"an independent online kurdish website

زیاتر لە ٢٠٠ چالاکی کورد و ئێرانی لە نامەیکی هاوبەشدا، داوا لە سەرجەم رێکخراو و دامەزراوەکانی لایەنگری مافی مرۆڤ و سەرجەم خەڵکی ئێران و کوردستان دەکەنramin-hosen-penahi22

کە هەموو هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ بەرگری کردن لە گیان و ماف و شکۆی زیندانی سیاسی “رامین حوسێن پەناهی” و لە هەمانکاتدا کۆماری ئیسلامی و سەرجەم دامەزراوەکانی سەر بەم دەسەڵاتە بە بەرپرسی هەرچەشنە پێشێلکارییەکی مافە ئینسانییەکان و دۆخی ناوبراو دەزانن.

دەقی نامەکە:

هەروەک ئاگادارن لە رۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕی ١٣٩٦ ی هەتاوی دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە کە بۆ کاری تەبلیغی و تەشکیلاتی لە ناو شاری سنە بوون، کەوتنە بۆسەی هێزەکانی سپای پاسدارانەوە کە بەداخەوە ٣ کەس گیانیان بەخت کرد و رامین حوسێن پەناهی کە سێ فیشەکی بەرکەوتووەو بە توندی بریندارە بە دیلی کەوتۆتە دەست هێزەکانی سپای پاسداران.

دوابەدوای ئەم روداوە ناوەندە ئەمنیەتییەکان گوشارەکانیان بۆ سەر بنەماڵەی حسێن پەناهی زیاتر کردووە و هەر رۆژیک داوتر چوار ئەندامیتری ئەم بنەماڵەیە بە ناوەکانی “ئەنوەر حسێن پەناهی، ئەفشین حسێن پەناهی، زوبەیر حسێن پەناهی و ئەحمەد حسێن پەناهی” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

هاوکات رۆژی پێنجشەممە، ١٥ پووشپەڕ، بنەماڵەی حسێن پەناهی لە راگەیەندراوێکی بەپەلەدا نیگەرانی خۆیان لە دۆخی تەندروستی رامین حسێن پەناهی دەربڕیوە و رایانگەیاندووە: رامین لە ژێر ئەشکەنجەدا گورچیلەی چەپی لە دەستداوە و ئەمەش دۆخی تەندروستی رامینی مەترسیدارتر کردووەتەوە.

بنەماڵەی حسێن پەناهی لە راگەیەندراوەکەیاندا روو لە رێکخراوە و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەڵێن: پشتیوانی لە بنەماڵەی حسێن پەناهی بکەن و لە ئەگەری پێشهاتنی رووداوێکیتر بۆ سەر بنەماڵەکەمان رێگری بکەن.

رامین حسێن پەناهی کە تەمنی ٢٢ سالە، ناوبراو رێکەوتی ٢ی پووشپەڕ، لە جەریانی تێکهەڵچوونەکەی گەڕەکی شاڵمانی شاری سنە کە لە نێوانی تیمێک پێشمەرگەی کۆمەڵە و هێزەکانی سپای پاسداران روویدا بە برینداری لە لایەن هێزەکانی رژیمەوە دەستبەسەر و بۆ نەخۆشخانەی سپای پاسداران لە تاران گواسترایەوە و پاش چەند رۆژ لە سەر داوا و گوشاری ئیتلاعاتی شاری سنە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواستراوەتەوە و ئێستا لە ژێر ئەشکەنجە و ئەزیەت و ئازار دایە و ئەگەری گیان لە دەستدانی هەیە.

بە پێی سەرجەم پەسەندکراوە جیهانیەکان و کۆنڤانسیۆنە باوەڕ پێکراوەکانی مافی مرۆڤ و مافی زیندانی سیاسی دەبی ئەم خاڵانەی خوارەوە وەک مافی رامین حوسێن پەناهی لەبەرچاو بگیردرێت:

١: پێڕاگەیشتنی تەواو لە باری پزیشکی و تەندروستیەوە تا ئەو کاتەی رامین حوسێن پەناهی بە تەواوەتی تەندروستی بە دەست دێنێتەوە.

٢: تا ئەو کاتەی تەندروستی کامڵ بە دەست دێنیت و لە نەخۆشخانە دەچێتە دەرەوە، نابێ لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت ( هەرچەشنە لێکۆڵینەوەیەک لەم دۆخەدا بەمانای ئەشکەنجەی جەستەییە).

٣: پێویستە ئامادەکاری بکرێت بنەمالەی حوسێن پەناهی سەردانی کوڕەکەیان بکەن و ئاگاداری باری تەندروستی رامین بن

. ٤: هەرچەشنە ئازار و ئەشکەنجەیەکی جەستەیی و رۆحی کە نموونەی دیاری پێشێل کردنی مافی مرۆڤە قەدەغە بکرێت.

٥: پێویستە زیندانی مافی ئەوەی هەبێت کە پارێزەرێکی بێ لایەنی هەبێت و سەرئەنجام لە دادگایەکی ئاشکرا و عادڵانەدا دادگایی بکرێت و زیندانی بتوانێت بەرگری لە مافەکانی خۆی بکات.

بویە ئێمە وەکوو چالاکانی کورد داوا لە سەرجەم رێکخراو و دامەزراوەکانی لایەنگری مافی مرۆڤ و سەرجەم خەڵکی ئێران و کوردستان دەکەین کە هەموو هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ بەرگری کردن لە گیان و ماف و شکۆی زیندانی سیاسی رامین حوسێن پەناهی و لە هەمانکاتدا کۆماری ئیسلامی و سەرجەم دامەزراوەکانی سەر بەم دەسەڵاتە بە بەرپرسی هەرچەشنە پێشێلکارییەکی مافە ئینسانییەکان و دۆخی ناوبراو دەزانێن.

ناوەکان:

ناسر باباخانی، بیهزاد خوشحالی، رەزا کەعبی، ئەنوەر محەمەدی، شاهد علوی، شاهۆ حوسێنی، كاوه كرمانشاهي، گوڵاڵە كەمانگەر، جەلیل ئازادیخواز، رۆژین شەریفی، علي محمود، ئاڵا هوشیار ، جەمشید بەهرامی، فەریبا محەمەدی، لەیلی حەسنپور، جانی دیلان، مەسعوود فەتحی، حسام دست پیش، کاوە ئاهنگەری، ڕێبین ڕه‌حمانی، جەماڵ نەجاڕی، هادی موحەمەدی، کاوە قورەیشی، حاتم مەنبەری، ناسر فەتحی، جلال سالح زاده، ئەمجەد حوسین پەناهی، تاهیر قاسمی، ئەرسەلان چەڵەبی، خەبات ڕەسووڵی، وریا ماملێ، رامبود لوتفپووری، عیرفان رەهنموون، ئازاد شەریفی، سروە شەریفی، سیاوەش پیرۆتی، جەواد حەیدەری، ئامانج ئەزیزکەندی، کەریم بەختیاری، بەیان گەشکی، چنوور فتووحی، ئالان فتووحی، حەمید ئەمینی، جەمیل ئەحمەدی، ناسر چەورۆکە، لایق مورادی، بیژەن قوبادی، عەلی بەهرامی، ناسر ڕەسووڵ نەژاد، رەزا شەریف بوکانی، شاهو ئەسەدی، چەکۆ ئەحمەدی، ئاوارە ھەورامی، رەشید رەحمانی، جهان بخش گوشخانی، موسعەب محەممەد، تاهیر حەسەنی، لەیلا مەریوانی ڕەوەند، شەهرام ئەلیاسی، پەروانە شەریفی، رەحیم دەستیار، ئالان دەستیار،موحسێن رەحیمی، رودی چالاک،سۆهراب رەحمەتی، ناسر تاهیری، سەعید ، خدر میر سەیدی ، کارزان ئیلامی ، کورش دادمێهری ،شەماڵ روژهه لات ، عادل موحەمەدی،رزگار جەوادفەر، حۆسێن باکچی، حەسەن ئەهوەن، سالح بەختیار، سیروان رەستگار، دیمەن سۆهرابی، جواد زارعی، مەنسور ئێبن عەباسی، ئەحمەد سەفا، کەژال ئیلخانی زادە، ادی موحەمەدی، باوای پیرنەژاد، پەیام حۆسەینی، سمکۆ عوسمانی، ئەحمەد باب، کارزان شەباهەنگ، نەوید حۆسەینی، ئالا حۆسەینی ، ئازاد سەڵەواتی، سۆلەیمان دڵسۆز، قادر شیری، ئاوان راستاد، ئیبراهیم سۆلەیمانی، رۆژان رێزایی، سیروان کەریمی، سامان هەورامی، کارۆخ رۆژهەڵات، ئەیوب روزچەنگ، سۆهراب دێهبانی، فەرشید موحەمەدی، سامەن حەمە غەفور، حەریر رەسۆڵی، ئیدریس عەبدی، سارا موحەمەدی، سەیران بایەزید حۆسێنی، شێرکۆ جیهانی، کەماڵ پۆشتیبان، سیروان ئەحمەدی، موحەمەد (کوژان)ئەمدپور، ئەمەگ رامان، مێهران مەهابادی، جەمال زەدی،چیا موحەمەدی، کامران ئەفرازە ، فەرەیدون ئەرشەدی، گەلاوێژ رامان، کەژال درەخشان، سەبری بەهمەنی، حۆسەین کەریمی، جەعفەر هیندەواش، وریا ماملێ، ئەسرین دەرسید، نەوید مێهرئاوەر، کەژال نەقشبەندی، پەروین خالەندی، ئاسۆ خەبات، نادر دژاماتی، حامید ئیبراهیم زادە،خەبات خاکپەرەست، حەسەن موحەمەدی، سەیران ه پەناهی، رزگار مورادویسی، جەلال عەلی پور، هیدایەت قادری، شاسوار هەرشامی، موحسێن خالیدی، کۆمار رەش، موزەفەر ئەحمەدی، حەمید قورامی نژاد ، حەنیفە پارسا، رامیار رۆدان رزایی، دڵنیا رەحمیزادە ، سامان حۆسەینی، ئەردەلان فەرەجی، جەلال رێزایی، مەتین رۆژهەڵاتی، سیروان حۆسەین پەناهی، بەهار ئیسماهیل پور ، کاوە مێسری، نیزام زەکەریایی، ئەوین موستەفازادە، خەلیل عەبدولاپوور، لیمۆ بایەزیدزادە، خەلیل عەبدولا پور، سۆران پەناهی، شەماڵ رۆژهەڵات، کارزان ئیلامی، عادڵ محەمەدی، سەعید خدر میرسەیدی،ئالان دەستیار، موحسن رەحیمی،سۆهراب رەحمەتی، ناسر تاهێری، رزگارجاویدفەڕ، حسەین بەخشی،حەسەن ئەهوەن، ساڵح بەختیار، سیروان رستگار،دیمەن سۆهرابی، جەواد زارعی،مەنسوور ئیبنعەباسی،ئەحمەد سەفا، کەژاڵ ئیلخانیزادە، ناسر رەسوول نژاد،هادی محەمەدی، باوای پیرنژاد، پەیام حسەینی، سمکۆ عوسمانی، ئەحمەد بابک، کارزان شەب ئاهەنگ،نەوید عەلی حەسەنی،ئازاد سەڵواتی،سولێمان دڵسۆز،قادر شیری ئاڤان رەستەد، سیروان کەریمی، سامان هەورامی،ئیبراهیم سولیمانی،رۆژین رەزایی،کارۆخ رۆژهەڵات،ئەیوب روزچەنگ،سامان دهبانی، فەرشیدمحەمەدی،سامان حەمە غەفوور، حەریر رەسوولی، ئیدریس عەبدی، سارا، محەمەدی، سەیران بایزید حسەینی، شێرکۆ جیهانی، کەماڵ پوشتیبان،سیروان ئەحمەدی،محەمەد (قوچان)ئەحمەد پوور،ئەمیق رامان،مێهران مەهابادی، جەماڵ زەندی،چیامحەمەدی،کامران ئەفرازە، فەریدوون ئەرشەدی، گەلاوێژ رەحمانی، کەژاڵ درەخشانی، حسەین کەریمی، ئەسرین دەرسید، نەوید مێهرئاوەر،کەژاڵ نەقشبەندی، پەروین خالەندی، ئاسۆ خەبات، نادر دژاماتی، حامد ئیبراهیم زادە، خەبات خاکپەرەست، حەسەن محەمەدی، سەیران حسەین پەناهی، رزگار محەمەد وەیسی، جەلیل عەلیپوور، هەدایەت قادری، شاسوار هاشمی، موحسن خالدی، کۆمار رەش، موزەفەر ئەحمەدی، ئومید ئورامی نژاد، حەنیفە پارسا رامیار، رۆدان رەزایی، دڵنیا پەیمانزادە، سامان حسەینی، ئەردەڵان فەرەجی، جەلیل رەزایی، مەتین رۆژهەڵاتی، سیروان حسەین پەناهی، بەهار ئیسمایل پوور، کاوە مسری، نیزام زەکەریایی، ئەڤین موستەفازادە، خەلیل عەبدوڵلاپوور، لیمۆ بایزیدی، سۆران پاڵانی، دیاکۆ مروەتی، کانی شەیاقی، ئەسعەد ئازەری، کەماڵ خزری، دیاکۆ مورادی، ناسر پوورنژاد، ئیدریس مورادی، ئەمجەدئەسەدزادە، شەونم هەمزەیی، تالب ئەسەدی، مونیرە نگەهدار، سەلاح پوورسادقی، فەریدە کەریمی، رێباز کەریمی، حامد کەلامی، حامد جەهانی، ئاڵا کۆنەپۆشی، ئەمیر قەنبەری، حەمید شەریفی، شارام رەسوول پوور، جەلیل خودبسووز، ئاوات قورەیشی، ئازاد بانەیی، موحسن ئەخگەر، موستەفا فەتاحیان، یونس گوڵشەنزادە، بەیان گەشکی، بەیان بەهمەنی، مریەم مەهدەوی، ئێحسان حەقیقی نژاد، فەرانەک رەحیمی، هەدیە ئەحمەدی،مەهدی قدووسی، ئازاد کەریمی، حافز رەحیمی، جوامیر مارابی ، حامد موزەفەری،چالاک سوڵتانیان،فواد بەکری، یەزدان مارابی، ئەحمەد شێربەگی،سەدیق کەریمی، کیارەش شاهسوار، سامەرەند سەنیار، ئازاد شەریفی، سامەرەند ئاتەش، حەنیفە محەمەدیان، مەریەم فەتحی، جەماڵ مورادی، هێژا مەنگوڕ، ناسر راستی، هیوا زەکەریایی، غەفارسەڵواتی، محەمەد قوربانی، کۆماس شابازی، محەمەد فەرهادزادە،بێهرووز مەلەکشا، نیلا سولەیمانی، ئاکۆ محەمەدیان، پەرویز رەحیمزادە، ستار سادقی، بەهمەن تووتنچی

، دڵنیا رەحیمزادە، زاگرۆس خوسرەوی،، موحەممەد تاجیکەند، موحەممد فەرەحزاد.فەرەحرووز رەنجبەر، عەلی خورسەندی، عەلی دەماوەندی،، وێنداد ئەولاد، عەزیمی،سەبری نەجەفی،سەعید ئەقدەس، یووسف عەزیزی بەنی تەرەف، مەجید بیدار، شاهین ئەنزەلی، ئەمیر مێعماریان، ئەعزەم بەهرامی، بەهرام گۆران،رەزا کەریمی، تەهمینە گەشتاسبی، عەلی سۆهرابی، دوکتوور خەلیل پیشنەماز، عەتا کەرەم زادە، سیما نەهانی، حەمید نەوزەڕی، موختار شەلالوەند، سێرووس جەعفەری،، مەحموود مێعمارنژاد، ئێحسان حەقیقی نژاد، جەواد ڕیاحی، سیامەک حەیدەری،، شەهین ئەمیری، عەباس خورسەندی، مریەم نووریزاد، مێهدی ئەخەوان،، مەنووچەر مونتەزێری، حێماد شەیبانی،، عەلی پوورنەقەوی.ناهید موکری، سەعید قادری، تاهێر قەزایی، ئاراس مینووییی،یۆنس گوڵشەن زادە، رێباز کەریمی ، کاوە رۆژهەڵات. هاشم عەلی وەیسی، کەیوان فەرەجی، موحەممەد ئەحمەدبوور، کەژاڵ بلووری، موحەممەد هووژەبری، ئەحمەد رەنجبەر، علی ئەمین زادە، کورش وەرزندگان، ناهید حوسێنی، خالێد عەلیزادە، خەندان جەزا، مەحبووبە حوسێنی، مەریوان حەلەبجەیی، سەرگوڵ میرزایی، وەحید کەمالی، ئارەزوو قادری

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی