ئەم کاتەتان باش پەپولەکان ، ھاوڕێ و خۆشە ویستی ئەم
ئاخا وئەم سرووشتە جوانە ئەم کاتەتان باش!
بەیانیە و گزنگ ھاتۆتە بەر دەرگای واڵای ئەم باخە
پڕ گوڵە ڕەنگاو ڕەنگەتان تا باوەشتان پێ دا بکا
بیری کردون بیری ئێوە و فڕینتان . بیری ماچی ئێوە
لە ئاونگی گوڵ و چرکەیەک ئارامیتان لەباوەشی فێنکی
ھەر گوڵێکا …..
ئەڵێن چی؟
بچین بۆ لای ؟
یەکیان بە سرتە پێی وتم
نا نا ناچین
وتم لە بۆ دڵەکەم
وتی لەو ڕۆژەوەی وتمان بەو دەشتە گەرمە
بە دار خورما
بەسە ئیتر بۆن وبەرامەی سروشتمان
ئاخ وئاو و باخمان
ھەر بۆوە بێ
خۆشمان دوور دوور بچین
بۆ ناو ھەرد و باخ و گوڵی
نایلۆنی
کە وامان وت
گزنگ و نمە بارانی ھاواڵی و
قشقەڵەکان و قاژو
وتیان نابی جارێ داڵاش و قەلەکان ھەر ماون.
تەنیا بەفر و دەستە خوشکەکە ی ھەڵەبجە نەبی
شەماڵ بوون … بوون ڕەشەبا بۆسەرمان
ئاو بوون … بوون بە ئاگر
نمە باران بوون بە تەرەزە و زەڕ
…….
قشقەڵە و قاژوش لێمان بوون بە کوند ….
ئیتر ئەوان دار خورما و ئەو دیوی دەشتە گەرمەن
ئێمەش لە سەر زێدی خۆمان
لە باوەشی فیێنکی گوڵ لە ناو ڕەز و باخی خۆمان
خولیامانە…
حەمە حەریری
29.09.2717 کوردی