"an independent online kurdish website

 ئێمەی رەوندی کورد لە پارێزگای هۆردەلاند کە (دووەمین گەورە پارێزگای) وڵاتی نەرویجە، بە ئەوپەڕی گەرمی و خۆشییەوە، پشتگیری لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەین،

ئەمەش بە ئەرکێکی پێویست و پیـرۆزی ئەستۆمانی دەزانین. دەنگدانمان بە “بەڵی” ئەرکێکی نیشتمانییە و گوزارشتە لە دڵسۆزی و لە کوردستان پەروەریمان. مافی چارەی خۆنووسینیش یەکێکە لە گرنگترین پرەنسیپەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان. لە (١٦ی/ دێسەمبەر/ ١٩٥٢) دا، کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەسەر ئەم مافە کردەوە و رایسپارد :” لەسەر هەموو دەوڵەتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستە پابەندبن بە مافی چارەی خۆنووسینی هەموو گەلان و نەتەوەکان” ریفراندۆمی کوردستانیش بەپێ یاسا نێودەوڵەتییەکان یاساییە، مافی هیچ دەوڵەتێکیش نییە کە دەستێوەردان بکات و هەڕەشەی رێگریمان لێبکات بۆ بەدەستهێنانی ئەم مافەمان دا.


ریفراندۆم هیوا و خواستێکی رەوای گەلەمانە و شێوازێکی دیموکراسی و ئاشتییانەیە بۆ راگەیەندانی سەبەخۆیی کوردستان. ئێمەی گەلی کوردیش، وەکو ئەو گەلانەی کە دەوڵەتیان راگەیاند و خۆیان فەرمانڕەوایی خۆیان دەکەن، ئێمەش وەکو ئەوان مافی خۆمانە لەسەر خاکی خۆماندا سەربەخۆیی کوردستان رابگەیەنین.

خۆشک و برایانی کوردستان پەروەر: بۆ ئەوەی ئەنفال و کیمیاباران و رەشەکوژی و راگواستنەوە و بەعەرەبکردن و کاولکردنی کوردستان دووبارە نەبێتەوە، ویژدانتان ئاسوودە بکەن و رۆژی (٢٥/ ٩/٢٠١٧) بکەن بە کەرنەڤاڵی (بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان)، بە جلی کوردی و بە ئاڵای کوردستانەوە، بە خۆشی و گەشییەوە بچنە بەردەم سەنووقەکانی دەنگدان و بە “بـەڵێ” دەنگبدەن. دەنگەکانتان بە “بـەڵێ” چارەنووسی گەلەکەمان یەکلایی دەکاتەوە.

کوردستان پەروەرانی پارێزگای کەرکوک و خانەقین و دووزخۆرماتوو و مەخموور و شەنگار و زەماری خـۆڕاگر و قـارەمان، ئێوە هەردەم لە سەنگەرەکانی پێشەوەی کوردستان پەروەری دا بوون، پێشمەرگەی هەمیشە گیان لەسەردەست بوون، زۆرترین شەهید و قۆربانیتان داوە، پێویستە لەم ریفراندۆمەشدا، بە هەمان هەست و پەرۆش و گەرم و گوڕییەوە، بچنە سەر سەنووقەکانی دەنگدان و بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەنگ بدەن، تا پشکی شێری شانازیی سەرکەوتنی ریفراندۆم تان بەربکەوێت. بێگومان دەنگی ئێوەی دڵسۆز زۆر گرنگە بۆ سەلماندنی کوردستانییەتی ئەم ناوچانە.

سەرکەوتن بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان گەشبینین و چاوەڕوانی مژدەی راگەیاندنی کۆماری کوردستان دەکەین بژی کوردستان.

کۆمیتەی پشتگیری لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان/ لە بێرگن ـ هۆردەلاند/ لە نەرویج
نەرویـج: (٢٠/٩/٢٠١٧)


(*) کۆمیتەی پشتگیری لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە شاری بیرگن لە پارێزگای هۆردەلاند لە نەرویج لەم بەڕێزانە پێکهاتووە:


(کەمـال جاف ، بـارزان وەرمیلی ، نەوزاد خانـەقینی ، رەزا شوان ، شێرکۆ جـولی)
تەلەفۆن: ٩٥٩٤٧٧٤٤ ٤٧..

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی