هاوسەنگەرانی خەباتگێڕ لە ڕێبەری حێزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
پێشمەرگە هەرگیز نەبەزەکانی نیشتمانی ئازیز
بنەماڵەی داخدار و دڵسووتاو بەڵام سەربەرزی شەهیدان.
خۆم بە ئەرکدار زانی لەم ساتە وەختە پڕ لە داخ و کەسەرەدا هاو خەمی خۆم لە گەڵ ئێوەی بەڕێز و تێکۆشەر سەبارەت بە پەیوەست بوونی پۆلێکی تر لە بەری داربەڕوەکانی وڵات، پێشمەرگە دوژمن تۆقێنەکانی حێزب بە ڕیزی کاروانی بێ پسانەوەی شەهیدان دەرببڕم.
بۆ هەموومان ئاشکرایە بە گژدا چوونی دەعبای خوێن خۆری جێگرتوو لە جەماران و هاوبیرەکانی وەک ئەرکی پیرۆز و شۆڕشگێڕانەتان لە پێناوی داکۆکی مافی ژیانی ئازاد و بەختەوەری سەربەستانەی مرۆڤی کورد لە دەست دان و قوربانی ڕۆڵەی ئەمەگناس، لە خۆبردوو ، هەڵبژاردە و پاک و ڕاست وێژی کۆمەڵگا تەڵەب دەکات. هەزار جار داخ و پەژارە کە کورد ناچاری قوربانیدانی زۆرتر دەکرێ. سوور بوونی ئێوە بۆ درێژە دان بە ڕێباز و گەیشتن بە ئاوات، ویست و ئارەزووی شەهیدە مەزنەکان بێ شک ئازاری قووڵی لە دەس دانی ئەم ئازیزانە کەم دەکاتەوە.
ناوی هەمیشە لە یادی شەهیدان پڕ ڕێزتر.
سەرکەوتن بۆ ئێوە و هەموو خەڵکی مافخوازی کورد
سەبووری بۆ بنەماڵەی شەهیدان
سدێق بابایی 18/ 7/ 2017 ئاڵمان
ژیاننامەی ۸شەهیدی حیزبەکەمان کە لە کۆسالان و قەرەسەقەل شەهید بوون.