جانتایه‌کی بچوکی به‌شانه‌وه‌یه‌و ترسێکی گه‌وره‌ش له‌دڵیدا، له‌رێگای مه‌رگدایه به‌ره‌و مه‌رگ‌و به “گۆڕستانی سپی ناوه‌ڕاست”دا تێده‌په‌ڕن. ئه‌مه بارودۆخی زۆرینه‌ی کۆچبه‌رانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته به‌ره‌و ئه‌وروپا.
ئا: شیار محه‌مه‌د
له‌کاتێکدا ده‌یان‌و سه‌دان لاشه‌ی کۆچبه‌ران له‌نێو ده‌ریادا به‌زیندویی‌و مردویی ده‌دۆزرێنه‌وه، کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بێده‌نگه له‌ئاست ئه‌و مه‌رگه‌سات‌و شاڵاوی کۆچه‌دا که له‌دوای جه‌نگی جیهانيی دوه‌مه‌وه بێ وێنه‌یه‌و پێناچێت به‌م زوانه کۆتایی بێت.
300 هه‌زار کۆچبه‌ر له‌سه‌ره‌تای کانونی دوه‌می ئه‌مساڵه‌وه به‌ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا تێپه‌ڕیون، له‌و ژماره‌یه 2500 که‌سیان به‌مردویی له‌که‌ناراوه‌کانی ئه‌وروپادا دۆزراونه‌ته‌وه. 200 هه‌زار کۆچبه‌ر گه‌یشتونه‌ته یۆنان‌و 110 هه‌زاریش بۆ ئیتاڵیا، له‌کاتێکدا له‌ته‌واوی ساڵی 2014 ئه‌و ژماره‌یه 219 هه‌زار کۆچبه‌ر بوه.
ئه‌و ژماره‌ی کۆچبه‌رانه هێشتا قوربانیانی که‌ناره‌کانی لیبیای تێدانییه، که دو به‌له‌م غه‌رق بون‌و تا ئێستا 76 ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه، راپۆرته‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و دو به‌له‌مه 500 کۆچبه‌ری تێدابون‌و ڕوه‌و ئه‌وروپا ڕێیان کردوه.
هه‌ر له‌هه‌فه‌ته‌ی پێشودا هه‌واڵێکی دڵته‌زێنی کۆچبه‌ران به‌خێرایی روناکیی به‌ناو میدیاکان‌و هاوڵاتیاندا بڵاوبوه‌وه، ئه‌ویش دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی 71 کۆچبه‌ر بو له‌ئوتومبێلێکی بارهه‌ڵگردا له‌نه‌مسا، پێ ناچێت کۆچبه‌ران چ رێگه‌ی وشکانی‌و چ به‌ڕێگه‌ی ئاوییدا، به‌خت یاوه‌ریان بێت.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ئاگری جه‌نگ‌و ململانێکیان له‌سوریاو عێراق‌و ناوچه‌کانی دیکه، کۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران له‌نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان رایده‌گه‌یه‌نێت که وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت نزیکه‌ی 3 هه‌زار هاوڵاتی رۆژانه بگه‌نه مه‌قدۆنیا له‌مانگه‌کانی داهاتودا، که 700 منداڵیان له‌گه‌ڵدایه، زۆرینه‌شیان ئه‌و سوریانه‌ن که له‌جه‌نگی ناوخۆی وڵاته‌که‌یان هه‌ڵهاتون.
راکردوه‌کان له‌وڵاتی خۆیانه‌وه له‌مردن بۆ مردن راده‌که‌ن، یاخود بۆ ژیانێکی پڕ له‌چه‌رمه‌سه‌ریی، نرخه‌که‌ی ده‌گاته 5 هه‌زار یۆرۆ، بۆ گه‌یاندنی منداڵه‌کانیان بۆ ئه‌وروپای ئارام.
له‌گه‌شتێکدا که چه‌ند رۆژێک ده‌خایه‌نێت دور له‌ئاو و خواردن‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جار هه‌واش، بازرگانه‌کانی مرۆڤ ته‌نانه‌ت کۆچبه‌ران له‌هه‌ناسه‌ش مه‌حروم ده‌که‌ن، زۆرینه‌یان له‌که‌شتیی شه‌حندا به‌ره‌و ئه‌وروپا کۆچ ده‌که‌ن که شیاوی به‌کارهێنانی مرۆڤ نییه.
به‌و پێیه‌ی ته‌نها 4 کیلۆمه‌تر له‌که‌ناره‌کانی تورکیاوه دوره، دورگه‌ی کوس له‌یۆنان، رێژه‌یه‌کی به‌رچاو له‌په‌نابه‌رانی سوریی له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌وان رۆحی خۆیان ده‌خه‌نه سه‌ر له‌پی ده‌ستیان‌و سواری به‌له‌مه‌کان ده‌بن‌و ئه‌و دورگه‌یه وه‌ک خاڵی سه‌ره‌تای ئه‌وروپا وه‌هایه بۆ ئه‌وان.
گوزه‌رانی خراپی په‌نابه‌ران له‌سڕبیا ره‌نگه هه‌ر زو ئه‌و وێنه یۆتۆپییه‌ی ئه‌وان بۆ ئه‌وروپا له‌خه‌یاڵی خۆیاندا کێشاویانه ورده ورده کاڵ بکاته‌وه، ئه‌وان له‌وێ له‌سه‌ر شه‌قام‌و پارکه‌کانی ئه‌و وڵاته رۆژ به‌شه‌و ده‌سپێرن‌و شه‌و رۆژ ده‌که‌نه‌وه له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی وڵاتێکی ئه‌وروپی وه‌ریان بگرێت‌و پێشوازیان لێ بکات.
“هیچ کۆتاییه‌ک نازانم بۆ کۆتاییهێنانی ئه‌و مه‌رگه‌ساته” یه‌کێک له‌و به‌ر‌پرسانه‌ی کۆمسیۆنی په‌نابه‌ران وا ده‌ڵێت‌و به‌رده‌وامبونی توندوتیژییه‌کان له‌عێراق‌و سوریا گوزه‌رانی خراپی په‌نابه‌رانی دیکه له‌تورکیاو ئه‌رده‌ن‌و لوبنان، وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ قسه‌کانی ده‌هێنێته‌وه.
رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی قه‌یرانی ئێستای په‌نابه‌ران به”خراپترین” وه‌سفده‌کات له‌دوای جه‌نگی جیهانیی دوه‌مه‌وه، ئه‌وان ئاماژه به “بێباکیی‌و گه‌له‌کۆمه‌کێ”ی سه‌رکرده‌کانی جیهان ده‌که‌ن که دۆخه‌که‌یان به‌ئه‌مڕۆ گه‌یاندوه. جموجۆڵه شه‌رمنانه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی تا ئێستا نه‌یتوانیوه شتێکی ئه‌وتۆ بۆ دۆخی خراپی ئه‌و کۆچبه‌رانه بکات.
ئه‌و رێکخراوه له‌راپۆرتێکیدا که له‌ژێر ناونیشانی “قه‌یرانی په‌نابه‌رانی جیهان.. پیلانێک که بێباکیی ده‌یگێڕێت” ئاماژه‌یان به‌وه کردوه که پشتگوێخستنی سه‌رکرده‌کانی جیهان بۆ دۆزی په‌نابه‌ران وایکردوه که ملیۆنان هاوڵاتی له‌ژیانێکی سه‌ختدابن‌و هه‌زارانیشیان گیان له‌ده‌ستبده‌ن”.
له‌گه‌ڵ هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری کۆچکردن، به‌ڵام تا ئێستا یه‌کێتی ئه‌وروپا ناتوانێت ئه‌و مه‌رگه‌ساته کۆنترۆڵ بکات، رێکخراوێکی ئه‌وروپی بۆ چاودێریکردنی سنوره‌کان ئاشکرایکردوه که ژماره‌ی کۆچبه‌ره نایاساییه‌کان به‌رێژه‌ی 250% زیادیکردوه له‌مانگی کانونی دوه‌م‌و شوباتی ساڵی 2015 به‌به‌راورد به‌هه‌مان دو مانگی ساڵی رابردو.
سەرچاوە: ئاوێنە