بافڵ تاڵەبانی ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه ئاراسته‌ی ده‌كرێن بۆ رێككه‌وتنی ژێر به‌ژێر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق‌و قاسم سلێمانی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌كه‌ركوك‌و ئاشكرای ده‌كات كه له‌كۆی 50 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی 38یان له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای عێراق بوون بۆ بنکەی سەربازی کەی وەن له كه‌ركوك.
ئاوێنه: بافڵ تاڵەبانی، کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی، له‌چاوپَێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فرانس24، باسی له‌گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی كه‌ركوك و ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان‌و هۆكاری كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه كرد.
بافڵ تاڵەبانی وتی، بەڵگەنامەیەکی لایە کە لەکۆی 50 ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی 38 ئەندامیان ئیمزایان لەسەر ئەوە کردووە کە سوپای عێراق بگەڕێتەوە بۆ بنکەی سەربازی کەی وەن‌و ببێت بەناوچەیەکی هاوبەش لەنێوان سەربازانی ئەمریکاو بەریتانیاو هێزەکانی دیکەی هاوپەیمانان‌و بەشێک سوپای عێراق بۆ شەڕی دژی داعش.
وتیشی، “ئەوە تاکە ڕێککەوتنە کە من ئیمزای لەسەر کردووەو ڕێککەوتنەکەش ڕێگەی دەگرت لە ئەو کارەساتەی لەکەرکوک ڕویدا‌و کەرکوکمان نەدەدۆڕاندو توشی ئەو شکستە نەدەبوین، بەڵام بەداخەوە دوبارە سەرکردایەتی کوردستان توانایان نەبوو کە بڕیاری ڕاست بدەن”.
سه‌باره‌ت به‌دروستی‌و نادروستی بڕیاری ریفراندۆم له‌م كاته‌دا، تاڵەبانی ده‌ڵێت، “ڕیفراندۆم هەڵەیەکی گەورە بوو، دەبوو پێشنیازی ئەمریکا بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم بۆ ماوەی دو ساڵ قبوڵ بکرایەو ڕێگریی لەم دۆخەی ئێستا بکرایە”.
بافڵ تاڵەبانی ره‌تیده‌كاته‌وه کە ئەو خیانەتی لە سەرکردە کوردەکان کردبێت‌و هۆكاری كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بوبێت‌و ئه‌و ڕێگەی بەحه‌شدی شه‌عبی‌و سوپای عێراق دابێت کە دەست بەسەر کەرکوکدا بگرن.
ناوبراو له‌و ڕوه‌وه رایگه‌یاند، “ئه‌و تۆمه‌تانه بێ بنه‌مان، گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق بەشێک بووە لەڕێککەوتنێک لەگەڵ بەغداو تاران.
ئه‌و ده‌ڵێت، “هێزە ئازاكانی پێشمه‌رگه شەڕیانکردو نزیكه‌ی 100یان لێ شەهید بو، بەڵام بڕیاری کشانەوەیان داوە لەبەر ئەوەی فەرماندەی زۆری پێشمەرگەیان شەهید بووە”.