Hoppa till innehåll
Hem » دیسان هاتەوە ڕەمەزان ، مەلا برایمی مەجیدپور

دیسان هاتەوە ڕەمەزان ، مەلا برایمی مەجیدپور

بەناوی خوای دڵاوای دلۆڤان

خوا لەسوڕەی بەقەڕە ئایەتی (١٨٣) دا دەفەرموێی:{ ئەی گەلی خاوەن باوەڕان ڕۆژوتان لەسەر واجب کراوەremezan-G

هەروەک لـە سەر پێشینانیشتان نـوسـراوە. ڕاسپاردەکەتان ئەنجام بدەن تاوەبەر ئازاری نافەرمانی نەکەون.} لە ئایەتی ( ١٨٥ ) هەمان سوڕەتدا فەرمویە :{ ڕەمەزان ئەو مانگەیە کە ناردنی قورئان بۆ پەێغەمبەر لەودا دەستی پێکراوە، ڕێی نیشاندەرەو زۆر نیشانەی شارەزاییو هۆی لێکتر هەڵاواردنی پاکو ناپاکی تێدا دیاریکراوە. } ئەو قورئانەی قانونو دەستوری ئیسلامە بۆ ئینسان، ڕێی نیشاندەرە بۆ ئەوەی بتان پارێزی لە هەڵەو تاوانو لادان. پڕیەتی لە دەستورو ڕێنوێنی بۆ دۆزینەوەی ڕاستە ڕێگاکان. فەلسەفەی تایبەتی کردنی ڕۆژوو عیبادەت لەو مانەگەدا ئەوەیە کە نـاردنی قورئان لەودا دەستی پێکراوە ، ئەو ڕۆژوە شوکرانەی ئەو نیعمەتە گەورەیە کە خوا بەمرۆی موسوڵمانی داوە. لـەو قورئانەشدا خێرو شەڕو هەقو بـاتـڵ لێک هەڵاویردراوە. راستە ڕێگەی گەیشتن بەئامانجی تێدا دیاریکراوە .لەو مانگەدا مرۆی موسوڵمان دەبێی ئاکارو کرداری خۆی لە ساڵی ڕابردودا بە پێوەری ئیسلامی هەلسەنگێنێو لێکی داتەوە ، بە جوانی چاکو خراپەکانی لێک هاوێر بکاو بەدەربڕینی پەشیمانی لە خراپەکانو بـەڵێندان بـەدوپات نـەکردنـەوەیـان پەیمانەکەی دەگەڵ خوای خۆی نوێی بکاتەوە . مرۆی موسوڵمان دەبێی لەو مانگەدا وا خۆی ڕابێنێ کە بەردەوام بێی لەسەر کاری چاکو خۆی توشی هەڵەکانی ڕابردونەکاتەوە. خۆشکوبرایانی موسوڵمان یەکێک لەتایبەتمەندیەکانی ئەو ئایینە ئەوەیە لەکارە عێبادیەکانو ڕاسپاردە کۆمەڵایەتیەکاندا بەرانبەری تەواو لە نێوان مرۆفەکاندا بە نێرو مێیو دەوڵەمەندو فەقیری ڕەچاوکراوە.

واتەئەوانەی ئەرکی تاکیوکۆمەڵایەتین بۆهەموان وەک یەکەو چوکترین جیاوازی دانە نراوە. مەبەستی ئەسڵی لە ڕۆژوگرتن ، هەستکردن بە برسیەتیە تا بزانی ئەوانەی هەژارن دەردەکەیان چەند گرانە. گرێدانی زمانە لە گێڕانی بۆ غەیبەتو بوختانو درۆ کردن . دەبێی مڕۆی موسوڵمان بەجۆرێک ئەو ڕاسپاردانە لە دەرونیدا جێی بکاتەوە کە لە مـاوەی دوو ڕەمەزاندا ئـەرکی خۆی لـەبیر نـەچیتەوە. بەکورتی هەمو ئەندامی لەشی مرۆی موسوڵمان دەبێی لەخراپەو زیان گەیاندن بە خەڵکو کۆمەڵ مەنع بکرێنو بۆ بەکارهێنانیان بۆ چاکە ڕابهێندرێن . دەبێی ئەوەش بڵێم :خوا پێویستی بەهیچیەک لەکردەوەو چاکەی ئێمە نیە، بەڵکوهەر ئەرکێکی پێی ئەسپاردوین هەر هەموی بـۆ خزمەتی مـرۆفەکانـو قـازانجی خۆمانە .   خوشکو برای موسوڵمان بزانن ئەگەر خواردنی ڕۆژو لێپرسینەوەو کەفارەتی هەیە ، درۆکردن دەقاو دەق خوا قـەدەغـەی کردوەو نـەفرینی لـێکراوە ، جا ئێمەی موسوڵمان بەڕۆژو بینو درۆ بکەین بێگومان لە ڕۆژوەکەمان هـیچمان پێنەبڕاوەو زیانێکی گەورەشمان لەخۆمان داوە. بۆیە ڕۆژوەوانی ڕاستەقینە نە درۆ دەکا ، نەغەیبەتی خەڵک دەکا ، نەدوڕوو دوزمانە، نەفزولەو نەشەیتانە. ئەی گەلی بڕواداران ئەوانەی بەناو بەڕۆژونو کاتی نوێژ کردن دوکانەکانیان دادەخەنو دەچن نوێژی بە کۆمەڵ دەکەن، بەڵام کە هاتنەوە شتەکانیان بە گرانتر لە نەرخی مەعمولی دەفرۆشنو لە کێشاندا سوکی دەکێشنو لە پێواندا کورتی دەکەن ، بەدڵنایەوە بەڕۆژو نەبن باشترە ، چونکە ئەودەم هەربەخوا قەرزدار دەبنو خواش غەفورو ڕەحیمە، بەڵام ئەگەر چ بەزمانو ، چ بەدەستو چ بەهەر شێوەیەک زیان بەخڵک بگەێینو دەسدرێژی بۆ ماڵو مافی خەڵک بـکەن هەم بخوا قەرزدارنو هەم بەخاوەن مافەکان . هیوادارم لەو دەرفەتە لەبارە کەڵکی واقیعی وەر گرین، واتە وەک خوا ڕایسپاردوە ئاوا بەڕۆژو بینو ئەوانەی لێمان قەدەغە کراوە خۆی لێبپارێزێنو ئەوانەش بۆمان ڕەوایـە ئەنجامیان بدەین. ڕۆژو هەر ئەوەندە نیە نەخۆینو نەخۆینەوە بەڵکو دەبێی لە ئاکارو کردارو وتەو گوتاری نەشیاوو ناڕەوا خۆ بپارێزین،لەهەرچی زیانی بۆکۆمەڵ تێدایە دوری بکەین .

لەدوایین قسەم دا ڕوم لە سەرجەم خوشکو بـرا کوردەکانەو دەڵێم : بـەهیچ بیانوو بـۆ هیچ مەبەستێک مەلکەچی زاڵـمـانـو زۆرداران نـەبن ، چونکە بـەرەنگاری زاڵمان بناغەی پتەوی ئیمانە . لە مافی خوا پیداوی خۆتان بە شێوەی گونجاو بەرگری بکەن ، مەبنە داردەستی دوژمنەکانیانوبە دژی برای نەتەوەیی خۆتان کارمەکەن. ئێمە نەتەوەیەکین زێدو زمانو کلتورو فەرهەنگی تایبەت بەخۆمان هەیە ، خوا پێی داوینـو داوا لەکەس ناکەین، ئەوەی لێیداگیر کردوین زاڵمەو خواش نـەفرینی لـە زاڵم کردوەو سەرئـەنـجام قەڵای زاڵمان دەڕوخێو مافە داگیر کراوەکانمان وەر دەگرینەوە.

براتان مەلا برایمی مەجیدپور ٢٥ /٥ / ٢٠١٧