Hoppa till innehåll

کورتە پەخشانێک، حەمە حەریری

لە بەرە بەیانی بەیانم پرسی خۆ خۆر ھێشتا لەو بەری سنوورە بۆچی شاخ درزی تێکەوت. چنگی ھەڵۆ چ زوو شکا.

hama-hariri
حەمە حەریری

 

وتی خۆر بۆ نەوت  زەریای بەخشی چیمەنیش شاخی فرۆشت و ھەڵۆش لە داخی خۆر و چیمەن چنگ و باڵی خۆی شکاند. وتم ئەی حەکیمێ ، لوقمانێ. وتی گشتی خۆی کز کردوە. مەگەر ھەر زەریا خۆی  شەپۆلان دا و پەیکەری شمشێر و پۆستاڵی سوڵتان و مێزەران   ڕاماڵێتەوە.