"an independent online kurdish website

بەداخەوە و هەروەک چاوەڕواندەکرا کە دوژمنانمان، بە تایبەت کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەوڵێکی نۆێدان بۆ لاوازکردن و تێکدانی ئەمنیەت و ئاسایش و ئارامی ناوچەکانی باشووری کوردستان. جارێکی دیکە بە کردەوەیەکی دیکەی تروریستی دوژمنایەتی خۆیان بۆ ئەو بەشەی کوردستانیش نۆیکردەوە.


ڕێکەوتی ٩ی ڕەشەممەی ٢٧١٧ی کوردی بەرامبەر بە ١مارسی ٢٠١٨ی زاینی، لە کردەوەیەکی تروریستانە کە پێشەی هەمێشەییانە، بنەماڵەکەی نیشتیمانپەروەری ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان لە ناوچەی بنەسڵاوەی هەولێری پایتەخت کردە ئامانج، کە تێیدا باوکێک بە تووندی بریندارکراو، و کورەکەش بە لە دەستدانی زۆربەی ئەندامانی لاشەی، دوای ٢٠ کاتژمێر بەربەرەکانی لەگەڵ مەرگ بە داخەوە گیانی لە دەستداو چووە ڕیزی کاروانی شەهیدانی پارێزەری خاک و نیشتیمان.

 وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، زۆر بە تووندی ئەو کردەوە  تروریستییە پر مەبەستدارەی ئێرانی داگیرکەر لە شاری هەولێر ئەنجامدراوە.  ئیدانە دەکەین. هەرچەند تا ئیستا لە لایەن دامو دەزگا ئەمنییەکانەوە وردەکارییەکان بڵاونەکراونەتەوە، بەڵام مێژووی نزیک بە چل ساڵەی تەمەنی ئەم ڕێژیمە دەیسەلمێنێت کە ئەو جۆرە کردەوانە لە لایەن هەر کەس و گروپێكەوە ئەنجامدرابێت هەر پێشەی ئەوانە. هیچ شاراوە نییە کە ئەمکردەوەش زۆر مەبەستی تایبەتی لە پشتدایە، کە دیسانەوە دەیانەوێ لایەنە کوردییەکان بخەنە نێو شک و گومان لە برامبەر یەکتردا، بەڵام بە خۆشییەوە گەلەکەمان لە ماوەدا زۆر کردەوەی مەترسیداری ئەم ڕێژیمیەیان بۆ ڕوونبووەتەوە.  
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان داواکارین لە گشت دەزگا ئەمنییە ماندوونەناسەکانی باشوری کوردستان، کە بە زووترین کات ئەو تاوانبارانە ئاشکرا بکرێن، و ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە، و گیان و ژیانی کوردانی ڕۆژهەڵات لە باشوری کوردستان زیاتر پارێزراو بێت.

هەروەها ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، سەرەخۆشی لە دەستدانی لاوی کورد کاک سەباح ڕەحمانی تەمەن ٣٣ ساڵ ئاراستەی کاک سەلاح ڕەحمانی باوکی ٢ جار بریندارکراوی و تەواوی ئەندامانی بنەماڵەی شەهید سەباح دەکەین.
 هەر لەو ڕێگەشدا سەرەخۆشی پارتیمان ئاراستەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و گشت خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان

١٠ی ڕەشەممەی ٢٧١٧ی کوردی، بەرامبەر بە ٢/٣/٢٠١٨ ی زاینی.

بابەتی پەیوەندی دار

سەباح ڕەحمانی تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی