وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، توركیا‌و ئێران هاوكارییه‌كی گه‌وره‌ی حكومه‌تی عیراقیان كرد بۆ په‌لاماردانی كه‌ركوك و خودی هاكان فیدان سه‌رۆكی ده‌زگای میتی توركیا نوێنه‌ری توركیا بوو بۆ په‌لاماردانی شاری كه‌ركوك، قاسم سلێمانی نوێنه‌ری ئێران بوو له هێرشه‌كه‌دا، دەشڵێت: ”دوو ئیدارەیی لە هەرێم دروست نابێتەوە”.

له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له هه‌ولێر، سه‌عدی پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی ڕایگه‌یاند، ”هۆكاری گرژییه‌كانی ئێستا ئه‌وه‌بوو به‌غدا داوایكرد ئه‌نجامی ریفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه، به‌ڵام هه‌ڵناوه‌شێندرێته‌وه، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له نێوان وڵاتانی هه‌رێمی هه‌بوو كه پێشمه‌رگه له‌بیره نه‌وته‌كانیان بكشێنه‌وه”.
https://www.youtube.com/watch?v=ufWcSkvNuFQ
سه‌عدی پیره روونیكرده‌وه: ”حكومه‌تی عیراق مۆڵه‌تی 48 كاتژمێری بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان دانابوو، به‌ڵام له‌كاتی كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوكان هێزه‌كانی عیراق نزیكبونه‌وه له ریزی پێشه‌وه، به‌رپرسانی مه‌یدانی كه‌ركوكیش پێیانوابوو، نابێت كه‌ركوك به‌ده‌ردی موسڵ و حه‌له‌ب و ره‌ققه بڕوات و وێران بكرێت، بۆیه رێكه‌وتنێكیان كرد تا منداڵی خه‌ڵك به‌كوشت نه‌درێت و رێگه‌بدرێت به‌و هێزه بێنه ناوه‌وه”.
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی روونیشكرده‌وه: ”له‌م دۆخه‌دا هه‌ندێك له‌كه‌ناڵه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌داڕێژراو كه‌وتنه ناوزڕاندنی یه‌كێتیی له‌كه‌ركوك، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ی له‌كه‌ركوك كرا له‌شنگال و مه‌خموریش كراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ركوك خیانه‌ت بێت ئه‌وه‌ی شنگال و مه‌خموریش خیانه‌ته”.
روونیشیكرده‌وه: ”جاروبار ناوی ئه‌وه‌دێت سه‌ردار قاسم سوله‌یمانی دێت كه نوێنه‌ری ئێرانه، له‌كاتێكدا نوێنه‌ری توركیاش هاكان فیدان بوو له‌په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر كه‌ركوك، جگه له‌وه‌ش یه‌كتر تۆمه‌تباركردن به‌خیانه‌ت كارێكی نه‌گونجاوه”.
سه‌عدی پیره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتی ڤیدیۆیان له‌لایه كه كێ ته‌قه له‌هاوڵاتیان ده‌كات.
وتیشی: ”ئه‌و كه‌سانه نه داعشن و نه حه‌شدی شه‌عبی و نه‌هیچ هێزێكی ئه‌منی، بۆیه ئێستا به‌رپرسیارێتی ئه‌منیه‌تی كه‌ركوك دراوه‌ته خه‌تابه ره‌ش كه پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینه، ئیداره‌ی شاره‌كه‌ش دراوه‌ته به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان”.
جه‌ختیشیكرده‌وه، حه‌شدی شه‌عبی له‌كه‌ركوك نییه‌و هه‌موو هێزه‌كانیش كه‌ركوكیان وه‌ك یه‌ك جیهێشت، بۆیه پێویست ناكات ناووناتۆره له‌كه‌س بدۆزرێته‌وه، ئه‌و ناوچانه‌ی ئیداره‌ی كوردی بون به‌دڵنیاییه‌وه وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، ”ئه‌گه‌ر سوپای بێگانه له‌خانه‌قین هه‌یه، له‌بامه‌ڕنێ و به‌عشیقه‌ش هه‌یه‌و له‌مه‌خموریش هه‌یه، ئێمه به‌شێكی فیدراڵین له‌وڵاتێكی فیدراڵ تا ئه‌وكاته‌ی سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یه‌نین، بۆیه ده‌مه‌وێت ئه‌وه راست بكه‌مه‌وه سوپای عیراق بێگانه نییه، ئێران و توركیا بێگانه‌ن”.
له باره‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی كۆسره‌ت ره‌سوڵه‌وه له لایه‌ن دادگای ره‌سافه‌ی عیراقه‌وه، سه‌عدی پیره وتی: ”تا ئێستا سێ جار فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ كاك كۆسره‌ت ده‌رچووه، جارێك له كاتی حكومه‌تی به‌عس، جارێكیش له ساڵی 1996 له سه‌ر پرسی شه‌ڕی ناوخۆ، ئێستاش فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ده‌رچووه كه هه‌رسێكیان پولێكی قه‌ڵب ناهێنن”.
له باره‌ی بژارده‌ی دوو ئیدارییه‌وه، سه‌عدی پیره وتی: ”پێشتر ئه‌وه‌مان تاقیكرده‌وه و زیانی زۆرتر بوو له قازانجی، بۆیه هیچ شتێك نییه بۆ دووباره دروستكردنه‌وه‌ی دوو ئیداره‌یی و نێوانی پارتی و یه‌كێتیش ئه‌وه‌نده ناخۆش نییه”.
ئەوەش لەکاتێکدایە هێزە عیراقییەکان لە ئۆپراسیۆنێکدا تا ئێوارەی رۆژی 16ی تشرینی یەکەم، ناحیەی تازە، دووزخومارتوو، داقوق، قەرەتەپە، بنکەی سەربازیی کەیوان، فڕۆکەخانەی کەرکوک، کۆمپانیای غازی باکوور و چەند شوێنێکی تری شاری کەرکوکیان کۆنتڕۆڵکرد.
لە شەڕەکانی ئەو رۆژەدا به‌پێی دوایین ئامار هێزه‌كانی پێشمه‌رگه 86 شه‌هید و 162 بریندار و 37 ونبوو و دیلی هه‌یه.
هەروەها هێزە عیراقییەکان لە بەردەوامیی پێشڕەوییەکانیاندا و لە دوای کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە رۆژی 17ی تشرینی یەکەمی 2017 بەبێ شەڕ چوونە خانەقین، جەلەولا، مەخمور، دوبز، کێڵگە نەوتییەکانی هاڤانا و بای حەسەن، گوێر، باشیک، شەنگال، بەنداوی موسڵ و مه‌خمور.
هــ. ر
سەرچاوەی تێکست: وێستگه نیوز