Hoppa till innehåll
Hem » کومیتەی ڤێسترۆسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی پێک هێنا

کومیتەی ڤێسترۆسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی پێک هێنا

رۆژی شەممە ڕێکەوتی٣١ی ئوکتۆبەری ٢٠١٥ی  زایینی، کومیتەی ڤێسترۆسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆنفراسی ساڵانەی خۆی بە بەشداری زۆرینەی ئەندامانی حیزب لەو شارەkonfrans-pdki-suid-vasteros-20151031_0

و هەروەها بەڕێزان کاک ” ئەنوەر کاکایی” بەرپرسی کومیتەی گشتی حدکا لە سوێد و خاتوو ” مەهاباد مینوزادە” نوێنەری ناوەندی یەکێتی کوردانی گشتی لە سوێد پێک هێنا.


سەرەتا کۆنفراسەکە بە سروودی نەتەوایەتی ” ئەی رەقیب” و ڕاگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاک و سەربەرزی شەهیدانی رێگای ڕزگاری کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

 

دواتر بەڕێز: ئەنوەر کاکایی کۆنفراسەکەی کردەوە و لەو پێوەندییەدا چەن ووتەیەکی پێشکەش کرد.
پاشان کاک ”عبداللە عبدی” وەک بەرپرسی کومیتەی پێشوو ڕاپۆرتی کار و چالاکییەکانی نێوان هەردوو کۆنفرانسی بە تێر و تەسەلی پێشکەش بە کۆنفرانس کرد.

  دواتر کاک حەمەدەمین کەریمیان وەک بەرپرسی بەشی ماڵی کومیتە ڕاپۆرتی ئەو بەشەی پێشکەش کرد و هەیئەتی دیوان لە لایەن کۆنفرانسەوە دیاری کرا.

 

لەو پەیوەندییەدا بەشداربووان بە تێبینی و رەخنە و پێشنیارەکانیان کۆنفرانسەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و لەلایەن کۆمیتەوە وەڵامەکانیان درایەوە، و ڕاپۆرتەکان بە زۆرینەی دەگ پەسەند کران.

 

لە بڕگەیەکی دیکەی کۆنفرانسەکەدا ” ئەنوەر کاکایی” نامەیەکی رێز لێنان کە لە لایەن کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە سوێد ئامادە کرابوو، پێشکەشی تێکڕای ئەندامان و بنەماڵە و دۆستانی حیزب لە حەوزەی ڤێستمانلاند کرد.


لە بەشی کۆتایی کۆنفرانسەکەدا هەڵبژاردن دەستی پێ کرد و ئەو بەشەش بەسەرکەوتووی کۆتایی پێ هات و کومیتەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری حدک ئێران لە شاری ڤێسترۆس هەڵبژێردرا.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ڤێسترۆس

٢ی نوامبری ٢٠١٥ی زایینی