پاش تێپه‌ڕینى دو مانگ به‌سه‌ر كۆچى دوایى نه‌وشیروان مسته‌فادا، وه‌ره‌سه‌كانى موڵك‌و داراییه‌كانى باوكیان به‌پێى قه‌سام شه‌رعى به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن
و له2017/7/25دا به به‌نوسراوى ژماره 48/63 پشكه‌كانى كۆمپانیاى وشه كه 300 ملیۆن پشكن ده‌گوازرێته‌وه بۆ سه‌ر نما‌و چیاى كوڕى، 122 دۆنم گردى زه‌رگه‌ته‌ش كه مه‌كۆى سه‌ره‌كى گۆڕانه له‌سه‌ر نما‌و چیا تاپۆ ده‌كرێت.
ئاوێنه، سلێمانى: به‌پێى زانیارییه‌كانى ئاوێنه، پاش ئه‌وه‌ى چراى كچه تاقانه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا له‌به‌شه‌كه‌ى خۆى خۆشبوه بۆ دو براكه‌ى، رۆژى 2017/7/25 به‌نوسراوى ژماره 48/63 پشكه‌كانى كۆمپانیاى وشه كه 300 ملیۆن پشكن گوازراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر نما‌و چیا. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه نه‌وشیروان مسته‌فا پێش ئه‌وه‌ى كۆچى دوایى بكات له‌ساڵى 2016دا پشكی كۆمپانیای وشەى لەكارگەی چیمەنتۆی گاسن لەناوی خۆیه‌وه خستبوه سەر ناوی (چیا)ی كوڕی.
ئێستا له‌روى یاساییه‌وه نما‌و چیا خاوه‌نى 122 دۆنم زه‌وى گردى زه‌رگه‌ته‌و باڵه‌خانه‌كه‌ى چاودێریى دارایى‌و 25%ى قازانجى سۆپه‌رماركێتى میترۆ‌و 15%ى پشكى كارگه‌ى چیمه‌نتۆى گاسن‌و كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن‌و چه‌ندین باڵه‌خانى ناو گرده‌كه‌ن، كه به‌ده‌یان ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان خاوه‌نى هیچ موڵك‌و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى داهاتى تایبه‌ت به‌خۆى نییه، به‌مه‌كۆ سه‌ره‌كى‌و كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌شیه‌وه.
زانیاری زیاتر له‌ژماره (591)ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه بخوێنه‌ره‌وه كه ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) بڵاوكرایه‌وه و ئێستا له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمه.