Hoppa till innehåll
Hem » شاندێکی حیزب لە وڵاتی سوید لە سیمینارێکی سیاسی کە بۆ بەڕێز مەلا بەختیار پێکهات بوو بەشداری کرد.

شاندێکی حیزب لە وڵاتی سوید لە سیمینارێکی سیاسی کە بۆ بەڕێز مەلا بەختیار پێکهات بوو بەشداری کرد.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣٠ی ئوکتوبری ٢٠١٥ی زایینی شاندێک بە نوێنەرایەتی کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید و بە سەرپەرستی بەڕێز ” عەلی ئاسوەند”seminar_hewler-5y_banemri-1392_0

لە سیمینارێکی سیاسیی گشتیدا کە لەلایەن نوێنەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە لە وڵاتی سوید بۆ بەڕێز مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێکهاتبوو بەشداری کرد.

سیمینارەکە بەگشتی باسێک بوو لەسەر دۆخی کوردستان و ئەگەرەکانی دوای جەنگی داعش.

بەڕێز مەلا ” بەختیار” لە باسەکەیدا ئاماژەی بە هەریەک لە بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا، جەنگ و بەربەرەکانی لەگەڵ گرووپی تووندڕەوی (داعش) و ڕۆڵی پێشمەرگە لەو قۆناغەدا کرد.

ناوبراو لە درێژەی باسەکانیدا ئاماژەی بە بەرخۆدانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و هەڵبژاردنەکان لە وڵاتی تورکیا و هەروەها پێشبیینییەکانی بۆ ڕۆڵی کورد لەو پارچەیەی کوردستاندا کرد.

شایانی باسە ئاڵوگۆڕ لە پەیوەندی زلهێزەکان و هێزە هەرێمییەکان و دەستتێوەردانییان لە کاروباری وڵاتانی کێشەداردا بە بیانووی جۆراوجۆر بەشێکی تر لە باسەکەی بەڕێز مەلا بەختیار بوو.

سیمینارەکە بە پرسیار و تێبینی بەشداربووان و وەڵامی کۆڕگێر کۆتایی پێهات.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ سوید

١ی نوامبری ٢٠١٥ی زایینی