وتاری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران _ ژنێڤ له ٣٦ هه‌مین خولی كۆبوونه‌وه‌كانی شوورای مافه‌كانی مرۆڤ، ژنێڤ، له سه‌ر پرسی كۆڵبه‌ران و سه‌ركوتی خۆپیشانده‌رانی بانه.
به‌رێز سه‌رۆك،
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ژنێڤ سرنجی شوورای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕاپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عه‌داڵه‌ت و ڕاستی، ڕاده‌كێشێ بۆ سه‌ر پرسی كوشتنی ناڕه‌وای كۆڵبه‌رانی كورد و سه‌ركوتی خۆپیشانده‌رانی شاری بانه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێران.
له ڕۆژی دووشه‌ممه، ٤ی سپتامبری ٢٠١٧، دوو كۆڵبه‌ری كورد به ناوه‌كانی حه‌یده‌ر فه‌ره‌جی (٢١ ساڵ) و قادر به‌هرامی (٤٥ ساڵ و باوكی ٤ مناڵ) كوژران به گوله‌ی ڕاسته‌و خۆی هێزه نیزامیه‌كانی سنووری ئێران له بانه. كوشتنی ئه‌م ٢ هاوڵاتییه كورده، كرده‌وه‌یه‌كی لاوه‌كی نیه، له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٧ تاكوو ئه‌وڕۆ، ١٤٩ هاوڵاتی دیكه‌ی كورد بوونه‌ته قوربانی گوله‌ی هێزه نیزامیه‌كانی كۆماری ئیسلامی. كوشتنی هاوڵاتیانی كورد به هۆی كورد بوونیانه‌وه‌یه.
له ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ سپتامبر، دانیشتووانی خه‌ڵكی بانه، بۆ پرۆتستۆ كردنی كوشتنی ناڕه‌وای دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی بانه، خۆپێشاندانێكی هێمنانه‌یان به‌ڕێخست. به‌ڵام به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران، وڵامی داخوازیه به‌هه‌قه‌كانی خه‌ڵكیان كه بریتی بوو له داداگایی كردنی تاوانباران و ڕاگرتنی كوشتنی كۆڵبه‌ران، به تووند و تیژی دایه‌وه. خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان كه میلیتاریزه كراون په‌ره‌یان گرت. به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه به ده‌ست كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان گه‌یشتوون، هێزه‌كانی ڕژیم، بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران، كه‌ڵكیان له گوله‌ی پلاستیكی و گازی ئه‌شكهێنه‌ر هێناو و له ئاكامدا، زیاتر له ١٠ هاوڵاتی بریندار بوون هو به ده‌یان كه‌سیش گیراون.
له كۆتاییدا، ئێمه خوازیارین له شوورای مافه‌كانی مرۆڤ و ڕاپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عه‌داڵه‌ت وڕاستی، كوشتنی ناڕه‌واو و كوێرانه‌ی هاوڵاتیانی كورد مه‌حكووم بكه‌ن و فشاره بخه‌نه سه‌ر ئێران بۆ ڕاگرتنی توند‌و و تیژی و سیاسه‌تی جیاوازی و هه‌ڵاواردن دژی به‌لووچه‌كان، كوردانی یاره‌سان، عه‌ره‌بی ئه‌هوازی، مه‌سیحیه‌كان، جووه‌كان، توركمه‌ن و ئازه‌ربایجانی و گرووپه هاوڕه‌گه‌زه‌كان.
ته‌یموور ئه‌لیاسی
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ژنێڤ
ژنێڤ، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ١١ سپتامبری ٢٠١٧