Hoppa till innehåll
Hem » کۆماری ئیسلامی ودێموکراسی!!!!!!، د. خەلیقی

کۆماری ئیسلامی ودێموکراسی!!!!!!، د. خەلیقی

لە قەوارەیەکی دێموکراتیکدا بۆ نموونە:

یەکەم- لەم قەوارەدا، خەڵک سەرچاوەی دەسەڵاتە، و یاسای وڵات لە لایەن نوێنەرانی خەڵکەوە، دیاری دەکری.dr-xeliqi-0

لە کۆماری ئیسلامیدا، سەرچاوەی دەسەڵات، گۆیا یاسای دارێژراوی خودایە و تاکە رەسیوی نزیک٩٠میلیون مرۆڤ، نۆێنەرایەتی ئەودەکا. پارلەمانی دەسکرد بە زەردەخەنە و مۆڕکردنەوەی خامنەیی، چۆپی دەکێشێ.

دووەم- لە قەوارەی دێموکراتیکدا، دین ئازادە و لەم قەوارەدا، تەنیا دینی ئیسلام واتا رێبازی شێعە، پەسندە و بۆ نموونە پەیڕەوانی ”بەهائیت”، لە مافی خوێندن، لە زانکۆیەکاندا بێبەشن و لە ژیانی رۆژانەدا، ئازار دەچێژن و بەند دەکرێن و ئەشکەنجەدەدرێن! وئەوەی شێعەنەبێ، وەک شێعە چاوی لێناکرێ!!

سێیەم- لە قەوارەی دێمۆکراتیکدا، ژن وپیاو ورەش وسپی، یەکسانن، لای کۆمارەکە، ژن، نیوەی مافی پیاوی هەیە وجیابوونەوەی بەدەستی پیاوە.

چوارەم- لە قەوارەی دێموکراتیکدا، گشت نەتەوە و گروپ و فەرهەنگ جیاوازێک، خاوەن مافی خۆیەتی و دەتوانێ بە زمانی خۆی بنووسێ وبخوێنێ و ناوچەی خۆی وەک دابەشکردنی دەسەڵات بەڕێوەبەرێ، لەم کۆمارەدا، ئەوە٣٦ساڵە، بە هۆی ئەوە گەلی کورد لەو وڵاتە داوای دێموکراتیزەکردنی ئێرانی کردووە و بە نیوەمافێکی وڵاتانی دێموکراتیک، رازییە، ئاور و ئاسن بەسەریدا دەبارێنن و هەتا هەنووکە، لە هەردووک لا بۆ ئەوە کۆمار ملی بۆ دێموکراسی دانەنواندووە، نزیک سەدهەزارمرۆڤ ، یان کەم ئەندام بوون یان گیانیان بەختکردووە! لای نەتەوەی کورد بۆ گەیشتن بەماف قوربانی دراوە و لای کۆمارە دژە دێموکراسییەکە بۆ ئەوە دێموکراسی بە دۆژمنی دەسەڵاتەکەی دەزانی، ئەو قوربانییەدراوە.

پێنجەم- لە دێموکراسیدا، دەربڕینی بیرو را، ئازادە و لە کۆماردا لە سەر بیرو رای جیاواز، تائێستا هەزارانکەس یان ئەشکەنجە کراون یان لە سێدارەدراون!!

شەشەم- روحانی سەرۆک کۆماری ئێران، بە درۆشمی دانی زۆربەی دەسەڵاتی ناوچەی کوردنشین(لای ئەوان واتا ئوستانی کوردستان!!!) بە کارگێڕانی کورد لە کوردستان، هاتەسەرکار. دوای سواربوونی بە سەرشەپۆلی دەسەڵاتدا، هاتە سنە و پێیان گوت، کوا بەڵینەکەت، دارێژەری پرسیارەکەیان بە دژی شوڕش و ئاژاوەگێر ناساندوبەندیانکرد!

  سەیر لەوەدایە، هەر ئەو روحانییە، دەبێژێ: ”ئێمە بە پەرەدان بە دێموکراسی لە عێراق و ئەفغانستان یارمەتیمان داوە” !!!

 ذات نایافتە از هستی”بخش”  کەی تواند، کە شود هەستی بخش!؟ 

واتا کەسێک کە خۆی خاوەن بەشێک لە ”بوون” نەبێ، کەی دەتوانێ ”بوون” بە کەسی دی ببەخشێ!؟  ئەو دەسەڵاتە کە دژی دێموکراسییە، چلۆن لە شوینی دیکە پەرە بە دیموکراسی دەدا ولە وڵات خۆیدا، دێموکرات وئازادیخواز دەخنکێنێ!؟