خەڵکی باشووری کوردستان چیتر نەیتوانی تەحەموولی بێ مووچەیی بکات و دەستیان کرد بە خۆپێشاندان و هێرش کردنە سەر حکومەتی هەرێم، حکومەتی عیڕاقیش کە زۆر بەم کارەیان خۆشحاڵە،
خۆی ئامادە دەکا بە بەهانەی پاراستنی خەڵک هێز بجوڵێنی و بێت شارەکانی سولەیمانیە و هەڵەبجە و واتە هەموو ئەو شوێنانەی یەکیەتی تێیدا باڵادەستە داگیر بکات.
بەشی پارتی دێمۆکڕاتی کوردستان واتە هەولێر و دەوروبەر تا ئیستا ئارامە.
لە ژێر پێ نانی ئاڵای کوردستان و وێران کردنی بارەگای پارتی لە تەکیە، ئەوەیە ئەگەر مووچەی خەڵکت نەدا، خەڵک دەت روخێنێ، خەڵک لە گەڵ ژیانی خۆشە، ئێستا ئەمە سیگناڵێکە بۆ هێزەی حەشدی شەعبی کە بێن و پارەیان پێ بدات و موهیمیش نیە کە چۆن هەڵسوکەوتیان لە گەڵ دەکرێ، وادیارە ئەم خەڵکە بە تەواوی لە حکومەتی کوردی بێزار بووە و نای هەوێ چیتر کورد دەسەلاتی هەبێ ، بۆ خۆیان دەیان روخێنن. کێ پووڵی هەبێ و مووچە بدات بە خێر بێ بۆ تەکیە و پیرەمەگرون و ….. بەداخەوە کە حکومەتی هەرێم کە هیوای هەموو کوردێک بوو ئەوا خەڵک دژی رادەپەڕێ.
هەواڵی وەرگیراو لە NRT
پیرەمەگروون.. خۆپیشاندەران بارەگاى هەر پێنج حیزبە سەرەکییەکە و چەند بارەگایەکى حکومییان سوتاند
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە حکوومیانەی ئەمڕۆ کە سووتاون بریتین لە؛ بەڕێوبەرایەتی ئاسایش، بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆ، بەڕێوبەرایەتی ناحیەو نوسینگەی دارایی و فەرمانگەی زانیاری لە ناحیەکە، کە هەندێکیان بەتەواوی بەڵگەنامەو پێداویستیی و زانیارییەکانیانەوە سوتاون.
بارەگای حیزبەکانیش کە سوتێنراون بریتین لە بارەگای حیزبەکانی؛ پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی.
https://www.youtube.com/watch?v=GwHHOw1_DJc
دژى خراپى خزمەتگوزارییەکان و دۆخى ژیانیان، لە زۆربەى شار و شارۆچکەکانى هەرێمدا خۆپیشاندان ئەنجامدرا
https://www.youtube.com/watch?v=x1G-wBC2zcQ
دژى گەندەڵى و باشکردنى بژێوى ژیانیان بەشێك لە دانیشتوانى تەقتەق خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
https://www.youtube.com/watch?v=w1Nv1V731rs
خۆپیشاندەرانی پێنجوێن و سەیدسادق و شارەزوور داوایانکرد حکومەت دەستلەکاربکێشێتەوە
هاوشێوهی شار و شارۆچكهكانی دیكه، بهشێك له مامۆستایان و فهرمانبهران و هاوڵاتیانی قهزاكانی سهیدسادق و پێنجوێن و شارهزوور خۆپیشاندانیان ئهنجامداو داوایان دەكرد حكومهت دهستلهكاربكێشێتهوه.
خۆپیشاندهرانی سهیدسادق سهرهتا لهناو بازار كۆبونهوه و دواتر بۆ ماوهی سێ كاتژمێر ڕێگای سهرهكی سلێمانی ههڵهبجهیان داخست، خۆپیشاندهران له چهند شوێنێكی جیاوازی قهزاكه بە سوتاندنى تایە و نیشاندانى ناڕەزایى لە خۆپیشاندان بەردەوام بوون.
له قهزای پێنجوێنیش ژمارهیهك له هاوڵاتیان لە دهروازهی شارۆچكهكه خۆپیشاندانیان کرد و بۆ ماوهی زیاتر له پێنج كاتژمێر ڕێگای مهرزی نێودهوڵهتی باشماخ و سهیرانبهنیان داخست.
خۆپیشاندهرانی پێنجوێن جگه له دابهشكردنی موچه و سوتهمهنی، داوایان کرد بهشێك له داهاتی دەروازەى باشماخ بۆ شارۆچکەکەیان خهرج بكرێتهوه.
خۆپیشاندهرانی پێنجوێن هەڕهشهی ئهوهشیان کرد ئهگهر حكومهت به زوویی بهدهم داواكاریهكانیانهوه نەچێت، له ڕۆژانی ئایندهدا خۆپیشاندانهكەیان فراوانتر دهكهن.
ع.م
…
هەواڵەکانی ئەمڕۆ 2017/12/19 وەرگیراو لە روداو
روداو: لە کۆیە 17 بارەگای حیزبی و حکومی سووتێنراون
لە خۆپیشاندانەکانی رۆژی سێشەممەی قەزای کۆیە 17 بارەگای حیزبی و حکومی سووتێنراون، قایمقامی کۆیەش دەڵێت ”هەموو هەنگاوەکانمان بۆ ئەوەیە بارودۆخەکە کۆنترۆڵبکەین، ئەوانەیشی هەوڵی گێرەشێوێنی دەدەن دەبێت لەڕێگەی یاساوە رووبەڕووی سزا بکرێنەوە”.
خۆپیشاندانەکەی کۆیە هەر زوو گرژی و ئاڵۆزی تێکەوت، بەشێک لە خۆپیشاندەران ناڕەزایی و تووڕەی خۆیان بە سووتاندنی زیاتر لە 17 بارەگای حیزبی و حکومی لە سنووری کۆیە دەرکرد.
خۆپیشاندەران بە سووتاندنی باڵەخانەی قایمقامییەتی قەزاکە دەستیانپێکرد، دواتریش بارەگا حیزبییەکانی کۆیە، خۆپیشاندەران چووبێتنە پێش هەر بارەگایەکی حیزبی دەستاین لێ نەپاراستووە و یان دەیسووتێنن یان بەردبارانی دەکەن.
بەهۆی بەردهاویشتن و تەقەکردن لەخۆپیشاندانەکەی کۆیە 17 کەس برینداربوون.
جگەلە مەڵبەندی یەکێتی لە کۆیە بەهۆی رێگری هێزەکانی ئاسایشەوە نەتوانرا بووستێنرێت، باڵەخانەی قایمقامییەت و بارەگاکانی گۆڕان، یەکگرتوو و پارتی سووتێنران.
لە شارۆچکەی تەقتەقیش باڵەخانەی دادگا، تاپۆ، شارەوانی، بنکەی پۆلیس، فەرمانگەی کارەبا، پۆستە و گەیاندن، سەنتەری گەنجان، بارەگای پارتی، یەکێتی و گۆڕان سووتێنران.
سەرکەوت رەسول، قایمقامی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند ” ئێمە هەموو هەوڵێکمان بۆئەوەیە کە خۆپیشاندانەکان کۆنترۆڵبکەین و چارەسەری دۆخەکە بکەین، دەمانەوێت خۆپیشاندەران و گێرەشێوێنانیش لەیەکدی جیابکەینەوە، ئەوانەیشی هەوڵی گێرەشێوێنی دەدەن دەبێت لەڕێگەی یاساوە رووبەڕووی سزا بکرێنەوە”.
هێزێکی زۆری پۆلیس و ئاسایش بۆ هێورکردنەوەی دۆخی کۆیە لەو قەزایەن، هەرچەندە بڵاوە بە خۆپیشاندەران کرا، بەڵام توڕەیی بەشێکیان هێشتا دانەمرکاوەتەوە، بەرپرسانی کۆیە دەڵێن، رەنگە خۆپیشاندانی خەڵک رۆژانی داهاتووش بەردەوامبێت.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن
………………..
تەندروستیی رانیە: بەهۆی خۆپیشاندانەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا
رووداو – رانیە
گوتەبێژی تەندروستیی گشتیی رانیە دەڵێت، بەهۆی خۆپیشاندانەکانی رانیە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و 80 کەسی دیکەش برینداربوون.
تەها محەممەد، گوتەبێژی تەندروستیی گشتیی رانیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند ”لە خۆپیشاندانەکەی رۆژی سێشەممە (19-12-2017)ـی رانیە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و 80 کەسی دیکەش بریندارن”.
رۆژی سێشەممە هاوشێوەی سلێمانی، هەڵەبجە، کفری، پێنجوێن، کۆیە و چەند ناوچەیەکی دیکە، لە قەزای رانیە، ناحیەی حاجیاوا و چوارقوڕنە خۆپیشاندان ئەنجامدرا، دوای ماوەیەک پشێوی و ئاڵۆزی دروستبوو، خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر باڵەخانە حیزبییەکانی ناوچەکە و بەشێکیان سووتێنران. هەروەها بۆ ماوەیەک رێگای رانیە – سلێمانی داخرا.
سەعد سلێمان، بەرپرسی رێکخستنی لقی پارتی لە رانیە دەڵێت، ئەوانەی بەناوی خۆپیشاندانەوە هاتوونەتە سەر شەقام، تەقە لە بارەگاکەمان دەکەن و مەترسیمان لەسەرە.
هەر ئەمڕۆ لە رانیە مەڵبەند و کۆمیتەی رێکخستنی یەکێتی و مەڵبەندی یەکگرتوو سووتێندران و مەترسی لەسەر بارەگای لایەنەکانی دیکەش هەیە.