە بەرەو شوێنی نادیار ڕەوانەکران ، خەڵکەکەی تر لە ژن و منداڵ و کچی گەنج خرانە زیندانەوە بەڵام پیرەژن و پیرەمێردەکان بۆ (نوگرەسەلمان)ی بیابانی سەماوە گواسترانەوە ، کە لەوێ ژمارەیەکی یەکجار زۆریان لە برسان و تێنوێتی و نەخۆشی دەمردن و تەرمەکانیان فڕێدەدرانە دەرەوی زیندانەکە .

ئەنفالی سێ : (لە ۷ تا ۲۰ی نیسانی ۱۹۸۸) شاڵاوی ئەنفالی سێ ناوچەی گەرمیانی گرتەوە ، گەورەترین و بەرفراوانترین هێرش و پەلامار بوو لە ساڵی (۱۹۸۸) بۆ سەر کوردستان ، کە ناوچەکانی (دوز،قادرکەرەم،کەلار،کفری،چەمچەماڵ،تێلەکۆ،پێباز،سەنگاو،تەکیە، بەشێک لە ناوچەی ئاغجەلەر) ی ڕاماڵی . زیانێکی زۆر گەورەی گیانی و ماددی بە دانیشتوای نزیکەی (٥۰۰۰) پێنچ سەر گوندی ئەم ناچەیە گەیاند ، لە(۱٤ی نیسانی ۱۹۸۸) دا چوار شارۆچکەی لە یەک کاتدا خاپوور کرا ، نزیکەی بیست هەزار ژنومنداڵوپیاوی بۆ سەربازگەی قۆڕەتوو ڕەوانە کران ، بۆیە ئەم ڕۆژە لە هەموو ساڵێک کراوەتە ڕۆژی یاد کردنەوەی تاوانە گەورەکەی ئەنفال لە کوردستان . هۆی زۆری ژمارەی گیرا و شوێنبزرکراوەکانی گەرمیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پارێزگای سلێمانی بەهۆی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بە ڕێگای چەند کەسانێکەوە بڵاویان کردبوەوە ، کە حکومەت هەر خێزانێک (۳۰۰) مەتر دووجا زەوی لەگاڵ قەرزی عقاری دەداتە گوندنشینەکان .ئەمەش وایکرد، کە خەڵکەکە هێمن ببنەوە و ڕانەکەن بۆیە ئەو ژمارە زۆرە دەستگیر کران .

ئەنفالی چوار : ئاوگەی زێی بچووک (لە ۸ی نیسان تاکو ۳ی ئایاری ۱۹۸۸) هێزەکانی ڕژێم دوای تەواوکردنی تاوانەکانی ئەنفالی سێ کە زۆرترین ژمارەی قوربانی و شوێنبزری لێکەوتەوە . لە هێرشەکانی بەردەوام بوو بۆ سەر ناوچەکانی تری کوردستان بە هەمان شێوە . جوگرافیای ئەم شاڵاوە ئاوگەی زێی بچووک بوو ، کە هێڵی سنوری هەردوو پارێزگای کەرکوک و هەولێر پێک دەهێنێت . ئە ئاوگەیە شارۆچکەکانی رێدار،ئاغجەلەر،تەق تەق و چەند گوندێکی گەورەی وەک عەسکەر و گۆپتەپە دەگرێتەوە ، کە دەکاتە دەشتی کۆییی تەق تەق و شێخ بزێنی گرتەوە . سەرەتای ئەنفالی چوار بە کیمیابارانی گوندی گۆپتەپە لە ڕۆژی (۳ی ئایاری ۱۹۸۸) دەستی پێکرد بەهۆی فڕۆکەجەنگیەکان بۆمبیکیمیایی بەسەر خەڵکەکەی باراند کە قوربانیانی ئەم گوندە ب نزیکەیی (۳۰۰) کەس دەخەمڵێنرێن ، هاوکات گوندی (عەسکەری) بە هەشت بۆمبی کیمیاوی بۆردومان کرد . بۆ ڕێگرتن لە دەربازونی دانیشتوای گوندەکانی (گۆپتەپە) و (عەسکەر) و (حەیدەربەگ) ، ڕژێم ئاوی بەنداوی دوکانی بەردایەوە تاوەکو خەڵکی ناتوانن لە زێیکە بپەڕنەوەو ڕزگار ببن.

قۆناغی (ئەنفالی ٥ ، ٦ ، ۷ ) دۆڵی چیاکانی شەقڵاوە و ڕەواندوز لە (۱٥ی ئایاری – ۲٦ی ئابی ۱۹۸۸ ): سەرەتای هێرشەکە لە (۱٥ی ئایاری ۱۹۸۸) بوو ، کە دوا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بوو . چەند فڕۆکەیەک کەوتنە کیمیابارانکردنی گوندەکانی (وەرە،نازەنین،کاموسک،سپیندارە،عەلیاوە،سماقولی) ، بووە هۆی گیان لەدەستداانی ژمارەیەکی زۆری دانیشتوانی گوندەکان و مرداربوونی ئاژەڵەکانیان . توندترین هێرشی سوپای عێراق بۆ ناوچەی دۆڵی بالیسان بوو ، بڵام زیانی گیانی بە بەراورد لە گەڵ هێرشەکانی پێشو کەمتربوو ، چونکە زۆربەی ئەو ناوچانەی سەر بە پارێزگای هەولێر چۆڵ کرابوون ، خەڵکەکەی ڕاگوێزرابوون . گەورەترین زیان لەم ناوچەیە بەر گوندی (بلەی خوارو) کەوت ، خەڵکەکەی شون بزر کران ، لە ڕۆژی (۷ی حوزەیران ) شاڵاوی ئەنفالی پێنج کۆتایی هات .

سەرەتای ئەنفالی شەش لە (۲٦ی تەمووز) بە بۆردومانکردنی ناوچەکانی دۆڵی بالیسان و دۆڵێ مەلەکان و دۆڵی وەرتێ و دۆڵی هیران و سماقولی بە چەکی کیمیاوی دەستی پێکرد خەڵکەکەی دەرپەڕاند ، پاشان لە لایەن حکومەتەوە ناوچکە دەگیرکرا ، داواشیان لە خەڵک کرد خۆیان بە دەستەوە بدەن ، لێبروودنی گشتی هەیە ، بۆیە ژمارەیەکیزۆری خەڵکەکە هەڵخەڵەتان ، خۆیان دا بە دەستەوە ، دوای گرتنیان شوێن بزر کران. لەمیانەی شاڵاوەکانی ئەنالەکانی ( ٥ ، ٦ ،۷ ) ، (٥۲) گوند لە ناحیەیە خەلیفان و رەواندوز و خۆشناو وێرانکران ، کە سەرجەم خێزانکانیان (۲٦۰۲) بوو .

ئەنفالی کۆتایی (بادینان) لە (۲٥ی ئاب ـ ٦ی ئەیلولی ۱۹۸۸): لە دای وەستانی شەڕی (عێراق-ئێران) ، دوا شاڵاوەکانی ئەنفال لە (۸ی ئازی ۱۹۸۸) دەستی پێکرد ، سوپای عێراقق) دەستی واڵا بوو بۆ ئنفال کردنی ناچەی بادینان . ئەم شاڵاوە بە درێژایی ناوچەکانی (زاخۆ،ئامێدی،شێخان و ئاکرێ ) گرتەوە . سەرەتا ناوچەکە بۆردومان کرا لە لایەن سووپای عێراق بە (بۆمبی هێشویی و عنقودی کیمیاوی) . خەسترین هێرشی هێشویی لە (۲٤ی ئاب) بۆ سەر گوندی سپینداری قەد پاڵی چیای گارە بوو ،کە بە درێژایی (۳۰) کم شێنەکە بۆردومان کرا . بەڵام ژمارەی قوربانیەکان لە چاو ئەم بۆردومانە چڕە کەم بوو ئەویش بەهۆی کە پێشمەرگە توانیان پێشتر ئامۆژگاری و ڕێنمایی خۆپاراستن بڵاو بکەنەوە ، بەڵام هەرچی ئاژەڵ و مەڕو مڵڵاتەکەیانبوو قڕیان تێکەوت ، کێڵگەکانیش لە بەرهەم کەوتن .

 

………………

 

ئەمرۆ ٢٨ سال بەسەر کارەساتی ئەنفالدا تێدەپەرێت

ھەولێر(ZNA)ـ ئەمڕۆ، ٢٨ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر تاوانی ئەنفال، کە لەلایەن بەعسییەکانەوە دژ بە گەلی کورد ئەنجامدرا، کە تیادا زیاتر لە ١٨٢ ھەزار مرۆڤی بێتاوانی کورد زیندە بەچاڵکران و لەناوبران.

لەو ڕۆژەدا کەسوکاری ئەنفالکراوان گلەییان ھەیە لەوەی ھێشتا حکوومەتی عێراق نەیتووانیوە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئەنفال بکاتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند؛

بە پێی بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان، ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی ئەنفال ناسێنراوە، بۆ ئەم مەبستەیش، بڕیار وایە ئەمڕۆ سەعات ٩ـی بەیانی لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان بۆ ماوەی یەک دەقە ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل بوەستێنرێت، پاشان ڕێورەسمێکی تایبەت لە مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ بەڕێوەدەچێت و تاجەگوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی ئەنفال دادەنرێت و، چەند چالاکییەکی ھونەری و شانۆیی پێشکەش دەکرێن.

دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکان

لە ٢٣ شوباتی ١٩٨٨ ئۆپەراسیۆنەکە بە ٨ قۆناغی جیاواز و لە ٦ ناوچەی جیاوازی کوردستان دەستی پێکرد، قۆناغی یەکەمی لە ٢٣/٢ تا ١٨/٣/١٩٨٨ بۆسەر ناوچەکانی دۆلی جافایەتی، قۆناغی دووەم لە ٢٢/٣ تا ١/٤/١٩٨٨ بۆسەر ناوچەی قەرەداغ، قۆناغی سێیەم لە ٧/٤ تا ٢٠/٤/ ١٩٨٨ بۆسەر ناوچەی گەرمیان، قۆناغی چوارەمیش لە ٣/٥ تا ١٥/٥/ ١٩٨٨بۆ سەر ناوچەی قەڵاسێوکە و دۆڵی زێی بچووک، قۆناغی ٥ و ٦ و ٧ لە ١٥/٥ تا ٢٦/٨/١٩٨٨ بۆسەر ناوچەکانی شەقڵاوە و رواندز، قۆناغی ھەشتەم و کۆتایی، لە ٢٦/٨/ تا ٦/٩/ ١٩٨٨ بۆسەر ناوچەی بادینان و سەرجەم ئەو قۆناغانەیش پاش ڕووخانی ھەموو گوندەکانی کوردستان لە بەرواری ٦ـی ئەیلوولی ١٩٨٨ بە فەرمی کۆتایی ھات.

ئەمڕۆ کوردستان بێدەنگ دەبێت

بەرەڤان حەمدی، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان، رایگەیاندوە ئەمڕۆ ١٤/٤ـە کە ٢٨ ساڵ بەسەر کارەساتی ئەنفال تێدەپەڕێت، کە بە ٨ قۆناغ ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتەوە، لە ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک دەستی پێ کرد لە ناوچەی بادینان کۆتایی پێ ھات، تۆپی کارەساتەکە کەوتە ناوچەی گەرمیان، کە ئەمڕۆیە کە زۆربەی زۆری خەڵکی سڤیل لە دوو گوندی ناوچەکە بوونە قوربانی.

گوتیشی: بە پێی بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان، ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی ئەنفال ناسێنراوە، بۆ ئەم مەبستەیش بڕیار وایە ئەمڕۆ سەعات ٩ـی بەیانی لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان بۆ ماوەی یەک دەقە ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل بوەستێت، ھەروەھا لە زانکۆ و پەیمانگاکان، ھەتا لە قوتابخانەکانیش پێنج دەقەی یەکەم باس لەو کارەساتە دەکرێت، ھەروەھا بڕیار وایە لە وتاری رۆژی ھەینی، مامۆستایانی ئایین باسی ئەنفال و ئەو کارەساتە دڕندەیە بکەن کە دەرحەق بە گەلی کورد کراوە، کە دوورە لە ھەموو بەھایەکی ئایینی، ھەروەھا بڕیارە بەشێک لە تاقانەکانی ئەنفال بە پێی یاسای ژمارە ١٤ـی ساڵی ٢٠١٥ کە دەرچووە و سەرۆکی ھەرێم پەسەند کردووە، مەداڵیەکەیان پێ بدرێت، جگە لەوەیش زانکۆییەکانی کوردستان چالاکیەی ھاوبەش ئەنجامدەدەن، کە تیادا پانۆڕامای ئەنفالی کوردستان گفتوگۆ دەکرێت و بایەخ بەو ڕۆژە دەدرێت وەک پرسێکی نەتەوەیی و نیشتمانی، ھەروەھا لە ھەموو دامودەزگاکانی دیکەی حکوومیش بە شێوەیی جیاجیا ئەو ڕۆژە بەرز ڕادەگیرێت.

بەرەڤان حەمدی، ئاماژەی بەوەیش کرد، بەداخەوە ئەوانەی ئەنفالکراون ناسنامەی عێراقیان ھەبووە، حکوومەتی عێراق ھاووڵاتی خۆی ئەنفالکرد، ھۆکاری ئەنفالکردنی ئەوانەیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تەنیا ئەوانە کورد بوونە و لە خاکی کوردستان ژیاون.

لە پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس کە ئەو کەیسە لە دادگا بە جینۆساید ناسێنرا، بڕیار دەرچوو کە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی، تاوانێکی کۆمەڵکوژییە و دژی مرۆڤایەتیە، بەڵام بەداخەوە حکوومەتی عێراق لە ڕووی ماددی و مەعنەوی ھاوکاری کەسوکاری ئەنفالەکان نەکرد، ئەوەیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو عەقلیەتەی کە گەلی کورد پێ ئەنفال کرا، ھەمان عەقلیەتە و بەچاوێکی دیکە تەماشای گەلی کورد دەکرێت، ھەتا گەیشتە بڕینی بوودجە و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، ئەو کێشانەی لە نێوان ھەولێر و بەغدا ھەن، تەنیا کێشەی نەوت و پێشمەرگە و بوودجە و مووچەی فەرمانبەران نییە، بەڵکو قەرەبووکردنەوەی ئەو خەڵکەیە کە زەرەرمەند بوونە لە دەستی حکوومەتە یەک لە دوایەکەکانی عێراق.

زیانەکانی ئەنفال

لەو پرۆسەیەدا ٩٠%ـی گوندەکانی کوردستان و زیاتر لە ٢٠ شار و شارۆچکە لەسەر نەخشە سڕاونەتەوە، ناوچە گوندنشینەکان، بە ١٥ ملیۆن مین، مینڕێژکران، نزیکەی ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار کورد لە گوندەکانەوە بۆ ئوردوگا زۆرە ملێکان گوێزرانەوە، نزیکەی ١٠%ـی کوردانی باشوور لە نێو بران، بەمەیش نزیکەی ٧٧٢٩کم دووجا لە ڕووبەری ھەرێمی کوردستان تووشی شاڵاوەکانی ئەنفال بوو.

یەکێک لە قێزەونترین کردەوە نا ئاکارییەکانی ئەنفال ئەوە بوو کە ڕژێمی بەعس، ھەروەک چەرخەکانی ناوەڕاست ھەڵسا بە کڕین و فرۆشتنی بەشێک لە کچ و ئافرەتە ئەنفالکراوەکان، کە زۆر جار بە کۆمەڵ عەرەب چوونەتە ناو زیندانییەکان و ئافرەتە جوانەکانیان ھەڵبژاردووە، ڕژێم سەرەڕای فرۆشتنی ئەم ئافرەتانە لە نێو عەشیرەتە عەرەبەکاندا کەوتە دابەشکردنیان و فرۆشتنیان.

پاشخان:

– بە ھەشت قۆناغ حکوومەتی بەعس لە ساڵی ١٩٨٨دا پڕۆسەی ئەنفالی دژ بە کورد ئەنجامدا کە جگە لە خاپوورکردنی ٥ ھەزار گوند، ١٨٢ ھەزار کوردی بێ سەروشوێن کرد، کە بە گوتەی ڕزگاربووانی ئەو مەرگەساتە بەعس ئەنفالکراوانی لە نێو گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا لەناو بردووە.

– دوای ٦٠ دانیشتن، دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق ڕۆژی ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٠٧ بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ ھەر یەک لە عەلی حەسەن مەجید، ناسراو بە عەلی کیمیاوی و، سوڵتان ھاشم دەرکرد، بڕیاری زیندانی کردنی بۆ ٤ تاوانباری دیکەیش دەرکرد.

– ھەر یەکە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان، ڕۆژی ١٤ـی نیسانی ٢٠٠٨ ئەنفالیان وەک جینۆساید ناساند.

– ١٤/٤ وەک ساڵیادی ئەنفال دیاری کرا، ئەمەیش لەبەر ئەوەیە کە لەو ڕۆژەدا زۆرترین کورد بێسەروشوێن کران، کە نزیکەی ٢٠ ھەزار کەس بوون لە ھەر دوو گوندی ملەسوورە و کوڵەجۆی حاجی حەمەخانی گەرمیاندا.

…….

کتێبەکان

په‌رتووکی ئینسکلۆپیدیای تاوانبارانی ئه‌نفال و کوردۆسایدکردنی گه‌لی باشووری کوردستان‌ چوار به‌ش پی دی ئێف له‌ نووسینی: ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی

به‌شی 1

به‌شی 2

به‌شی 3

به‌شی 4

 

شه‌مزین جیهانی ‌ شیکردنه‌وه‌ی کاره‌ساتی ئه‌نفاڵ و چۆنیه‌تی جێ به‌ جێ کردنی هه‌شت قۆناغی ئه‌نفال ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌ هۆکاره‌کان و ڕۆڵی حیزبه‌ کوردیه‌کانی باشووری کوردستان و هه‌روه‌ها که‌م و کۆڕیه سیاسیه‌کانی هێناوه‌ته‌ به‌ر باس .

تکایه‌ ئێره‌ کلیک بکه‌ن بۆ داگرتنی کتێبه‌که‌

 

تێبینی: ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌کان به‌رپرسی ناوه‌رۆکی هیچ کتێبه‌ک نیه‌ و نووسه‌ر خۆی به‌رپرسی ناوه‌رۆکی کتێبی خۆیه‌تی.

 

 

 

 

 

 

 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی