پڕ ئازارم لە بەر زامێ ھەڵت گرت
پڕ ھاوارم کە داگیرکەر لە تۆی کرد

بەڵام ئەفرین بەرز بێ سەری بەرزت
کە دڵدار ئەو سروودەی فێری کورد کرد.
ئەی ڕەقیب ھەر ماوە قەومی کورد زوبان
نای ڕمێنێ دانەیی تۆپی زەمان
ئێمە ڕۆڵەی ڕەنگی سوور و شۆرشین
سەیریکە خوێناوییە ڕابردومان
ئێمە ڕۆڵەی مێدیاکەی خوسرەوین
دینمان ئاینمانە ھەر نیشتمان
کەس نەڵێ کورد مردووە کورد زیندووە
زیندووە ھیچ نانەوێ ئاڵاکەمان
چەند ھەزار لاوانی کوردی نەڕرەشێر
بوون بە قوربانی و ھەموویان نێژران
لاوی ئێستاش حازر و ئامادەیە
جانفیدانە جانفیدانە جانفیدان
لاوی کورد ھەڵسانە سەرپێ وەک دلێر
سا بە خوێن نەقشی دەکەن تاجی ژیان
کەس نەڵێ کورد مردووە کورد زیندووە
زیندووە ھیچ نانەوێ ئاڵاکەمان
تێبینی: شعری ئەرقیب هی شاعیری بە نێوبانگی کورد دڵداری نەمرە.