گەلی کورد لەنێوان قوربانی دان و ڕاگەیاندنی دەوڵەت دا ،
لەکاتێکدا کورد کەوتبووە سەر ڕێگەوڕچەی خۆی و خەریک بوو لەسەرقاچی خۆی ئەوەستا. پێش دروست بونی گروپی ترۆریستی داعش ،باسێکی زۆر گەرموو گوڕی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی هەبوو،، گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان ڕۆژیان ئەژمارد وچاوەڕوانی ئەو هەواڵە خۆشە بوون لە بۆنەیەکی نەتەوەیی دا بیبیست. بەڵام بەداخەوە نەیارانی کوردک هەوڵەانیان بۆ لەباربردنی ئەوهەلە زێڕینە سەرکەوتوو بو ئەوەبوو نەیان هێشت ئەو ئاواتە لەمێژینەی کورد بەدی بێت.هەستان بەدروست کردنی گروپێکی ترۆریست بۆ گیانی میللەتی داماوی کورد،بە داخەوە ئەنجامەکەشی بوبەهۆی شەهید بوونی سەدان ڕۆڵەی میلەتە بەدبەختەکەمان و وێرانکردنی دەیان گوندوو ئاوارە کردنی کوردەیەزیدی یەکان لە شوێنی زێدی باب و باپیرانیان.
لەهە مووی جەرگبڕانەتر ڕفاندن و فرۆشتنی کچان و ژنانیان بەدەستی ئەو ترۆریستانە،کەخۆی بۆخۆی ترادیژیایەکە دەبێت لە مێژووی خەیانەت و وێرانکاریی ئەوانە بنوسرێتەوە کە بەدرێژای مێژوو کوردیان ئەنفال قەتڵو عام کردوە،،، تۆبڵێی حیزبەکانی باشوری کوردستان ئەو هەموو نەهامەتیە بەسەر میلەتەکەماندا هاتوە لە بیری بکەن. واز لە بەرژەوەندی و حیزبایەتی نەهێنن و دەستی یەک ڕیزی بۆ یەکتری درێژنەکەن؟
بەڕای من ئیتر بەهەموونوقسانی یەکەوە کاتی ئەوە هاتووە کاربۆدوڵەتی کوردی بکەن ، با ئیتر بەسبێت بۆ ڕشتنی خوێنی ڕۆڵەی کوردو ڕٶلەتێکۆشەرەکانی گەل و پاش ماوەخێرلەخۆنەدیوەکانی ئانفال و سوتاندنی دڵی دایکان ، بابەسبێت بۆ چی دایکانی کورد لەجێی گەشتی وڵاتان هەتیو بەخێو بکەن و دوبارە ببنە قوربانی ؟ ڕاستی یەکی تریش لەباسەکەدا دەدرکێنم هەموو کارێک ماندووبوون وقوربانی وخۆبەخت کردنی دەوێت ئینجادەگاتە مەنزڵ ،،، بەڵام ئێمە قوربانی وماندووبونەکەمان بەسەرهاتووەو خوێنمان بەخشیوە بەڵام لە ماف وکیانی خۆمان بێ بەشین وبریندارین وچارەسەری برینەکانیشمان تەنهاو تەنها یەکڕیزی وپاراستنی گیانی یەک بونمانە ە لەنێوڕیزەکانماندا . 21 9 2015 نوروێژ گەلاوێژ محەمەدی