پاش جەنگی جیهانی یەکەم، هێزە سەرکەوتووەکانی جەنگ، ڕۆژهەڵاتی ناوینیان لە نێوان خۆیان دابەش کرد. وڵاتە عەرەبییەکان وردە وردە سەربەخۆیی خۆیان بەدەست هێنا.

هەستێکی هاوبەشی عەرەبی دروست بوو، لێ نەیتوانی زاڵ بێت بەسەر تاکە بە تاکەی دەوڵەتەکان دا. تا ئەوکاتەی دوژمنە هاوبەشەکەیان،دەوڵەتی ئیسرائیلی نوێ ،وڵاتانی عەرەبی پێکەوە بەستەوە. لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا،دانیشتوانی رۆژهەڵاتی ناوین و باکووری ئەفریقا، ژێردەستەی سوڵتانی عوسمانی بوون،کە وەک خەلیفە وابوو، بۆ زۆر لەوانە وەک سەرۆکی ئاینیش بوو. لە ڕاستیدا لەو سەردەمەدا،بزاڤێکی ناسیۆنالی عەرەبی نەبوو، کە لە دواجاردا وەک وەڵامدانەوەیەک بوو، بەرامبەر بە ناسیۆنالیزمی تورکی و ناوەندێکی سەرکردایەتی کردنی نەبوو.ناسیۆنالیزمی عەرەبی لە دەستثیکیدا دەربڕی کەمی داخوازی سیاسی بوو، بەڵکو زێتر هەوڵی بۆ کولتووری عەرەبی و بەتایبەت ژیانەوەی میراتی کەلەپووری ”ڕابوون ـنهضة” بوو،وشەی سەرەکی بوو.
بۆ داگرتنی سەرجەم بابەتەکە بە PDF تکایە ئێرە کلیک بکەن
نووسینی: پرۆفیسۆر. د. هێنەر فیورتیگ