ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 05.09.2015 لە شاری بیل لە وڵاتی سویس ڕێوڕەسمێكی بە شكۆ بە بەشداری سەدان كەس لە خەڵكی ھەر چوار پارچەی كوردستان بەڕێوە چوو،
سەرەتا ڕێوڕەسمەكە بە وتنی سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب لە لایەن یەكیەتی لاوانە و خولەكێك بێدەنگی ڕاگرتن بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاكی شەھیدانی كورد و كوردستان دەستی پێكرد، پاشان لە لایەن بەڕێزان ” سارا و ڕامیار” بەڕێوبەرانی بەرنامە بەخێر ھاتنی میوانەكان كرا ،بە دوای ئەوە دا ڕێوڕەسمەكە لە لایەن خەسرەو ئەحمەدی پێشمەرگە و كەم ئەندامی حیزب كرایەوە.
سەرەتا “ھانس شتوكلی” پەرلمانتار لە پارلمانی سویس كە سەرپەرستی شاندێكی دۆستە سویسی یەكانی حیزبی دێموكراتی دەكرد وتارێكی پێشكەش بە بەشدارانی ڕێوڕەسمەكە كرد،
پاشان” كامران ڕەسوڵی” بەرپرسی كومیتەی سویسی حیزب بە بۆنەی 70 یەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزب وتارێكی پێشكەش بە بەشدارانی مەراسمەكە كرد لە وتارەكەی دا ناوبراو وێرای پێرۆز بایی ئەو ڕۆژە لە بەشداران تیشكی خستە سەر ھەڵوێست و سیاسەتەكانی حیزب لە پێوەندی لە گەل روداوەكانی ناوچەكە و كوردستان، سیاسەت و ھەڵوێستەكانی حیزبی دێموكراتی لە پێوەندی لە گەل رەوشی كوردستان بە گشتی و باشووری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان بە تایبەتی كرد و پێوەندیە میژوویەكانی حیزب لە گەل ھێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان بۆ بەشداران خستە ڕوو، لە درێژەی قسەكانی دا بەرپرسی كومیتەی حیزب ئاماژەی بە ئاستی پێوەندی ھێز و لایەنەكانی كوردستانی كرد لە گەل دەوڵەت و پارلمان و ھیز و لایەنە سویسیەكان و داوای كرد كە ھەوڵی زیاتر بدرێت بۆ باشتر و بەربڵاوتر كردنی پێوەندیەكانمان لە گەل لایەنە سویسی یەكان.
پاشان پەیامی یەكیەتی لاوان لە لایەن شۆڕش ئەحمەد ھەمزە پێشكەش بە بەشداران كرا
پەیامی حیزب و لایەنە كوردستانیەكان لە لایەن نوێنەرانی ئەو حیزب و لایەنانە خوێندرایەوە.
پەیامی یەكیەتی ژنان لە لایەن یەكێك لە ژنانی تێكۆشەر پێشكەش كرا
بە دوای ئەوە دا لە لایەن بەشی ماڵی و تەشكیلاتی حیزب لەوحی ڕێز لێنان بە چەند كەس لە ئەندامان و دۆستانی حیزب درا كە لە ماوەی ڕابرودوو دا یارمەتی یەكی بەرچاویی ماڵیان پێشكەش بە پێشمەرگە كرد.
بەشی دووھەمی بەرنامەكە كە تایبەت بوو بە ئاھەنگ و ھەڵپەرکێ لە لایەن ھۆنەرمەندانی ناوسراو “نەجمەدین غۆڵامی” و ئەرسەلان جودەتیان دەستی پێكرد كە تا كاتژمیر 24.00 شەو درێژەی كێشا.
شایانی باسە كە یەكیەتیەكانی ژنان و لاوان لە ڕێوڕەسمی 25ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە وڵاتی سویس بەشداریەكی چالاكانەیان ھەبوو .
ئەو حیزب و لایەنانە بەشداری ڕێوڕەسمەكە بوون و پەیامیان پێشكەش كرد.
.. شاندێك لە میوانانی سویسی بە سەرپەرستی ” ھانس شتوكلی” پەرلمانتارلە پارلمانی سویس.
پارتی دیموكراتی كوردستان
.. یەكیەتی نیشتمانی كوردستان
.. كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
.. پارتی سوسیالسیتی كوردستانی باكوور
.. كۆمەڵەی زەحمەتكیشانی كوردستان
…. حیزبی شیوعی كوردستان
.. سازمانی كوردستانی حیزبی كومونیستی ئێران” كۆمەڵە”
.. سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
.. ناوەندی كوردوساید (چاك)
.. سەنتەری زاگرۆس بۆ مافەكانی مرۆڤ
تکایە بۆ بینینی 19 وێنەی ناردراو، کلیکی ئێرە بکەن بۆ ئاڵبۆمی تایبەت بە 25ی گەلاوێژ