سەید حەسەن موسەویان باڵوێزی بەرێی ئێران لە ئاڵمانیا، بەردەوام باسی لە رۆڵ و دەوری ئێران لە نێوچەکەدا دەکرد. لێم پرسی بەراستی پێتان وایە ئێران رۆڵیکی ئەرێنی لە رۆژهەڵاتی ناڤین دا دەگێری، ئەگەر وڵامتان بەڵێیە، سەرۆکی سی ئای ئەی و ناوەندە فەرمیەکانی ئێرانیش پشتراستیان کردەوە لە ١٦ی ئۆکتۆبردا قاسم سلێمانی لە کەرکووک بوە، رەنگە بۆ سێلڤی گرتن چوبیتە ئەوێ؟.

وڵامەکانی هێند ناراست بوون کە ناچار بووم قسەکانی پێببرم و بە بیری بێنمەوە کە لە کاتی تیرۆری د. شەرەفکەندی رێبهری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ١٧ی سێپتامبری ١٩٩٢دا، جەنابیان باڵوێزی ئێران بوە لە ئاڵمان و دادگای میکۆنۆس لە ١٠ی ئاوریلی ١٩٩٧دا رێبەرانی پلەباڵای ئێرانی بە بڕیاردهرو بەرێوەبەری ئەو تیرۆرە تاوانبار کرد.