له نیوه‌ی مانگی (4)ی ئه‌مساڵدا چه‌ن سایتی ئه‌نترنێتی بۆ نموونه: {(کوردستان نێت Kurdistannet ) – (کوردستانی نێو pukmedia) و (پێنووسه‌کان penusekan)} ئه‌و بابه‌ته‌ی خواره‌وه‌یان خستوه‌ته به‌ر ده‌س خوێنه‌ران:
{زیاتر له 350 میوانی بیانی له 66 وڵات له فیستیڤاڵی جیهانی فه‌جر به‌شداریی ده‌که‌ن
مه‌نسوور جیهانی
زیاتر له 350 میوانی بیانی له 66 وڵاتی جیهان له سی و پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له شاری تاران به‌شداریی ده‌که‌ن. له‌م باره‌یه‌وه (عه‌لیره‌زا شوجاع نووری) وته‌بێژیی سی و پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر رایگه‌یاند: میوانانی بیانی ئه‌م فیستیڤاڵه له 31 وڵاتی کیشوه‌ری ئاسیا، 23 وڵاتی ئه‌ورووپی، 6 وڵاتی کیشوه‌ری ئه‌فریقی، 5 وڵاتی کیشوه‌ری ئه‌مه‌ریکا و ئوستوڕاڵیا پێکدین که له‌م ناوه‌نده‌دا له 24 وڵاتی ئیسلامیش میوانمان هه‌یه. گوتیشی: میوانانی بیانی سی و پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر چه‌ن گرووپ، له‌وانه: ده‌رهێنه‌ران، سیناریۆنووسان، ئه‌کته‌ران، دیمه‌نه تایبه‌ته وێنه‌ییه‌کان، به‌رهه‌مهێنه‌ران، به‌رپرسانی فیستیڤاڵه‌کان و هه‌روه‌ها کڕیارانی فیلم له خۆده‌گرن. ئه‌م ئه‌کته‌ره ناوداره‌ی سینه‌مای ئێران ئاشکراشیکرد: به‌شێک له میوانانیش له به‌هره‌مه‌نده فیلمسازییه‌کان پێکدێن که ته‌مه‌نیان له خوارووی 27 ساڵدایه که نیوه‌ی ئه‌م رێژه‌یه له وڵاتی ئێران واته 55 که‌س له هه‌موو پارێزگاکانی ئێران و 55 که‌سی دیکه‌ش له وڵاتانی موسڵمانی ناوچه‌که و کیشوه‌ری ئاسیا و وڵاتانی دیکه ده‌ستنیشان کراون که له به‌شی (دارولفنون) به‌شداریی ده‌که‌ن. (عه‌لیره‌زا شوجاع نووری) له کۆتاییدا سه‌باره‌ت به دوایین باروودۆخی یانه‌ی سی و پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جریش گوتی: تا ئێستا زیاتر له 15 هه‌زار که‌س له‌م یانه‌یه‌دا ناونووسی‌یان کردووه، ئه‌م ڕێژه‌یه روو له زیادبوونه و پێش بینی ده‌کرێت ئه‌ندامانی یانه‌که له رزێرڤکردنی بلیت و داشکان و هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌کانی فیستیڤاڵ به شێوه‌ی تایبه‌ت کارئاسانیان بۆ بکرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتیی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر.}.
**
(فیستیواڵی فه‌جر) چییه؟
بۆ زانیاری سه‌باره‌ت به‌و باسه پێویسته گه‌ڕێنه‌وه بۆ رابردوو.
ساڵی (1357) هه‌تاوی = (1978) زایینی له ئێران ساڵی راپه‌ڕین بوو به دژی سیستمی پادشایی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که له هه‌موو چین و توێژه‌کانی خه‌ڵک به بیروباوه‌ڕی جیاوازه‌وه له راپه‌ڕینه‌دا به‌شدار بوون، به‌ڵام دورشمی سه‌ره‌کی راپه‌ڕین بریتی بوو له (مرگ بر شاه) – ( الله و اکبر، خمینی رهبر) – (استقلال – آزادی – جمهوری اسلامی). له‌و راپه‌ڕینه‌دا که‌سایه‌تی (ئایه‌توڵا خومه‌ینی) وه‌ک ئیمام و (رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی خه‌ڵکی ئێران) کرابوو به فریشته و شایش واته (محه‌ممه‌د ره‌زا په‌هله‌وی) به (دێ‌و)، به‌و هۆنراوه هه‌م شا ئه‌شکه‌نجه ئه‌درا و هه‌م رێز له خومه‌ینی ئه‌گیڕا:
{خلوت دل نیست جای صحبت اضداد
دیو چو بیرون رود فرشته درآید: (حافظ)}
بۆ ئاسانکاری:
(چاوگه‌ی دڵ له‌خۆ ناگرێ دڕک و گوڵ
که دڕک نه‌ما، باڵا ئه‌کا باڵای گوڵ)}.
**
رێزگرتن له ئایه‌توڵا خومه‌ینی گه‌یشته ئه‌و راده‌یه که خه‌ڵک پێی وابوو، وێنه‌که‌ی وا له (مانگ)دا. ئه‌و باسه بوو به خۆراکی ماسمێدیای فارسی. رۆژی ( 26/10/1357) شای ئێران له ژێر نرکه‌ی دورشمی (مرگ بر شاه) – ( الله و اکبر، خمینی رهبر) – (استقلال – آزادی – جمهوری اسلامی) و ئه‌و هۆنراوه، تاج و ته‌ختی شایی به‌جێ هێشت و بۆ هه‌میشه ئێرانیشی به‌جێ هێشت.
پاش (15) رۆژ واته رۆژی (12/11/1357) ئایتوڵا خومه‌ینی که (14) ساڵ پێش به فه‌رمانی شا له ئێران ده‌ر کرابوو، وه‌ک ئیمام و رابه‌ری شۆرشی ئیسلامی خه‌ڵکی ئێران گه‌ڕایه‌وه تاران. ده ( 10 ) رۆژ پاش گه‌ڕانه‌وه خومه‌ینی واته رۆژ ( 22/11/1357) سیستمی پادشایی ئێران رما و کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی پادشایی هات، ئه‌و رۆژه وه‌ک رۆژی (سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی خه‌ڵکی ئێران) له مێژووی ئێران و جهاندا دیاریکراوه.
**

فه‌جر= (فجر)
رۆژی (12/11/1357) واته رۆژی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئایه‌توڵا خومه‌ینی بۆ ئێران له سیستمی ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا به رۆژی فه‌جر= (فجر) ده‌سنیشان کراوه. له رۆژی (12/11/1357) تا رۆژی ( 22/11/1357) واته رۆژی رمانی سیستمی پادشایی به {ده‌هه‌ی فه‌جر= (دهه فجر)} به‌ناوبانگه. ده‌وڵه‌تی ئێران هه‌موو ساڵێ له‌و ( 10) رۆژه‌ی که به (ده‌هه‌ی فه‌جر) به‌ناوبانگه به‌رنامه‌یه‌ک به‌ناوی: (فیستیڤاڵی جیهانی فه‌جر) به‌ڕێوه ئه‌بات. ئه‌و نووسراوه‌ی که له سایته‌کانی (کوردستان نێت و کوردستانی نوێ و پێنووسه‌کان) دانراوه سه‌باره‌ت به هه‌مان به‌رنامه‌ی (ده‌هه‌ی فه‌جره).
وشه‌ی فه‌جر= (فجر) له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه دیاریکراوه، لێره‌دا پێویسته له واژه‌نامه فارسییه‌کاندا بۆی بگرین که به‌و جۆره نووسراوه:
فجر- ا. (ع): سپیدی صبح، سپیده دم – سپیدی آخر شب.
(فرهنگ فارسی عمید
**
فه‌جر- ناوه. وشه‌یه‌کی (عه‌ره‌بییه) واته رووناکی، به‌ری به‌یان.
واژه‌نامه‌ی فارسی عه‌مید.
**
کورد و فیستیڤاڵی فه‌جر؟!
له راپه‌ڕینی ساڵی (1357) = (1978)ی ئێران گه‌لی کوردیش به‌شداری کرد، به‌ڵام نه‌ک به دورشمی: (ئه‌ڵاهو ئه‌کبه‌ر، خومه‌ینی رابه‌ر) و (ئیستقلال – ئازادی – کۆماری ئیسلامی) و هۆنراوه‌ی
{خلوت دل نیست جای صحبت اضداد
دیو چو بیرون رود فرشته درآید: (حافظ)}

به‌ڵکو دوورشمه‌کانی کوردستان خواستی (ئابووری) – (سیاسی) – (مافی نه‌ته‌وایه‌تی) – (نه‌مانی سته‌می چینایه‌تی) و (به‌رانبه‌ری تاکه‌کانی مرۆڤی) له خۆگرتبوو. ئه‌م سیستمه تازه‌ی ئێران له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌کار بێت بۆ جێبه‌جێ کردنی خواسته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ناو ئێران، به‌و ده‌سه‌ڵات و ئیمکاناته سه‌ربازییه به‌رفراوانه‌ی ده‌ورانی شا وه‌ک (هێزی له‌شکری، هه‌روه‌ها تانگ، تۆپ و هه‌مه چه‌شنه فڕۆکه‌ی جه‌نگی) که له به‌ر ده‌ستیدا بوو، چه‌کی (ئایینیشی) گرت به‌ده‌سته‌وه و خودی (ئایه‌توڵا خومه‌ینی وه‌ک ئیمام و رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی خه‌ڵکی ئێران) فتوای جهادی کوردی به‌و جۆره راگه‌یاند و فه‌رمانیدا هێرش که‌نه سه‌ر کوردستان:
{( بسم الله الرحمن الرحیم، به رئیس کل ستاد ارتش، و رئیس کل ژاندارمری اسلامی، رئیس پاسداران کل انقلاب اکیداً د‌ستور میدهم که به نیروهای اعزامی به منطقه کردستان د‌ستور دهند که اشرار و مهاجمین را که در حال فرار هستند تعقیب نمایند، و آنان را دستگیر نموده و با فوریت به محاکم صالحه تسلیم کنند؛ و تمام مرزهای منطقه را با فوریت ببندند که اشرار به خارج نگریزند. و اکیداً د‌ستور میدهم که سران اشرار را با کمال قدرت دستگیر نموده و تسلیم نمایند. اهمال در این امر، تخلف از وظیفه و مورد مؤاخذه شدید خواهد شد. والسلام)
(والسلام. ۲۴ شهر رمضان ۹۹ / ۲۷ مرداد ۵۸ روح الله الموسوی الخمینی)
{ اشداء علی الکفاررحماء بینکم} این توطه‌گرها در سطح کفار واقع هستند! این توطه‌گرها که کردستان و غیره هستند در سطح کفار واقع هستند! باید با آنها به شددت رفتار کنند! دولت باید به شددت رفتار کند! ژاندارمری با شددت رفتار کند، ارتش با شددت رفتار کند! اگر با شددت رفتار نکنند ما با آنها به شددت رفتار خواهیم کرد!
سه‌رچاوه: ( yoytube.com )}.
**
له‌و پروسه‌دا (ئایتوڵا تاڵه‌قانی) که پێشتر له ده‌ورانی شادا وه‌ک مه‌ڵایه‌کی سیاسی و ئازادیخواز له زینداندا بوو، له خوتبه‌ی نوێژی هه‌ینی له تاران له بڵه‌نگۆوه ئه‌ینه‌ڕان و ئه‌یوت: (ئه‌گه‌ر پێویست بێت له پێناو ئه‌مری (ئیمامدا) چه‌ک له شان ئه‌که‌م و ئه‌ڕۆم بۆ کوردستان.
هه‌روه‌ها {(سازمان مجاهدین خلق ایران = رێکخراوه‌ی موجاهیدینی خه‌لکی ئێران) له رێگای (نشریه مجاهد) = (گۆڤاری (موجاهید) نامه‌یه‌کی بۆ خومه‌ینی نووسی، له نامه‌که‌دا نووسیبووی تکا ئه‌که‌ین ئیمام ره‌وانه‌مان کات بۆ کوردستان (تا با هر جنگ افروزی وارد جنگ شویم. = تا له به‌رانه‌ر هه‌ر ئاژاوه‌گێڕێکدا بکه‌وینه جه‌نگه‌وه}.
به داخه‌وه، ژماره‌ی ئه‌و گۆڤاره‌ی (موجاهد) که ئه‌و نامه‌ی چاپکردوه، له یادم نه‌ماوه.
به دوای ئه‌و فه‌رمانه‌دا هێزه ئێرانییه‌کان له ریزه‌کانی (ئه‌رته‌ش) – (سپای پاسداران) و (به‌سیج)دا روویان کرده شار و گوندێکی کوردستان و له کرماشانه‌وه تا ورمێ پۆل پۆل خه‌ڵکیان گولله‌باران ئه‌کرد و سه‌روه‌تو سامانه‌کانیشیان تاڵان ئه‌کرا. ئیستایش هه‌ر هه‌مان سیاست و به‌رنامه له کوردستان پیاده ئه‌که‌ن.
کارنامه‌ی رابه‌رانی ئێران سه‌باره‌ت به به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان وه‌ک ئه‌و به‌شانه‌ی که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێراق و سورییه‌دان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ده‌وڵه‌ته‌کانی ئێراق و سورییه هه‌ر به‌ناو ماون و به جه‌سته وان له تابوتدا، به‌ڵام رابه‌رانی ئێران هه‌موو کاتێک ئه‌ڵێن: (ئێمه پشیتوانی له یه‌کپارچه‌ی خاکی ئێراق و خاکی سورییه ئه‌که‌ین) و ئه‌ویش به‌س بۆ دوژمنایه‌تی گه‌لی کورده.
ئه‌و باره نا هه‌مواره‌ی که ئه‌مڕۆ له ژێر ته‌وژمی دینیدا کۆمه‌ڵێ رێکخراوه‌ی وه‌ک { (ئه‌لقاعیده) – (تاڵه‌بان) – (بووکۆحه‌رام)- ( داعش) و (یه‌کگرتووی ئیسلامی) و… هه‌موویان شێعه بن یا سونی … بنه‌ما و رێبازه‌که‌یان له شۆڕشی ئیسلامی خه‌ڵکی ئێرانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
جا نازانم کوردێ که له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا چارنووسێکی وه‌های خوێناوی و تاریکی بووبێت، چۆن له (فیستیڤاڵی فه‌جر)دا به‌شداری ئه‌کات و دڵی به‌و بانگه‌وازه‌یش ئه‌کرێته‌وه؟!
**
وێنه‌ی شماره (1) له‌و سێ سایته‌ی که ئاماژه‌ی پێکراوه، وه‌رگیراوه.
وێنه‌ی شماره (2) کارنامه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێرانه له (شاری سنه) که له ئه‌نترنێت وه‌رگیراوه، ناوی وێنه‌گره‌که‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌م نه‌کردبێ (جهانگیر رزمی)یه و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یشم کردبێت داوای لێبوردن له خودی وێنه‌گر و له ئێوه‌یش ئه‌که‌م.
**
سه‌عی سه‌قزی
24/4/2017
qayshi@yahoo.com