عەفرین مەترسە، سەر ھەڵبڕە، وەک سابڵاخ و پێشەوا
بە نەعرەتە بە وەک سمکۆ و شێخ مەحمود و بارزانی مستەفا

رووسوور بە وەک دێرسیم وەک کۆبانی و سنەی خوێناوی
بە ھاوار و بانگەواز بە وەک شەروان و پێشمەرگە وەک
جگەر خوێن
بە بڕشت بە وەک تەیران و مەحوی و یۆڵماز و شێرکۆ بێکەس و کەژاڵ
ھاواری ئاژوان و ژیلوان و ئاگری و سوڵتان و زاگرۆس و ھەڵگورد کە
ھاواری ھەر چوار پارچەی کوردستان کە با بە گژ داگیرکەران دا بچنەوە
بە گوڕتر بە زەبرتر و وەک ھەڵۆ وەک کاک فوئاد
وەک قاسملو وەک ھەموو کوردستان بە گژ شمشێر
و عوسمانی و مێزەر دا بچۆەوە
بژی کوردستان بمرێ کۆلەدەر
کینەم کینەم وەک شوان پەروەر بڵێینەوە
با یا کوردستان یا کورد نەمان بڵێینەوە
حەمە حەریری