کوردستان ئێستا لە ژێر زنجیری تانک و پۆستاڵی ڕەشی داگیرکەرانی کوردستان برینی قووڵی ھەڵگرتوون ولە لایەک رۆڵەکانی خۆی بۆ بەخت ئەکەن

و لە لایەکیش مێژوو بە سەر ئەم خاک وخەڵکە دا لاپەڕە بێ روحمەکانی خۆی چەند پات دەکاتەوە لەو لاشەوە سرووشت ونەھێنییەکانی ئەم دنیا و ڕەمزە گیان ئەستێنەرەکانی ڕووی کردە وە کوردستان وھەژاندی وکارەساتێکی جەرگ بڕی خولقاندو شارو گوندی وێران کردین ھەزاران پیرو جحێڵ و کۆرپەو کوڕ و کاڵی لێ ستاندین و ئەویش وەک سرووشت چاوی بە نەتەوەی کوردو کوردستانیان ھەڵنەھات و کرماشان و سەرپێڵی زەھاو سەلاس و ئیلام وخانەقین ودەربەندیخان و کەرکوک وسلێمانی و ھەڵەبجە و ھەولێرو دەھۆک و زۆر شار و دێھاتی دیکەی لێ توشی نەھامەتییی کردین.
بە تایبەتی ناوچەکانی سەلاس و سەرپێڵ و ئیلام و کرمانشا بە گشت دەوروبەریانەوە کە سەرتاسەری کوردستانی تاسە بار کردوە.
ھەر بۆیە ئەم جارەش نەتەوەی کورد نابی چاوەڕوانی داگیرکەرانی کوردستان بی کە یارمەتی خەڵکی لێ قەوماوی ئێـمەی نەتەوەی کورد و کوردستانیان لەو ناوچانە بدەن ئەوە ئەرکی نەتەوەیی و مرۆڤایەتی ئێمەیە زۆر بە خێرایی و ئەوەی لە دەستمان دێ بۆ بە ھانا چوونی دایک و باب و خوشک و برا و مناڵانمان بێکەین و بە ھەر شێوەیەک کە بۆمان بلوێ بەھانایانەوە بچین و چاو نەترسانە و لە داگیرکەرانی کوردستان نابی بترسێین و ئەوە وەزیفەی ئێمەی کوردە بە فریای نەتەوەی خۆمان لەو ناوچانەی کوردستان بگەین .
ئەمن بە نۆرەی خۆم خاکی بن پێی ھەر مرۆڤێکی باشم کە بە ھاواری خەڵکی ئەم ناوچانەی کوردستانەوە دەچن و یارمەتیان ئەدەن .
کوردستان ئەی نیشتنمانە تەنیاکەم دەزانم سروشتیش ئەم جارەشیان وێرانی کردی و رەپۆشی کردین .بۆ خۆمان نەبێ ھیچ کەس ناتوانێ ئازاری تۆ ڕاژێنێ و ھاوخەمی کارەسات بە سەرھاتووەکانمان بێ.