بە پێ ئەۆ زانیارانەى کە بە من گەیشتوون بە ناوى منەوە ژێر بە ژێرى هێندێک شت بڵاو کراوەتەوە کە لەو بڵاوکراوانەدا گوایا من بە خراپی باسی حیزبى دێموکرات
و یان کەسایەتیە ناسراوەکانی حیزبى دێموکراتم (بە هەر دوو باڵى حیزبەوە ) کردوە پیویستە بە ڕاشکاوى ڕابگەیەنم کە ئەو بڵاوکراوانە هیچ پەیوەندیان بە منەوە نیە و بە تەواوى بڵاو کراوەى تەزویرن ( کۆپى چند دانە لەو بڵاوکراوانە بە مێسنجەر بۆ من ناردراوە) بە داخەوە ڕێکەوتى بڕێک لەو بڵاوکراوانە بۆ دوو ساڵ پێش ئیستاش دەگەرێتەوە.
لە گەڵ ڕێز و حورمەت بۆ هەموان
ع ـ شریف زادە ـ ١٩ى مارسى ٢٠١٨ى زاینیی ـ ئاڵمان