دیدار و کۆبوونەوەی دوو لایەنی حیزبی دێمۆکڕات لەسەر پرسی یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی ئەو حیزبە پاش ناو بڕێك و پشوویەك سەر لە نوێ دەست بە گرتبوونەوە کرایەوە و
ئەگەر زۆر بەجیدی لایەنەکان لە ئاستی بەرزدا هەوڵی بۆبدەن و خۆیان بەدوور بگرن لە بەهانەگرتن و یەکتری سڕینەوە. بێگوومان بەدەست هێنانەوەی یەکڕیزی تەشکیلاتی زۆر دژوار نیە، چوونکی خاڵی هاوبەش و مێژووی هاوڕێیانی دێمۆکڕاتی گەورە بەخۆشیەوە پترن لە بابەتی دژبەر و لاوەکی کە زیانیان بۆ سەر رەوتی هەنگاوە سیاسی و تەشکیلاتیەکانهەبێت. کاتێك لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بزووتنەوەی سیاسی و تێکۆشانی تەشکیلاتی بەپتەوەی گەشەدەکات و بەرەوپێشدەچێت کە حیزبی دێمۆکرات لەسەر ئەساسی بنەمای گشتی و خاڵ و بەرنامەی دیاریکراودا هەوڵەکانیان بەمەبەستی یەکڕیزی سیاسی و خەباتی هاوبەش چڕتر بکەنەوە و لە ئاستی بەرزدا کاربکرێت بۆ ئەوەی کۆتای بە قەیرانی پرشوبڵاوی و لێکترازان لانی کەم لە نێوان ڕۆڵەکانی حیزب بهێنرێت و، بۆ هەمیشە ماڵ ئاوایی لە کەش و هەوای نالەباری نێوانمانبکرێ. هەرلەوکاتەیشدا هاوکاری و پەڵەپشتی لەسەر ئەساسی بنەمای ئەخلاقی سیاسی و تەشکیلاتی پەرە پێبدەینەوە و بۆ جارێکیتر خۆمان ساز و ئامادەی خەبات بکەین.
یەکبوونەوە بەدڵنیایەوە خەونی هەرتاکێكی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، و کەس لە دۆخی ئێستادا پشتیووانی بارگرژی سیاسی و ناکۆکیە حیزبیەکان ناکات. ئەویش لە نێوان ڕۆڵەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراندا کە بەدرێژای مێژووی سیاسی بەیەکەوە و لە سەنگەرێکدا بەدژی سەرسخترین ڕێژیمەکانی سەردەم خەبتیان کردوە. قسەی گروپ و کەسانێك ماننیە کە بە شێوەیەك لە شێوەکان خۆیان بە دوژمنی خوێن و خاك و وڵاتمان هەڵاوەسیوە و خوویان بە پاشکۆیەتی گرتووە و چاویان بەراینادات شۆڕشی خەڵکی کوردستان بەسەرپێوە و پەرەگرتووی ببینن. ئەوەی لێرەدا بەگرینگی بزانین و هەڵوێستەی لەسەر بکەین و تۆزێك بە روونی بابەتەکە هەستیار و گونجاوتر دەربخەین بۆ بەرچاو رووونی زیاتر و دەربڕینی بیرو بۆ چوونمان لەسەر پرسی دیالۆگی سیاسی لە ئاستی بەرزی ڕێبەری دوو حیزبی دێمۆکڕاتدا. تێگەیشتنە لە هەڵوێست و بیروڕای هەر دووك لایەن لەسەر مەسەلەی یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران. بۆ ئەوەی رەووتی دانیشتن و کۆبوونەوەکان ئەنجامی خۆیان بەباشی وەربگرن و ئومێدی بەرەوپێشچوونی رەوتی یەکگرتنەوە خێراتر بکات و بەر بە بەهانەگرتنی لایەنەکان بگرێت،، ” سەرەتا پێویستە وازلە کۆمەڵێك پرینسیپ و میتۆدی سواوی پێکەوە قسەکردن بێت و ئەو زەمینەیە پێك بێت کە وشەی ” ” هاوڕێیانی پێشوو” مان مانەی ڕاستەقینەیخۆی وەربگرێ و بەناوی خۆیان بناسرێن و ئەوجار وەك دوو لایەنی سیاسی و تەشکیلاتی باشتر لێك تێدەگەن و قسە و باسەکانیان لەو پەیوەنیەدا شوێندانەرتر ئەبێت. خۆ هەر چەندەی ئینکاری” مەعنەوی” و ناویان بکرێت، حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و ڕێبەری ئەو حیزبە بەکردەوە بوون و ناوی سیاسی و تەشکیلاتی هەر لە سەرەتای دیدار و کۆبوونەوەکاندا، وەك خۆی لێقبووڵ کردوون و هەموولایەكیش دەبێت ئێستا بەو ڕاستیە رازیبن و بەهانەبڕاوبن.
ئەی ئەوە نیە لە ئاستی دەفتەری سیاسی و بەبەشداری دوو سکرتێری حیزبی لە گەڵ یەكدا دیدار و کۆبوونەوە ئەنجامدەدەن و بە دوو لۆگای حیزبیەوە لە هۆڵی کۆبوونەوەکاندا بابەتە هەستیارەکان تاوتوێدەکەن. ناکرێت هیچ لایەنێك لە رەوتی ئەو پرۆسەیەدا، هەوڵی پەراوێزخستن و پشتگوێخستنی لایەنی بەرانبەری بدات، هۆکاری ئەو دانیشتنانەیش کە بەداخەوە تائێرە هیچ یان لێ سەوزنەبووە، پێداگرییەکی لاوەکیە لە سەر جۆڕ و چۆنیەتی پرسی یەكبوونەوە. دەبێت تەشکێلاتی حیزبی دێمۆکڕات سەرەتا قبووڵی ئەو لێكدابڕانە بەمانای واقعی خۆی بکات کە حیزب بەگشتی بەسەر دوو پێك هاتەی ڕێکخراوەیدا دابەشبووە و ، دواجار هەوڵبدات کار لە سەر میتۆدو میکانیزمی وەسەریەكکەوتنەوەی بنەماڵەی دێمۆکرات بکات. چوونکی زۆر جاران لە زمان هاوڕێیان و دۆستانی هێژاماندا، گوێبیسبوونە و دەبین کە وەك پێویست لەسەر نێوەرۆکی بابەتەکە و چۆنیەتی لێکدانەوە و خوێندنەوەی هەنگاوەکان بە ئاڕاستەیەکی دیاریکراودا نەنراون. یەکگرتنەوەی حیزب پرۆسەیەکی ئەوەندە ئاڵۆز و قەیراناوی نیە کە نەتوانرێ لە نێوخۆماندا بە روح و هەستێکی بەرزی سیاسی و نەتەوەی چارەسەربکرێت. بەو هیوای ئاکامی کۆبوونەوەکان، دڵی هەموولایەك شادبکات و موژدەی وەسەریەککەوتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێمۆکڕات بەو زووانە ببیسین.
محمد سلێمانی 01.10.2015