ڕۆژئاوایی کوردستان لە مانگی نوامبری ساڵی ٢٠١٣ زاینی هەڕێمێکی سەربەخۆیان ڕاگه‌یاند. ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئۆرگان و سیستیمێکی دێموکرایتیان پێکهێنا.

هەڵبژرادنی ئازاد و به‌رابه‌ری ژن و پیاو و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا و خۆبه‌رێوه‌بردن له چالاکیه‌کانی هەرێ گرینگن. حیزبه‌کانی سیاسی هێزی چه‌کداری کوردیان پێکهێناوه که کاریگه‌ری زۆری گرینگ‌یان هه‌بوو له
تێکشکانی داعه‌ش هەبوو و به هاوکاری هێزه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی.
کورده‌کانی ڕۆژئاوا ئاواته‌خوازن کە سەربه‌خۆی خۆیان په‌ره پێبده‌ن. ئه‌وان شایانی سه‌ربه‌خۆین که به هیزی چه‌کداری خۆیان داعه‌شیان تێکشکاندو هەروه‌ها وه‌ڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ورێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌رکی سه‌رشانیانه که له‌و باره‌وه پشتیوان و هاوکاریان بکه‌ن.
تورکیا و سه‌رکۆماره‌که‌ی ته‌یب ئه‌ردۆگان نایانهه‌وێت که سه‌ربه‌خۆی کورده‌کان په‌ره بستێنی و چاویان به‌و پێشکه‌وتنه هه‌ڵنایه. ته‌یب ئه‌ردۆگان دژی مافه‌کانی ره‌وایی کورده به هه‌ر جۆرێک پێیبکرێ هێرشیان ده‌کاته سه‌ر.
هێرشی لشکری تورکیا له رٶژی شه‌ممه له رێکه‌وتی ٢٠/١/٢٠١٨ بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین له رٶژئاویی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد. هێرشی لشکری تورکیا به فرۆکه‌کانی شهر و تۆپ تانگ و ده‌بابه و هێزی زۆری سه‌ربازیه. شاری عه‌فرین که ئێستا له ژێر هێرشی تورکیا دایه له ساڵی ٢٠١٢ که‌وتۆته ژێر ده‌سته‌ڵاتی کوردی. به هێرشی دڕندانه‌ی تورکیا زۆر خه‌ڵکی سیڤیل منداڵ و ژن و پیر شه‌هید بوون. به هەزاران خان‌و روخان و سوتێنراون. فرۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا هه‌روه‌ها هێرشیان کردۆته سه‌ر قوتابخانه و سه‌رچاوه ئاویه‌کان و په‌یکه‌ر و موزه‌خانه‌کانی مێژووی که چه‌ندین هه‌زار ساڵه هه‌نه. هێرشی تورکیا ژیانی هه‌زاران که‌س ده‌خاته مه‌ترسیه‌وە و ده‌بێته هۆی ماڵ وێرانی و ئێش و ئازاری گه‌ل و مرۆڤایه‌تی.
١
ئه‌و هێرشی تورکیا هێرشێکی تونده بۆ سه‌ر مافه بنه‌ره‌تیه‌کانی مرۆڤ، دێموکراسی، و ئازادی و مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کورد که ده‌یانهەوێت له کوردستان به سه‌ربه‌خۆی بژین.
هێزه‌کانی کوردی له ڕۆژئاویی کوردستان هێزه‌کانی داعه‌شیان تێکشاند و له سوریان وه‌ده‌رنان. ئێستا ئه‌مریکا وهاو په‌یمانه‌کانی ناتۆ پێویستیان به کورده‌کان نیه و هه‌ر بۆیه‌ش کورده‌کان له لایه تورکیا و ناتۆ هێرشیان دهکڕیته سه‌ر.
ئه‌و هێرشه‌ی تورکیا و ناتۆ بۆ سه‌ر کورده‌کان نمونه‌یه‌که له سیاسه‌تی دوو ڕووی و به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌کان و داگیرکه‌رانی کوردستان که ده‌بێته هۆی شه‌هید بوونی هه‌زاران خه‌ڵکی بێ تاوانی کورد و ماڵ وێرانی و داگیرکردنی کوردستان.
یه‌نس ستۆڵتنت به‌رگ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناتۆ له سه‌ر دیواری فه‌یس بوکی خۆی به زمانی نۆرویژی له رێکه‌وتی ٢٧/١/٢٠١٨ نووسیویه‌تی:
” ئه‌مرۆ ڕۆژی ئهنتێرناشوناڵه بۆ یادی هۆلۆکۆست. ئێمه ده‌بێ ئه‌و رووداوه بیری خۆمان بێنینه‌وه‌و به‌رگری له روداوی وه‌ها ناخٶس به‌که‌ین. ئێمه ده‌بێ منداڵه‌کانمان فێری دێموکراسی و ئاشتی بکه‌ین، هه‌تا دوور بن له توند ئاژۆی و نه‌ژادپه‌رستی. ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و مێژووه له بیر بکه‌ین خه‌یانه‌ت به قوربانیه‌کان و نه‌ته‌وه‌ی داهاتومان ده‌که‌ین.”
وه‌ڵامی من بۆ به‌ڕیز یه‌نس ستٶڵتنت به‌رگ به‌رێوه‌به‌ری گشتی ناتۆ :
” تورکیا به هاوکاری ناتۆ هێرشێکی نامرۆڤانه‌ی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوایی کوردستان کردووه. خوێنی هه‌زاران کورد به ناحه‌ق له و هێرشه‌ی ڵشکری تورکیا و ناتۆ ده‌رژێت و شه‌هید ده‌بن. تورکیا رق و قینی نه‌ژادی به‌رابه‌ر گه‌لی کورد هه‌یه و به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆ بگونجێ کورد له ناو ده‌بات. به‌ڕێزتان وه‌ک به‌رێوه‌به‌ری گشتی ناتۆ هێرشی لشکری تورکیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین و هێرشی دیکتاتۆری و توند و تیژی ته‌یب ئه‌ردۆگان بۆ سه‌ر گه‌لی کورد رابگرن.
٢
هیوادارم که به‌رێزتان بتوانن ئاشتی و دێموکراسی و ئازادی له وڵاته‌کانی داهگیر که‌ری کوردستان دابین بکه‌ن و گه‌لی کورد به مافهرەواکانی خۆی بگات. هه‌موو رۆژێک له تورکیا که ئه‌ندامی ناتۆیه توند و تیژی به‌رابه‌ر به گه‌لی کورد ده‌کرێ و مافه‌کانی بنه‌رتی مرۆڤایه‌تی ده‌شکێنرێن.”
هه‌روه‌ها داوا له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و وڵاته هاوپه‌یمانی ناتۆ و ئهنتێرناشوناڵ ئهمهنیستی و مافی مرۆڤی جیهانی ده‌که‌م هێرشی لشکری توکیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوایی کوردستان ڕاگرن.
بۆ پشتیوانی و له شاری عه‌فرین و رٶژئاوایی کوردستان خۆنیشاندان سازده‌ده‌م و هه‌روه‌ها ئه‌و خۆ نیشاندانه به دژی هێرشی لشکری تورکیا و هێرشی دیکتاتۆری ته‌یب ئه‌ردۆگانه بۆ سه‌ر مافه رەواکانی گه‌لی کورد.
وتاری سیاسی له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه پێشکه‌ش ده‌کرێ:
ـ عوسمان کهوکهبیشاد (ئه‌ندامی سیاسی ئه‌نجومه‌نی شاری هامار سه‌ر به حیزبی کرێکاران (سوسیاڵ دێموکراتی نۆرویژی له شاری هامار)
ـ ینگڤه هاوگست ڤیهت ( جێنشینی به‌رێوه‌به‌ری حیزبی کرێکاران (سوسیاڵ دێموکراتی نۆرویژی له شاری هامار)
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوندی به ژماره ته‌له‌فونی ٩١١٩٠٣٥٨ سازده‌ر و به‌رێوه‌به‌ری خۆنیشادان (عوسمان کهوکهبیشاد) بکه‌ن
ڕێکه‌وت: رۆژی شه‌ممه : ٣/٢/٢٠١٨ کاتژمێر (١) یه‌کی ئێواره
شوێنی کۆ بوونه‌وه‌و ده‌ست پێکردن : سه‌نترۆمی گه‌وره‌ی شاری هامار