لە ڕۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی ٣/٢/٢٠١٨ له شاری هامار له وڵاتی نۆ‌رویژ خۆنیشادان بۆ پشتیوانی شاری عەفرین و ڕۆژئاوایی کوردستان به‌رێوه‌چوو.
کوردانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان له‌و خۆنیشادانه به‌شدار بوون.هێرشی لشکری تورکیا به فرۆکه‌جه‌نگیه‌کان ، تۆپ و تانگ و هێزێکی زۆری سه‌ربازی بۆ تێکدان و وێران کردنی شاری عه‌رفرین و کۆمه‌ڵ کوژی کورد له رێکه‌وتی ٢٠/١/٢٠١٨ده‌ستی پێ‌کرد.
به‌شدارانی خۆنیشاندان دروژمیان به‌دژی ئه‌و هێرشه‌ی درندانه‌ی تورکیا و پشتیوانی گه‌لی کورد له کوردستانی رۆژئاوا ده‌دا. دروشمه‌کان به نۆرویژی و کوردی بوون. خۆنیشادانه‌که له کاتژمێر یه‌کی نیوه‌رۆ له سه‌نترۆمی شاری هامار ده‌ستی پێ‌کرد و به ناو ئه‌و شه‌قامانه دا رێپوانیان کرد، ستراندگاتا،ڤانگسڤه‌یه‌ن، تۆرگاتا. له سه‌نترۆمی گه‌وره‌ی شاری هامار دوایی خۆنیشادانه‌که وتاری سیاسی له لایه‌ن عوسمان که‌وکه‌بی‌شاد ( ئه‌ندامی سیاسی ئه‌نجومه‌نه شاره‌وانی هامار سه‌ر به حیزبی کرێکارانی نۆ‌رویژ) و ینگڤه هاوگستڤه‌یه‌ت (جێگری حیزبی کرێکارانی نۆ‌رویژ له شاری) پێکه‌ش کرا. له پێش وتاردان سرودی نه‌ته‌وه‌ی کورد (ئه‌ی ڕه‌قیب ) پێشکه‌ش کرا.
کورتەیه‌ک له وتاری عوسمان که‌وکه‌بی‌شاد:
ڕۆژئاوایی کوردستان له مانگی نوامبری ساڵی ٢٠١٣هه‌رێمکی سه‌ربه‌خۆیان ڕاگه‌یاند که زۆر پێشکه‌وتن و رێفۆرمی دێموکراسی و سیاسیان جێبه‌جێ کردووه. هیزی چه‌کداری کوردیان پێکێهناوه. ئه‌وهێزه چه‌کدارانه‌ی کورد به هاوکاری هێزه چه‌کدارانی نێونه‌تەوه‌ی کاریگه‌ری زۆر گه‌وره‌و به‌رچاویان هه‌بووه له تێکشاندن و وه‌ده‌رنیانی هیزی تێرۆریستی داعه‌ش. کورده‌کان شایانی سه‌ربه‌خۆی زیاترن و ئه‌رکی سه‌ر شانی وڵاته یه‌کرتوه‌کانی ئه‌مریکا و وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئۆروپا و وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆیه که پشتیوانی له په‌ره‌پێدانی سیاسی رؤژئاوایی کوردستان بکه‌ن.
١
تورکیا و سه‌ررۆک کۆماره که‌ی ( ته‌یب ئه‌ردۆغان) چاویان به‌و په‌ره پێدان و پێسکه‌وتنه‌ی رۆژئاوایی کوردستان هه‌ڵێناو هه‌ر بۆیه ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یان ده ست پێ‌کرد. به و هێڕشه دڕندانه هه‌زاران منداڵ و ژن و پیاوی کوردی سیڤیل شه‌هید کراون. به هه‌زاران خانوی خه‌ڵک به تەواوی وێران کران و سوتێنراون. هه‌روه‌ها فرۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا هێرشیان کرۆته سه‌ر قوتابخانه و موزه‌خانه و په‌یکه‌ره‌کانی مێژووی و سه‌رچاوه‌کانی ئاو. ئه‌و هێرشه ژیانی هه‌زاران خه‌ڵکی تێکداوه‌و خستوێتیه مه‌ترسی و بۆته هۆی ئێش و ئازاری گه‌ل و مرۆڤایه‌تی. هێرشی تورکیا هێرشێکه بۆ سه‌ر مافه‌کانی بنه‌ره‌رتی مرۆڤا‌تی و دێموکراسی، ئازادی و مافه‌ڕه‌واکانی گه‌لی کورد که ده‌یانهه‌وێت له کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و دێموکراتی دا بژین.
من داوا له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی جیهانی، رێکخراوی ئه‌منستی ئه‌نتێر ناشوناڵ، وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا، وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی په‌یمانی ناتۆ، به‌رێوه‌به‌ری گشتی ناتۆ ( یه‌نس ستۆڵتنت به‌رگ) ، سه‌رۆک وه‌زترانی نۆریژ (ئه‌رنه سولبه‌رگ)، وه‌زیری ده‌رەوه‌ی نۆ‌رویژ ( ینه ئێریکسن سۆرئه‌یده) ده‌که‌م هەوڵ بده‌ن بۆ راگرتنی هێرشی درندانه‌ی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین.
هه‌وه‌ها عوسمان که‌وکه‌بی‌شاد باسی له زۆڵم و زۆری و دیکتاۆری رژێمی کۆماری ئیسلامی کرد که به هه‌موو جۆرێک و به‌هانه‌یه‌ک و بێ به‌ڵه‌گه چالاکوانان و سیاسی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستگیر ده‌کات و ئێعدام‌یان ده‌کات. نموونه‌یه‌ک که به‌رێز رامین حوسێن په‌ناهای له شاری سنه به ده‌ستی هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران به توندی به گوڵله‌ی تفه‌نگ بریندار کرا و ده‌ستگیر کرا. ئه‌و ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی بریندار ده‌ستگیرکراوه که داوای مافه‌کانی گه‌لی کوردی کردووه، وه‌ک خوێندن به زمانی کوردی، خۆش کردنی ژیانی خه‌ڵک، ئازادی و دێموکراسی و هه‌لی کار دۆزینه‌وه بۆ گه‌نجی کورد …
٢
ڕامین حه‌وت مانگ له ژێر ئه‌شکه‌نجەی ده‌رونی و جسمی ئیتلاعاتی رژێمی ئێران دابووه و هه‌ر جاره‌ی به چوار که‌س به چاوبه‌ستراوه‌ی ئه‌شکه‌نجه و سوکایه‌تیان پێکردووه.
ڕامین حوسێن په‌ناهای له دادگای کۆمارری ئیسلامی ئێران له زیندانی شاری سنه به ئێعدام مه‌حکوم کرا.
ڕۆژانه زۆر لاوی کوردی ڕۆژهه‌ڵات له ژێر ئه‌شکه‌نجه گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن یان ئێعدام ده‌کرێن. وڵاتی ئێران زۆر دۆله‌مه‌نده و دانیشتوانی برسی و بێکارن. ئه‌و‌ه ش ده گه‌رێته‌وه سه‌ر سیاستی هه‌ڵه و نادروست و چه‌وتی کۆماری ئێسلامی ئێران. له جیاتی ئه‌وه‌ی که داهاتی ئێران بۆ خۆش کردنی ژیانی خه‌ڵک به کارێ بێنێ، پاره‌یه‌کی زۆر بۆ رێکخراوی حه‌ماس، رژێمی سوریا، ده‌سڵاتدارانی شیعه‌ی ئێراق، حوسنی‌یه‌کانی شیعه‌ی یه‌مه‌ن و شیعه‌کانی لوبنان ده‌نێریت.
من داوا له رێخراوه‌کانی مافی مرۆڤی جیهانی ده‌که‌م که ئێعدام کردنی ڕامین حوسێن په‌ناهای و ئێعدامی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕاگرن.
وتاری سیاسی به‌ڕێز ینگڤه هاوگستڤیه‌ت:
من له پێشدا سوپاس عوسمان که‌وکه‌بی‌شاد رێکخه‌رو به‌رێوه‌به‌ری خونیشاندانه‌که و هاوکاری سیاسی خۆم ده‌که‌م که منی ده‌عوه‌ت کردووه.
کورده‌کانی باشور و رۆژئاوا یی کوردستان ده‌ورێکی گرینگ و گه‌وره‌و چالاکیان هه‌بووه له تێکشان و وه‌ده‌رنانی داعه‌ش که مه‌ترسێکی گەوره بوو بۆ سه‌ر دێموکراسی و ئاسایه‌شی جیهان. من به توندی هێرشی لشکری تورکیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین و رؤژئاویی کوردستان مه‌حکوم ده‌که‌م. هێرشی تورکیا و ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ر عه‌فرین زیان و زه‌ره‌ره بۆ سه‌ر ئازادی و دێموکراسی. خه‌ڵکێکی زۆری سیڤیل له‌و شه‌ره‌دا ده‌بنه قوربانی. هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆم بۆ گه‌لی کورد ده‌ردەبه‌رم و هیوادارم که رؤژێک دابێ که کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ دابه‌مه‌زرێ.
٣
من داوا له به‌رێوه‌به‌ری گشتی ناتۆ (یه‌نس ستۆڵتنت به‌رگ)، سه‌رۆک وه‌زیرانی نۆ‌رویژ (ئه‌رنه سول به‌رگ) و وه‌زیری ده‌ره‌و‌ی نۆ‌رویژ ( ینه ئێریکسن سۆرئه‌یده) ده‌که‌م که هێرشی درندانه‌ی تورکیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین و رۆژئاویی کوردستان ڕاگرن.
له کۆتایی دا هۆنراوه‌ی کوردی له لایه‌ن عوسمان که‌وکه‌بی‌شاد، مێدیا ساڵح و هێرۆ ماگنوسن پێشکه‌ش کران.
من عوسمان که‌وکه‌بی‌شاد ئه‌و هۆنراوه‌یه‌م پێشکه‌ش کرد که خۆم له رێکه‌وتی ٢١/١/٢٠١٨ بۆ عه‌فرین هه‌ڵبه‌ستوه:
عه‌فرینی خۆراگر
له رؤئاوایی کوردستان
عه‌فرینی رازاوه‌ی جوان
له‌شکری تورکی به‌دفه‌ر
هێرشی وا کرده سه‌ر
هێزی زه‌وی و ئاسمان
به فرۆکه و به هاوان
عه‌فرینیه‌کان جه‌سورن
ئازانه و زۆر به گوڕن
قاره مان و دڵێرن
تورک به‌زێن وه ک شێرن
ئه‌په‌که و یه‌په‌ژه
له‌شکرێکی به هێزه
ده‌جه‌نگن وه‌کو شێران
له‌شکر شکێنی تورکان
عه‌فرین شاری به‌خۆدانێ
ده‌سته خوشکی کوبانێ
له خاک ده‌که‌ن به‌رگری
بۆ ئازادی و سه‌روه‌ری
٤
کوبانێ داعه‌ش به‌زێن
عه‌فرینی تورک ته‌زێن
عوسمان که‌وکه‌بی‌شاد
شاری هامار له وڵاتی نۆ‌رویژ
رێکه‌وتی ٢١/١/٢٠١٨
نووسینی:
عوسمان که‌وکه‌بی‌شاد ئه‌ندامی سیاسی ئه‌نجومه‌نی شارە‌وانی هامار له وولاتی نۆ‌رویژ سه‌ر به حیزبی کرێکارانی نۆ‌رویژ
رێکخه‌ره و به‌ڕێوه‌به‌ری خۆنیشاندان بۆ پشتیوانی عه‌فرین و به دژی‌هێرشی توکیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوایی کوردستان
رێکه‌وتی ٣/٢/٢٠١٨