“كۆماری ئیسلامی بۆ هه‌ر هاو وڵاتیه‌كی كورد، ٢ مینی چاندووه له كوردستان”
به بۆنه‌ی ڕۆژی ٤ی ئاڤریل، ڕۆژی جیهانی ووشیاری، یارمه‌تی و نه‌هێشتنی مین، كه له لایه‌ن كۆڕی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ٨ی دسامبری ٢٠٠٥ دیاریكراوه، كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان – ژنێڤ، ڕاپۆرتێك له سه‌ر پرسی مین له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و چالاكیه‌كانی له‌و بواره‌دا پێشكه‌ش ده‌كات.
كۆماری ئیسلامی ئێران، به پێی ئاماره فه‌رمیه‌كانی خۆی، له ماوه‌ی شه‌ری ٨ ساڵه‌ی له گه‌ڵ ئێراق و هه‌روه‌ها شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی ڕژیم و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، زیاتر له ٢٠ میلیۆن مینی دژه نه‌فه‌ری له چوار میلیۆن و ٢٠٠ هه‌زار هێكتار خاكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات چاندووه.
به‌ڵام ٢٨ ساڵ دوای كۆتایی شه‌ری ئێران – ئێراق و زیاتر له ١٢ هه‌زار قوربانی مه‌ده‌نی كورد، كۆماری ئیسلامی ئاماده نیه په‌یوه‌ند ببێت به كۆنڤسانسیۆنی نه‌هێشتنی مین ناسراو به كۆنڤانسیۆنی ئۆتاوا.
هه‌روه‌ها، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین ڕاسپارده له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی هاوكاری ڕێكخراوه ناونه‌ته‌ویه‌كانی بواری لابردنی مین ناكه‌ن.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان – ژنێڤ، له ساڵی ٢٠١١ وه به شه‌وه‌یه‌كی ساڵانه ڕاپۆرتی خۆی پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات.
له دسامبری ٢٠١٣، له گه‌ڵ ناوه‌ندی پشتیوانی له به‌رهه‌ڵه‌ستكارانی مافی مرۆڤی خاتوو شیرین عیبادی خاوه‌نی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵ، ڕاپۆرتێكی ٤٥ لاپه‌ڕه‌یی له سه‌ر كێشه‌ی مین له كوردستان پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌توه‌یی كرد.
هه‌روه‌ها، كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، له مانگی ئۆكتۆبری هه‌مان ساڵدا، هاوكاری دوكتۆر ئه‌حمه‌د شه‌هید ڕاپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد له ئاماده كردنی ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت له سه‌ر پرسی مین و ناوبراو له ڕاپۆرته‌كه‌یدا، ده‌ڵێ كه ٤٣% قوربانیانی مین له كوردستان، مناڵانی ته‌مه‌ن ژێر ١٣ ساڵ پێكده‌هێنن و باسی ٧ مناڵی خوێندكاری قوتابخانه‌یه‌كی گوندێكی شاری مه‌ریوان ده‌كات كه له كاتی یاری كردن‌دا بوونه‌ته قوربانی مین.
له ١٤ ئوكتۆبری ٢٠١٤، له سه‌ر داوای كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان – ژنێڤ، له یه‌كه‌مین ده‌وره‌ی پێداچوونه‌وه‌ی پرسی مافی مرۆڤ له ئێران ناسراو به پرۆسه‌ی ( یوو پی ئاڕ)، وڵاتانی كۆلۆمبیا و بۆسنیا داوایان له ئێران كرد كه كوردستان له مین پاك بكرێته‌وه و ببێته به‌شێك له كۆنڤانسیۆنی دژه مین.
هه‌ر له‌و ڕاستایه‌دا، له ١٦ ژانویه‌ی ٢٠١٦، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كومیته‌ی كۆنڤانسیۆنی مافه‌كانی مناڵانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ژنێڤ، له سه‌ر پێشێلكاریه‌كانی مافه‌كانی مناڵان له ئێران، له سه‌ر داوای كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان – ژنێڤ، ئه‌و ڕاسپاردانه‌ی خواره‌وه په‌سه‌ند كران:
» كومیته‌ی مافه‌كانی مناڵان نیگرانی خۆی له كوژرانی مناڵانی كورد له پارێزگاكانی كرماشان، ئیلام، كوردستان (سنه) و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا (ورمێ) ڕداه‌گه‌ینێ «
1) » كومیته‌ی مافه‌كانی مناڵان نیگرانی خۆی له كوژرانی مناڵانی كورد له پارێزگاكانی كرماشان، ئیلام، كوردستان (سنه) و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا (ورمێ) ڕداه‌گه‌ینێ «
2) » كومیته‌ی مافه‌كانی مناڵان داوا له كۆماری ئیسلامی ده‌كات ته‌واوی خاكی وڵاته‌كه‌ی پاك بكاته‌وه له مین و چه‌كی نه‌قێنراوی پاشماوه‌ی شه‌ڕی ٧ ساڵه‌ی ئێران و ئێراق و ڕێگه بدات به ناوه‌ند و ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان هاوكاری بكه‌ن. «
پرسی لابرنی مین و چه‌كی پاشماوه‌ی شه‌ڕی ئێران – ئێرا ق و شه‌ڕی داسپاو به سه‌ر كوردستان، به‌شێكی گرینی تێكۆشانی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێكده‌هێنێ. له مانگی ژانویه‌ی ٢٠١٨، له سه‌ر داوایه‌كی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان و دیده‌بانی مافه‌كانی مرۆڤ، ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كیه‌تی ئوروپا داوایان له ئێران كرد كه ڕێگه به هاوكاریه‌كانی یه‌كیه‌تی ئوروپا بكه‌ن بۆ لابردنی مین له كوردستان.
له ١٣ مارسی ٢٠١٨، له كونفرانسێكی تایبه‌ت به پرسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به به‌شداری خاتوو شیرینی عیبادی، ئه‌حمه‌د شه‌هید و چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیكه، نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان ڕایگه‌یاند كه:
“كۆماری ئیسلامی بۆ هه‌ر هاو وڵاتیه‌كی كورد، ٢ مینی چاندووه له كوردستان”
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران – ژنێڤ
٤ی ئاڤریل ٢٠١٨، ژنێڤ، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
لینكی وتارێكی ئێمه له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ر پرسی مین له كوردسات: