پێشمەرگەکان: ساڵی ٢٠١٥ لە نۆروێژ سیمینارێک بۆ خالید عەزیزی سکرتیری ئەوکاتی”حدک” ساز کراوە کە لەوێدا کێشە و گرفتەناوخۆیەکانی حیزبی دێمۆکراتی هێناوەتە بەرباس 
و لە درێژەی باسەکەی دا ئیشارەی بەوە کردووە کە گوایە خەباتی چەکدارانەی حیزب لە ساڵەکانی ٤٦-٤٧ بەرهەمی کێشە ناوخۆیەکانی حیزب بوون کە بە قسەی عەزیزی دەبێ هەڵات بن ئەو کۆمەڵە پێشمەرگانە لە بێزاریی خۆیان لە کێشەکان چووبێتنەوە نێو خۆی وڵات و خۆیان بە کوشت دابێ!(نقل بە مضمون).
هەرئەوکات کەسێک بە ناوی سمایل شەریفی(هەڵبەت دەبێ ناوی دڵخواز بێ) بابەتێکی لەسەر وتەکانی خالید عەزیزی بۆ سایتی پێشەرگەکان نارد کە بڵاومان کردەوە. لە بابەتی ”سمایل شەریفی” دا ناوی کاک سمایل بازیار کە بەشداری ئەو سیمینارە بۆوە هاتووە و بە جۆرێک ڕەخنەی لە بێ دەنگیی بازیار لەو سیمینارە دا گرتووە و پێیوایە مادام بازیار خۆی لێکۆڵینەوەی لە سەر تێکۆشەرانی خەباتی چەکدارانەی ٤٦-٤٧ کردووە نەدەبا بێ دەنگ بێ لە هەمبەر ئەو قسە بێ بنەمایەی عەزیزی دا . ئەوەش پاراگرافی بابەتی سمایل شەریفی: عه‌زیزی له حاڵێک‌دا ئه‌م قسانه‌ی ده‌کرد که که‌سانێکی وه‌کوو حه‌سه‌ن ڕه‌ستگار و سمایل بازیار وێڕای گوێگره‌کانی دیکه‌گوێیان له قسه‌کانی بوو. ئاماده بوونی ئه‌م دوو که‌سه له لێدوانه‌که‌ی عه‌زیزی‌دا بۆیه له ڕوانگه‌ی نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه‌وه گرینگه چونکه حه‌سه‌ن ڕه‌ستگار له جووڵانه‌وه‌ی 46 و 47دا له‌ناو حیزب بووه و شاهیدی زیندووی جووڵانه‌وه‌که بووه و سمایل بازیاریش له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه مێژووییه لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌بووه. ئایا ره‌ستگار ئه‌م بۆچوونه‌ی عه‌زیزی ده‌رباره‌ی جووڵانه‌وه‌ی 46 و 47 ده‌سه‌لمێنێ؟ ئایا بازیار ئه‌م بۆچوونه و هه‌روه‌ها بۆچوونی عه‌زیزی ده‌رباره‌ی خه‌تابار بوونی ڕێبه‌رانی شه‌هیدی حیزب له ئینشعابه‌کانی پێشوودا قبووڵ ده‌کا؟
ئەوە دوای دوو ساڵ کاک سمایل بازیار لە وتوێژێکی دا لەگەل ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٠٣ی زمانحاڵی ”حدک” دا وڵامێکی ئەو بەشە لە بابەتی سمایل شەریفی داوەتەوە کە ڕووی لە ئەوە و ئێمەش ڕۆژنامەکە لەو لینکەی خوارەوە دا بڵاو دەکەینەوە کە لە ڵاپەڕەی (٦) ڕا دەست پێدەکاتەوە. هەروەها لینکی بابەتی ”سمایل شەریفی”یش لە خوارەوە دێت.