"an independent online kurdish website

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٣-١٢-٢٠١٧ ی زاینی کاتژمێر ١٢ ی نیوەرۆ، یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران -ناوچەی رۆمەریکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامان و بە بەشداری نینا لانگێلت راوێژکاری بەشی کلتوری لە کۆمۆنی شەسمۆ سیمینارێک بەرێوەچوو.

سەرەتا لە لایەن دەریا بابیل بەرێوەبەری سیمینارەکە بە خێرھاتنی ئامادەبوان کراو ھەروەھا ئاماژەی بە بارودۆخی ئێستای کورد و پارچەکانی کوردستان بەتایبەتی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئەو کارەساتە دڵتەزێنەی دوایی واتە بومەلەرزە، وەکوو ناوبردنی بە کارەساتێکی سروشتی کە دووچاری کورد بووە.

سیمینارەکە بە سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پێکرد،دواتر خولەکێک بە بێدەنگی راوەستان بۆ گیانی شەھیدانی رێگای رزگاری کوردستان و شەھیدانی دوا کارەساتەکەی بومەلەرزەکە.

لە لایەن نینا راوێژکاری بەشی کلتوری، چەند زانیاریەکی گرینگ لەبارەی رێکخراوەکان و یاسا و ڕێساکانیان و چۆنیەتی پەیوەندی رێکخراوە بیانیەکان لەگەڵ رێکخراوە  نەروێژیەکان و کاری ھەرەوەزی و چالاکیە جۆراوجۆرەکانیان وەکوو بابەتێک پێشکەش کرد. دواتر لەلایەن بە شداربوانەوە پرسیاری ئاراستە کراو نینا وەڵامی دانە وە. پاشان لە لایە ن بەرپرسی یەکیەتی ژنانەوە دیاریەک پێشکەشی ناوبراو کرا.

پێشکەش کردنی بابەتێکی جوان و بەپێز لە ژێر ناونیشانی ئەو ھۆکارانە چین کە دەبنە بەربەست لەبەردەم سەرکەوتنی ژنان لەناو کۆمەڵگە دا لە لایەن خاتوو شنە خاڵدار کە بە پێشنیار و پرسیارەکانی بەشداربوان بابەتەکە دەوڵەمەند تر بوو.

زمانی کوردی و رۆڵی دایک لە پاراستنی زمانی زگمانگی بابەتێکی دیکە بوو کە لە لایەن بەرێز شەوبۆ ساڵحی پێشکەش کرا.

دواتر لە لایەن نوسرەت بەکری و بەیان رەسولزادە بەرێوەبەرانی یەکیەتی ژنان باس لە چالاکی و بەرنامەی رێکخراوە کە کرا.

ھەروەھا ھێلین بابیل تەمە ن پێنج ساڵ گۆرانیەکی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.

له کۆتاییدا ھەموو بەشداربوان پێکەوە نانی ئێوارەیان خوارد کە لە لایەن بەشێک لە ئەندامانی یەکیەتی ژنانە وە ئامادە کرابوو.

[ngg_images source=”galleries” container_ids=”1″ display_type=”photocrati-nextgen_basic_thumbnails” override_thumbnail_settings=”0″ thumbnail_width=”240″ thumbnail_height=”160″ thumbnail_crop=”1″ images_per_page=”20″ number_of_columns=”0″ ajax_pagination=”0″ show_all_in_lightbox=”0″ use_imagebrowser_effect=”0″ show_slideshow_link=”1″ slideshow_link_text=”[Visa bildspel]” order_by=”sortorder” order_direction=”ASC” returns=”included” maximum_entity_count=”500″]

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی