پێمان گووتن ئێمه له ره‌گه‌زی داربه‌رووین
پێمان گووتن ئێمه وه‌ك شوشه واین تا بمان شكێنن تیژتر ده‌بین
پێمان گووتن ئێمه گڕی دوای ئه‌نفال و تۆڵه‌ی هه‌ڵەبجه و شه‌هیدین
پێمان گووتن ئێمه نه‌وه‌ی قه‌ندیل و گارا جودین
پێمان گووتن ئێمه مردن له ئێمه را ده‌كات
ئێستا گوێ بگرن ئه‌ی تاعونه‌كانی نیشتیمانی لم
له هه‌ر شوێنێك په‌نجه‌ی كوردێك زامدار كه‌ن ئێمه دار‌و به‌رتان ده‌كه‌ین به خۆڵ
له هه‌ر شوێنێك فرمێسكی دایكی شه‌هیدێك هه‌بێت ئێمه بۆی ده‌كه‌ینه شایی
ئێمه كوردین
ئه‌نفال منی له ناو نه‌برد
هه‌ڵەبجه منی نەترساند
وێران كردنی لادێكان منی نه‌سڕیه‌وه
كه‌چی تۆ به جلێكی ره‌شه‌وه ده‌ته‌وێت
نه‌وەی ئاری و زه‌رده‌شت و ئه‌ی ره‌قیب
له چركه‌یه‌كدا داگیرمان بكه‌ن
نه‌تانزانی
رۆڵه‌كانی وڵاتی به‌فر و شاخ
رۆڵه‌كانی وڵاتی نێرگز و ئاگر
رۆڵه‌كانی كه‌یحەسره‌و قازی
ده‌تانكه‌ن به په‌ندی زه‌مانه
سه‌ر زه‌ویتان لێ ده‌كه‌ن به دۆزخ
هه‌ڵمه‌ت سەمەد
2015/10/30