"an independent online kurdish website

ماوه یه کە باس و خواز و ملمانى لە سەر پرسى سەرۆکایەتى هەریمى کوردستان ، مانه وه یان نەمانەوەى کاک مسعود بارزانى وەک سەرۆکى هەرێم ،omer_sherifzade

که م یان زیاد کردنى رژه ى دەسته ڵاتەکانى و هەر وا زۆر باسى پیوەندى دارى دیکه بەم پرسەوە ، میدیاکان ، حیزبەکان و سەرجەمى خەڵکى باشوورى کوردستانى به خۆوە سەرقاڵ کردوە بە چەشنێک باقیی گرفتەکانى کورد لەم بەشەى کوردستان لە بییر چوونەتەوە خۆ ئەگەر کوردستان وەڵاتێکى سەربەخۆ یان سیستمى فیدرالیزم لە عیراق وەک باقى وەڵاتانى دیکەى فیدراڵ لە دۆنیا سەقامگیر بوو با ، رەنگ بێ ئەۆ دەم ئەم مشت و مڕانەش بە حوکمى دێموکراسى قابێلى قبووڵ و چاۆپوشیی بوو بان بەڵام کاتێک دەبینین دەیان کێشەى گەۆرە و چکۆلە ، دەرەکى و نێوخۆیی وەک شەرى داعیش ، قەیرانى ئابوورى ، گرفتەکان لە گەڵ دەۆڵەتى ناوەندى … گەمارۆى کوردستانیان داوە ئەۆ دەم بەۆ ئاکامە دەگەین کە ئەم مشت و مڕانە نارەوا و لە جێ خۆى دا نین.

لە ئەساس دا دانانى سەرۆک بۆ هەرێمى کوردستان ( کاک مسعود بارزانى یان هەر کەسى دیکە ) هەر لە سەرەتاوە هەڵەیەکى گەورە بوو کە رێبەرانى کورد لە باشوورى کوردستان تووشى بوون باشتر وابوو وەک زۆربەى هەرە زۆرى وەڵاتانى دیکەى دۆنیا سیستمى بەرێوبەرایەتى سیاسى هەریم لە سەر ئەساسیى پارلمان و حکوومەت دامەزرا با بەڵام  ئیستا کە کێشەکە هەیە ، دۆزریتەوەى رێگا چارە گەلێک دژوارە هەر بویە بە ناچارى دەبێ ئەم کێشەیە تا سەقامگییر بوونى فیدرالیزم لە عیراق و یان تا سەربەخۆ بوونى باشوورى کوردستان هەر وا درێژە بکێشێت بۆ ئەم مەبەستەش تیزى سازان تەنانەت ئەگەر نادێموکراتیک و نا یاساییش بێت ، درۆسترین و مەنتیقى ترین رێگا چارەیە.

خێڵى یەکیەتى نیشتیمانى و گۆڕان بەڕیز بارزانیان لە ژێر رەگبارى رەخنە و گازندە داۆە کە گوایا مانەوەى کاک مسعود بارزانى وەک سەرۆکى هەریمى کوردستان رەۆت و پرسێکى نادێموکراتیکە ئەوە لە حاڵێک دایە سەرۆکەکانى خۆیان ( جلال طالبانى و نوشیروان مصطفى ) بە رەۆشتێکى بە تەواوى نادێموکراتیک واتە بە بێ هەر چەشنە هەڵبژاردنێک وەک سەرۆکى هەتا هەتایی بە سەر ئەم دوو خێڵە داسپاون لە لایەکى دیکەوە هەڵبژاردنى سەرۆک راست و خۆ لە لایەن خەڵکەوە کە بارزانى پێشنیارى دەکات و لە سەرى ڕادەوەستێت ، هەڵبژاردنى سەرۆک لە لایەن پارلمانەوە کە نەیارانى بارزانى ئیسرار و پێداگرى لە سەر دەکەن ، گەلێک دێموکراتیک ترە ( دێموکراسى راست و خۆ هەمیشە لە دێموکراسى ناراست و خۆ باشترە ).

خێڵى یەکیەتى نێشتیمانى و گۆڕان خۆیان کردوە بە لاینگر و هەڵگرى دێموکراسى و بەم بیانوە دەیانهەوەێت خۆڵ بە چاۆى خەڵک دا بکەن و دەڵین ” مانەوەى بارزانى وەک سەرۆکى هەرێم ، دێموکراسى لە کوردستان زەرەرمەند دەبێت  ” وەڵاتى ئاڵمان کە هەم فێدراڵ و هەم دێموکراتیکە ١٦ ئایەلات ( لاند ) ى هەیە لە برێک لە لاندەکان دەیان ساڵە تەنیا یەک حیزب دەستەڵاتى هەیە بە بێ ئەوەش کەسێک رەخنە بگرە کە ئەۆ کارە نادێموکراتیکە بۆ وینە  لە لاندى باشوورى ئاڵمان ( بایر ) کە گەۆرەترین لاندى ئاڵمانە ماوەى ٥٨ ساڵە حیزبى سوسیال مەسیحیەکانە حکوومەت دەکەن لە لاندى باکوورى راین ( نورد راین وێست ڤالێن ) کە پڕ جەمعیەت ترین لاندى ئاڵمانە ماوەى ٣٦ سالى رەبەق  دەسەڵات بە دەستى حیزبى سوسیال دێموکراتەکانەوە بوو جگە ئەوەش وەڵاتى فێدراڵى ئاڵمان کە بە یەکێک لە باشترین وەڵاتانى دێموکراتیکى دۆنیا دەژمێدرێت ، ماوەى شانزە ساڵى تەواۆ هێلموت کۆل سەرۆکى وەزیر ( صدراعظم ) بوو تەنانەت بۆ ماوەى چوار ساڵى دیکەش خۆى کاندید کردەوە بەڵام دەنگى نەهینایەوە مەبەست لە هینانەوەى ئەم وینانە ئەوەیە نیشان بدرێت ئەگەر لە وەڵاتیکى دێموکراتیک وەک ئاڵمان حیزبێک مافى ئەوەى هەیە کە ٥٨ یان ٣٦ ساڵ سەرۆکى لاندێک بێت ئەى بۆ لە کوردستان حیزبێکى کوردى وەک پارتى دێموکراتى کوردستان ئەۆ مافەى نەبێت ؟ یان ئەگەر لە ئاڵمان هێلموت کۆل مافى ئەوەى هەیە ماوەى شانزە ساڵان سەرۆکى وەزیرانى ئەم وەڵاتە بێت ، ئەى بۆ لە کوردستان کەسێک وەک بارزانى ئەۆ مافەى پێ نەدرێت؟     

خێڵى یەکیەتى نێشتیمانى و گۆڕان باسى ئەوە دەکەن کە گۆایا درێژ کردنەوەى ماوەى سەرۆکایەتى هەریم پرسێکى نا یاسایی یە !  ئەوەڵەن بارزانى بە کودتایی نیزامى کۆرسیی سەرۆکایەتى هەریمى وەر نەگرتوە تا نا یاسایی بێت دووهەمەن لە باشوورى کوردستان لە ماوەى ساڵانى ڕابردوو دا گەلێک کارى نا یاسایی کراون کەسیش باسیی لێوە نەکردوون بۆ وینە بە پێ کام بەڵگەى یاسایی سەرۆک کۆمارى عیراق دەبى ئەندامى یەکیەتى نیشتیمانى کوردستان بێت؟ یان ئایا بوونى دوو هێزى نیزامى ( پێشمەرگە ) یان دوو ئیدارەیی یاسایە  ؟!

راستى ئەوەیە دژایەتى لە گەڵ پرسى سەرۆکایەتى کاک مسعود بارزانى ، مەسەلەى نا یاسایی یان نا دێموکراتیک بوون نیە بەڵکوو لە پڕوپاگەندەکانى نەیارانى بارزانى دا دەستى دەرەکى بە تایبەت دەستى دەۆڵەتەکانى بەغداد و کۆمارى ئیسلامى ئیران دەبینرێت بۆ هەر مرۆڤێکى کورد کە کەمترین شارەزایی بە سەر رووداوە سیاسیەکانى کوردستان دا هەبێت دەزانێ ئەم سیناریویە بە ئەندازیارى ئەۆ دوو دەۆڵەتە ساز کراوە حاشاى لێوە ناکرێت کە هەم خێڵى یەکیەتى نێشتیمانى و گۆڕان و هەمیش کۆمەڵى ئیسلامى بە جورێک لە جورەکان بە نیهینى سڕ و تریان لە گەڵ ریژیمى ئیسلامى ئیران هەیە هەم ئیران و هەم عیراقیش لە گەڵ بارزانى بە زۆر دەلیل موخالێفن تەناەت بڕینى موچەى کوردستان لە لایەن دەۆڵەتى بەغداوە بە فتو فێڵى ئەم دوو خێڵە ئەنجام دراوە دەنگۆى ئەوەش هەیە موچەى ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى یەکیەتى نێشتیمانى و گۆڕان لە لایەن دەۆڵەتى بەغداوە نەبڕابێت و بە نیهینى دەدرێت.

مانەوەى بەڕیز بارزانى لەم هەل و مەرجە ئاستەم وگرنگە دا لە سەر کۆرسى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان چ یاسایی بێت یان نەبێت ، چ دێموکراتک بێت یان نەبێت ، بە زۆر هۆگەل بە قازانجى سیاسى و نەتەوەیى کورد بە گشتیی و باشوورى کوردستان بە تایبەتیە موخالێفەت یان دژایەتى لە گەڵ سەرۆکایەتى بارزانى راست وخۆ دژایەتى کردن لە گەڵ بەرژەوەندى سیاسى و نەتەوەیی خەڵکى کورد بە حیساب دێت لە سەر ئەم ئەساسە بەڕیز کاک مسعود بارزانى بە سێ دەلیل پێویستە و دەبێ وەک سەرۆکى هەرێم بێمینیتەوە.

  دەلیلى یەکەم ـ بارزانى لە بوارى نێو نەتەوەیەوە نە تەنیا ناسراۆترین رێبەرى ئیستاى کوردە بگرە بایخ و ئیعتیبار نێونەتەوەیشى لە زۆربەى هەرە زۆرى رێبەرانى ناۆچەى رۆژهەڵاتى نێوە راست کە دەیان ساڵە دەۆڵەتى خۆیان هەیە ، زیاترە ، ناسراوى و باێخیى نێو نەتەویی بۆ سەرۆکى وەڵاتان ( بە تایبەت بۆ وەڵاتى ئیمە کە پیویستیى نێونەتەوەیمان زیدەترە ) گەلێک بە نرخ و پێویستە.

دەلیلى دووهەم ـ بارزانى لە رۆژهەڵاتى ناوەراست کە کوردستانیش لەوە جیگرە ، وەک رێبەریکى خاۆەن هەڵویست ناسراوە ، دۆست و دوژمنانى کورد لە سەر هەڵویست و رەفتارى بارزانى حیساب دەکەن لە ماوەى ١٢ ساڵى ڕابردوو دا زۆر ژیرانە توانى پارسەنگى هێز سیاسى و نیزامى کورد لە گەڵ دراوسێکان ڕابگرێت ، پیلانى دوژمنانى کورد پوچەڵ بکاتەوە بە دڵنیایەوە دڕاوسێکانى کورد ئەم حیسابە بۆ رێبەرانى دیکەى کورد ناکەن ئەگەر لە ماوەى ١٢ ساڵى ڕابردوو دا جگە لە بارزانى هەر کامى دیکە لە کەسایتیەکانى  کورد رێبەرى هەرێمیان وەئەستو بوو با ، ئیستە کوردستان یان پاشکۆى ئیران و یان لە گەڵ درواسێکانیی توشى شەر و پێکدا دان هاتبوو.

دەلیلى سیهەم ـ بەڕیز بارزانى لە بارى بییر و باورەوە نوینەرایەتى بەرەى لێبراڵ دێموکراتى کورد دەکات هەم لە گەڵ وەڵاتانى رۆژئاوایی و هەم لە گەڵ وەڵاتانى رۆژهەڵاتى بە بێ گرفت دەتوانى پیوەندى دابمەزرینێت بارزانى دەیهەوێت کوردستان بە مۆدێلى کوریاى باشوور ئیدار و رێبەرى بکات ، ناۆبڕاۆ مرۆڤێکى دین دارە بەڵام بە ئاسانى مرۆڤە بێ دینەکانیش تەحمول دەکات ، بەڕیز کاک مسعود لە بارى ئیخلاقیەوە ئینسانێکى کلاسیک و سونەتیە بەڵام بە بێ گرفت دەتوانى خۆى لە گەڵ کۆمەڵگاى مۆدێرن هاۆئاهەنگ بکات ، بەڕیز بارزانى هەر ئیستە گەورەترین و بێ کیشەترین حیزبى کوردى ( پارتى دێموکراتى کوردستان ) رێبەرى دەکات ، بارزانى لە بوارى خەباتى کوردایەتى دا زۆر مرۆڤیکى بە ئەزمونە رەنگ بێ تاقە رێبەرى کورد بێت ، پێش ئەوەى لە دایک بێت تێکەڵ بە ڕێبازى کوردایەتى بوە.

هەموو ئەۆ کەسانەى کە لە بەرەى نەتەوایەتیی ( کوردایەتى ) دان و لە هەر پێگەیەکى سیاسى و کۆمەڵایەتیی دا هەن ، ئەگەر نایانهەوێت کوردستان وەک پاشکۆى کۆمارى ئیسلامى ئیرانى لێ بێت ، ئەگەر نایانهەوێت داعیش بە سەر کوردستان دا زاڵ بێت ، ئەگەر نایانهەوێت دیوزمەى شەرى نێۆخۆیی دووپات بکرێتەوە و ئەگەر لاینگرى لە تیزى سەربەخۆیی کوردستان دەکەن ، پێویستە بە هەر ئیمکاناتێک کە بۆیان دەکرێت لە مانەوەى بەڕێز کاک مسعود بارزانى وەک سەرۆکى هەریمى کوردستان پشتیوانیی بکەن.

ع ـ شریف زادە ـ ئاڵمان ـ ٢٤ى ئاۆگۆستى ٢٠١٥ى زاینیی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی