"an independent online kurdish website

حەمە ساڵح قادری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، ماوەی دوو ساڵە کۆماری ئیسلامی ئێران لەزۆربەی شارەکانی رۆژهەلاتی کوردستانhama-saleh-qaderi-00

دەستی کردووە بە چەکدارکردنی بەشێک لە خەڵکی رۆژهەڵات و سەدان هێزی جۆراوجۆری لەژێر ناوی جیاواز دروستکردووە.

هەروەها دەڵێت، ئێران دەیەوێت لەم رێگەیەوە گوشارێک لەسەر باشووری کوردستان دروستبکات تاوەکو رێگری لە گشتپرسی هەرێمی کوردستان بکات و مەترسی ئەوەش هەیە ئێران حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەکاریان بهێنێت بۆ پەکخستنی گشتپرسی.

دوای ئەوەی سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان بڕیاریاندا لە 25-9-2017 گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە باشووری کوردستان ئەنجام بدرێت ، ئێران بەتووندی دژی وەساوەتەوە و لەو ماوەیەدا دەسەڵاتدارانی سیاسی و سەربازی ئەو وڵاتە زۆرترین لێدوانیان لەسەر ئەو پرسە داوە و دەڵێن: “ئەنجامدانی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان قبوڵ ناکەن”.

رووداو- هەولێر

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی